98 کوردستان

کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری یەکدەخرێت

03:22 - 18/11/2026

زەمەن - هەواڵ

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای کردووە رێکارەکانی یەکخستنی ئەو دوو بەڵگەنامەیە خێرا بکرێن. وەزارەت جەختدەکاتەوە، ئامانج لەو بڕیارە ئاسانکاریی زیاترە بۆ راپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوونی دەرکرد. هەروەها بڕیاریدا نووسینگەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە سەرجەم باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان بۆ رەوەندی عێراقی بکرێنەوە و میکانیزمی ماوەی مانەوە و ڤیزاش رێکبخرێتەوە.

 بڕیارەکە گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و  ئێستا سەرقاڵی هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنین، بۆ ئەوەی بزانن ئەو رێکارە تا چەند لەگەڵ دۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان دەگونجێت.

هەروەها حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە پرۆسەی دەرهێنان و یەکخستنی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری بە دیجیتاڵی بکات، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان زۆرینەی کارەکانی دەرهێنانی بەڵگەنامەکان پێشتر بە ئەلیکترۆنی کراون و خاوەنی ژێرخانێکی بەهێزی دیجیتاڵین.

سەبارەت بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە تاراوگە، بە گوێرەی دەستوور، ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن ببنە خاوەن کارتی نیشتمانی و زانیاری بە مەرجی ئەوەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بن و کاتێک دەگەڕێنەوە، دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڵگەنامەکانیان بەدەست بێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن