ململانێ ناوخۆییەکان و شکستی نەتەوەیی کورد:
12/20/2025 3:40:00 PM
د. محەمەد شوانی
لە مێژووی سەد تا سەدوپەنجا ساڵی رابردوودا ، هیچ شۆرش و راپەرین و بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی لە هیچ وڵاتێک‌دا سەرکەوتو نەبووە بە بێ جۆرێک لە یەکێتی ناوخۆیی و پشتیوانیەکی دەرەکی، ئیتر ئەو پشتیوانیە دەرەکیە راستەوخۆ بەهێزی مرۆیی یان چەک و تەقەمەنی و دارایی یارمەتیدەر بووبێت
بە پێچەوانەوە خەباتی نەتەوەیی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی کورد لە رۆژی سەرهەڵدانیەوە تا ئیستا ئەم دوو هۆکارەی سەرکەوتنی تێدا نەبووە..
ئیستا لە هەر کەسێک پرسیار بکرێت بۆچی کورد تا ئیستا دەوڵەتی خۆی نیەو سەربەخۆیی وەرنەگرتووە؟ ئیتر ئەو کەسە خوێدەوار بێت یان نەخوێندەوار، هۆشیاری سیاسی هەبێت یان نەبێت ، بە دڵنیاییەوە، دەڵیت یەکێک لە هۆکارەکان دووبەرەکی و ناکۆکی و ململانێ و رێکنەکەوتنی کورد خۆی بووە لەگەڵ یەک ،کورد لە ناوخۆدا دژایەتی یەکیان کردووە ،داگیرکەرانیش باڵەکانی کوردیان دژی یەک بەکارهێناوە و دوواتر دوژمن بە ئاسانی بە سەریاندا زاڵ بووە.
بۆ هەر چاودێرێکی سیاسی روون بووە ،کورد شکست دێنێ بۆیە هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی متمانەی نەبووە هاوکاری و پشتیوانی کورد بکات هەتا لە ئایندە قەرەبوو بکرێتەوەو بەرژەوەندیەکانی پارێزراو بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هاوکاری کوردی کردبێت کەوتوەتە بەر هەڕەشەی تورکیا‌و ئێران و هەموو وڵاتانی عەرەبی ، ئیتر هیچ هیزێکی نێودەوڵەتی ئامادە نەبووە بەرژەوەندیەکانی خۆی بخاتە مەترسیەوە لە پێناو کورد و کوردیش لەناوخۆی یەک نەبێت ! وڵاتانی هەرێمیش کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە بۆ زیاتر تێکدان و لەباربردنی خەونە نەتەوەییەکانی کورد هاوکاری چەند جیزبێکی کوردی‌یان کردووە.
میر شەرەفخانی بەدلیسی نزیکەی چوارسەد و سی ساڵ لەمەوبەر لە پیشەکی شەرەفنامەدا دەڵیت (کوردەکان ئەگەر ئاکارێکی ناپەسندیان هەبێ ، هەر ئەوەندەیە، کەسیان سەر بۆ کەسیان ناچەمێنی و بۆ یەکتر نایەنە بەر کەمەند و هەر وەک تاکە –تاکە، هەر کەسە بیر لە سەربەرزی خۆی دەکاتەوە، بە تێکرایی بیر لە سەربڵندی تێکڕایی ناکەن و پشتی یەکتری ناگرن و نابنە یەک.
ئەحمەدی خانی پێش نزیکەی سێ سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر دەڵیت:
گەر دێ هەبوا مە ئیتیفاقەک ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک
رۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی هەمیا ژ مە را دکر غولامی
مەبەستی خان‌یش هەر ئەوەیە نەبونی دەوڵەت و مانەوەی کورد بە ژێردەستەیی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی لەنێوان کوردان خۆیاندا
هەروەکو دوواتریش دەیان شاعیری دیکەی کورد هاواریان لە دەست دووبەرەکی و ناکۆکی کورد کردووە ، بە یەکێک لە هۆکارەکانی شکستی نەتەوەییان داوەتە قەڵەم ..
ئەوەی جێی داخە تا ئیستا ئەم نەخۆشی و پەتا کوشندەیە لە فۆرمی حیزبایەتی و ناوچەگەرێتی و خێڵایەتی و بنەماڵەییدا بەردەوامی هەیە، کۆتایی نەهاتووە، پەیوەست نەبووە بە قۆناغێکەوە، شەڕی ناوخۆی کورد وەکو گەلانی دیکە کاتیی نەبووە، هەمیشەییە و تا ئیستاش هۆکاری شکستی نەتەوەییە..
دیارده‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مێژووییه‌وه، دیارده‌یه‌ك نیه تایبه‌ت به كورد، له مێژووی گه‌شه‌كردنی سیاسی و سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا قۆناغێكی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه، له دونیادا كۆمه‌ڵگایه‌ك نابینیته‌وه له مێژووی خۆیدا به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ‌و براكوژیدا تێنه‌په‌ڕیبێت، به‌ڵام گرنگ قۆناغی دووای شه‌ڕه‌كه‌و په‌ند وه‌رگرتنه ،پابه‌ندبوونه به یاسا و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگاكه‌یه به‌ره‌و كرانه‌وه‌و دێموكراسی و یه‌كتر قبوڵكردن، كه زامنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان و بنچینه‌ی گه‌شه‌كردنن له دووای هه‌ر شه‌ڕێكی ناخۆو براكوژیدا.
لە زانستی ئەنترۆپۆلۆژیادا، بە تایبەت لە ئەنترۆپۆلۆژیای سیاسی هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ تێگەیشتن لە شەرو هۆکارەکانی ، ئەوەی کە لەرابردودا لە کۆمەڵگای سەرەتایی کراوە تا ئەو شەڕانەی لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا روو دەدەن ، شەر بە ستراتیژیک پێناسە کراوە کە تیایدا نێرینەکان بۆ دەستگرتن بەسەر ئامراز‌و سەرچاوەکانی وەچە خستنەوەو بەرگریدا بەرپای دەکەن ، لەم ستراتیژەدا زۆر لایەن بەشداری و هاوپەیمانی دەکەن ، مالینۆڤسکی لە بابەتێکدا بە ناونیشانی شیکردنەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژیانە بۆ شەر لە گۆڤاری سوسیۆلۆژی ئەمریکی ژمارە (٤)ی ساڵی ١٩٤١ دەڵیت( ) شەڕ پەیوەندی بە تایبەتمەندی سروشتی بایۆلۆژیانەی مرۆییەوەیە ، لە ئەنجامی مەیلی پاوانخوازی ئابوریەوە نیە ، سەرچاوەی شەڕ رق و کینەی تاکە کەسەکان نیە ، بەڵکو کلتوری گروپە مرۆییەکان، (کە کلتوری فەرمانڕەوایی یەکێکە لە رەگەزو توخمەکانی ئەو کلتورە)دیاریکەرو پاڵنەرەکانی توڕەیی و هەلچونە، کە دوواتر هەڵویستی دوژمنکارانەو کاری توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە، لە چوارچێوەی ئەو کلتورەدا کە دامەزراوەو دەزگای بۆ دروستکراوە، بە پیی جۆرێک لە یاسا‌و تەکنیک و ئاکاری دیاریکراو شەر دروست دەبێ، کارەساتی مرۆیی لی دەکەوێتەوە.
لە مێژوودا شەڕی ناوخۆیی پانتاییەکی فراوانی داگیرکردووە، فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین شه‌ڕی ناوخۆی تێدا روویداوه، شه‌ری دینی ، شه‌ری چینایه‌تی ، شه‌ری سیاسی و...هتد هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هێناوه، به‌ڵام ئێستا یه‌كێكه له دێموكراسیترین وڵاتانی جیهان، له به‌ریتانیا 1642هه‌تا 1653 له نێوان لایه‌نگرانی سیسته‌می په‌رله‌مانی و لایه‌نگرانی مه‌لیكدا زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ روویدا و له كۆتاییدا له‌سه‌ر شێوازێكی به‌رێوه‌بردن كه هه‌ردوولا باوه‌ریان پێی هه‌بێت رێكه‌وتن، له ئه‌مریكا له ساڵانی 1861 تا 1865 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌رباز له‌شه‌ری نێوان باكوریه‌كان و باشوریه‌كاندا كوژران، له كۆتاییدا یه‌كیانگرته‌وه‌و به سیسته‌مێكی دێموكراسی ئه‌و وڵاته زلهێزه‌یان دروستكرد كه ئێستا سه‌ركردایه‌تی سیسته‌می نوێی جیهانی ده‌كات، نمونه‌ی پێچه‌وانه‌ش هه‌یه، هه‌ندێك له وڵاتانی تر به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕین ، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه بووه مایه‌ی زیاتر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی و دوواكه‌وتنی گه‌له‌كانیان تا له كۆتاییدا ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان ده‌سه‌ڵاتێكی تر هات له بنچینه‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی گۆڕی، بۆ نمونه له رووسیا له ساڵانی 1917 هه‌تا 1923 له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا زیاتر له ده ملیۆن كه‌س بوونه قوربانی و ملیۆنێك تا هه‌تایی شوێنی خۆیان به‌جێهێشت، به هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر بنچینه مرۆییه‌كانی شۆرشیان پشتگوی خست و ستالین به زه‌بری ئاگرو ئاسن به‌رێوه‌بردنی وڵاتی گرته ده‌ست ،یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیی به‌و ده‌رده گه‌یاند كه له كۆتایی هه‌شتاكاندا پێی گه‌یشت و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، یان له ئیسپانیا به هۆی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیه‌وه له ساڵی 1936 شه‌ڕ له نێوان كوده‌تاچیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فرانكو و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی گه‌ل روویدا، تا 1939 زیاتر له نیوملیۆن سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بوونه قوربانی و له كۆتاییدا له جیاتی كرانه‌وه‌و دێموكراسی ، فرانكۆ به هاوكاری هیتله‌رو مۆسۆلینی شه‌ڕه‌كه‌ی برده‌وه‌و زیاتر له (36)ساڵ حوكمی ئیسپانیای كرد، چۆن هیتله‌ر نازناوی (فۆهره‌ر) و مۆسۆلینی نازناوی (دۆتشی)یان له خۆ نابوو، ئه‌میش نازناوی (كاودیۆ)ی له خۆ نا ،واته (سه‌رۆكی نه‌ته‌وه) ، هه‌تا دووای مردنی له ریگای سیسته‌میكی دیًموكراسی و مه‌ده‌نیه‌وه ده‌ست كرا به سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری فرانكۆ له ئیسپانیا ، به‌ڵام دووای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌یانده لێواری هه‌ژارترین وڵاتانی ئه‌وروپا.
مه‌به‌ست له‌م نمونانه ، شه‌رعیه‌تدان نیه به شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه بڵێم ،كوردیش وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دونیا به قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆدا تێپه‌ڕیوه‌و بووه‌ته مایه‌ی كاره‌سات و ماڵوێرانی بۆ گه‌له‌كه‌ی ، به‌ڵام گرنگ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌مێكی به‌رێوه‌بردنی مۆدێرن و كرانه‌وه‌ی زیاتر‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی دێموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا‌و رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤه، شه‌ڕی خۆكوژی هۆكارێك بێت بۆ هۆشیاربوونه‌وه ، وازهێنان له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ته‌سك و كلتوری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی وناوچه‌گه‌رێتی، نیشتمان و نه‌ته‌وه جێگای هه‌موو سه‌ربه(ئینتما)كانی تر بگرن ، ده‌ستور و یاسا شوێنی ده‌سه‌ڵاته نه‌ریتیه‌كانی دیوه‌خان و باره‌گا حیزبیه‌كان بگرنه‌وه، په‌رله‌مان و حكومه‌ت هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بن و كاری خۆیان بكه‌ن ، له سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی و دڵسۆزی و كاركردن پله‌و پۆسته‌كان بدرێت به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌ك له سه‌ربنه‌مای حیزبایه‌تی و خزمایه‌تی و باڵ و كوتله‌و ده‌ست و پێوه‌ندی یه‌كتری.
لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ەوە هەڵبژاردن کراوە ، خەڵکی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە دەنگیانداوە بۆ گۆرانکاری و خزمەتگوزاری زیاتر و پیشاندانی نمونەیەکی جوانی بەرێوەبردن و حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان بە داخەوە دوو دەسەڵاتی حیزبی (پارتی و یەکێتی)لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان رێک ناکەون و وێنەی کوردیان ناشیرین کردووەو ئەم هەلە نێودەوڵەتیە لە دەست دەدەن کە بۆ کورد هاتووەتە ئاراوە ،لە ئەنجامی ئەم ناکۆکیەدا شکستێکی نەتەوەیی گەورە چاوەروانمان دەکات..