65 کوردستان

هێمن هەورامی: حوکمرانیەكەی مەسرور بارزانی نەک بۆ کابینەی دەیەم بەڵکو بۆ کابینەی یازدەهەمیش بەردەوام بێت

09:39 - 19/11/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

هێمن هەروامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:
🔻 مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی دە و یازدەش دەبێت
هەر لە رۆژی ۲٠ ی ۳ ی ۱۹۹۲ کە سەرۆک بارزانی لە بەردەم ئاپۆرایەکی جەماوەریدا لە کۆیە، داوای کرد کە دەبیت هەڵبژاردن بکریت و دەولەتی یاسا دروست ببێت و رەوایەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕدرێ بە رەوایەتی یاسایی و دیموکراسی و بریار و دەنگی گەلی کوردستان سەرچاوەی مەشروعیەتی دەسەلاتی سیاسی بێت، بە شانازییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا متمانەی زۆرینەی خەلکی کوردستانی بەدەستهێناوە .
خەلک ومێژووی کوردستان شاهێدن کە لەسەر بنەماکانی ریبازی بارزانی ، لای پارتی حزب ئامرازە و کوردو کوردستان و دۆزە رەواکەی ئامانجە ستراتیژیەکەیە.
 زانراویشە تیری نەیار و دوژمن بۆ سنگی کێ بوو، حەق لای ئەوە.
ئەو دەنگە دۆڕاو و نەشاز و ساختەچیانەی بازرگانی بە دەنگدەران دەکەن ، بە بەئامانجگرتنی کاک مەسرور بارزانی ناتوانن پەردەپۆشی داشۆرانیان لە بەهای ئەخلاقی خۆیان و فرۆشتنی متمانەی دەنگدەرەکانیان بکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بەدەستکەوتەکانی سەرجەم قۆناغەکانی حوکمرانی خۆی دەکات و لە بەرامبەر کەموکورییەکانیش لە بەرپرسیارێتی را ناکات.
کاک مەسرور بارزانی جێبەجیکاری سیاسەت و فەلسەفەی حوکمرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ چاکسازی بەردەوام و حوکمرانی باش و پرۆژەی خزمەتگوزاری و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوری و ریگاو بان و دامەزراوەسازی هەرێمی کوردستان و وێڕای پیلانەکان و کۆرۆنا و هەموو گوشارە ئابوری و میدیایی و سیاسی و ئەمنییەکان، تۆمارە فرە رەهەند و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کاک مەسرور بارزانی شاهیدی ئەوەن کەئەم رەوتی حوکمرانیەی کاک مەسرور بارزانی نەک بۆ کابینەی دەیەم بەلکو بۆ کابینەی یازدەهەمیش بەردەوام بێت و دەبێت. کاروانی خەبات و سەرکەوتنەکانی کاک مەسرور بارزانی بەردەوامەو کەسە ساختەچی و خۆفرۆش و دەنگ فرۆشەکانیش با هەر بۆ خۆیان لە گێژاوی دۆڕاوی و دەروون رووخاویی خۆیان زیاتر بگەوزێن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن