کاتژمێری سفر
8/2/2026 1:51:00 PM
ئەنوەر حسێن (بازگر)
گواستنەوەی سیستمی پاتریۆیت لە هەولێرەوە بۆ پاراستنی ئیسرائیلە لە سنورەکانی ئوردن ، چونکە ئەوە خاڵی بەرگریە لە ئیسرائیل، لە گەڵ ئەوەشدا دەست ئاوەڵاکردنی ئێرانە بۆ هێرشی گەورەترە بۆ سەر کورستان و پشتکردنە لە پارێزگاری لە هەولێر و ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ هەڵوێستی ئەمەریکا لە هەرێم و دوو حزبە سەرەکیەکە کە وەڵامییان نەدایەوە بۆ بەشداری لە شەڕی ئێران و چەند مانگە خەریکی رێککەوتنی نێوان دوو حزبەکە بوو بۆ پێکهاتنی کابینەی حکومەت بەڵام ئەوەشیان نەکرد .کە هیوادارین هەرێم بە دەردی رۆژئاوای کوردستان و ئەڤخانستان نەبات؟بەڵام هەرێمی کوردستان لە سایەی ئەم سیاسەتانەی گرتویەتە بەر. سەرەرای قەیرانە ناوخۆیەکانی ،لە گەڵ ئەم مۆدیلەی ترامپدور نیە توشی کارەسات نەبێت، چونکە بەرژەوەندیەکانی گەورەترە لە چاوی کاڵی کورد و بێ گوێیەکانی.
@ئێران هێزی زۆری لە سنوری کوردستان کۆکردۆتەوە، یەکەم بۆ رووبەرووبونەوەی ئەگەری هێرشی هێزەکانی رۆژەهەڵاتە کە حزبەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، دووهەم بۆ ئەگەری هێرشە بۆ سەر هەرێم لە گەڵ حەشدی شەعبی.
@ ناردنی زیاتر لە 100 فرۆکەی تانکەر بۆ ئیسرائیل ، ئاماژەیەبۆ هێرشێکی زەبەلاح کە وێنەی نەبوە ، کە دەتوانێ دوو هەفتە سوتەمەنی بۆ سەدان فڕۆکە لە ئاسمانی ئێران دابینبکات، رەنگە جیا لەوەی کە بۆردومانی شاخی فاس بکەن ، ئۆپراسيۆنێکی گەورە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکان ئەنجامبدەن.
@سەعاتی سفری هێرشەکان بە تەنیا ئامانجە سەربازیی و ژێرخانەکانی ئێران و لێدان لە بنکە ئەتۆمیەکان نیە ئامانجیشی روخانی رژێم نیە هێندەی گۆرینی مۆدیل و دەموچاوەکانی ئێرانە، هێندەش بە تایبەتی بۆ ئیسرایێل گرنگە کوشتنی نەوەی دووهەمی بەرپرسانی ئێرانە بە تایبەتی موجتەبا خامنەێی، ئەحمەد وەحیدی، محمەمەد باقر زوولقەدر، عەلی عەبەولاهی،عەلی رەزا رادان، موحیسن رەزائیی، موحسین ئیژەیی،عەلی رەزا ئەعرافی، کە پێیانوایە بە کوشتنی ئەوان ئێران تەسلیم دەبێ.
@ گەر شەر سەربکێشی دور نیە ئەمەریکا هێز لە بەندەری چابهار و بەندەر عەباس دابەزێنیێ لە ناوچەی بلوچستان و نزیک بەندەری جوادری پاکستان لە بەرئەوی زۆرتر لە بارە بۆ مانەوە.
@کۆچی 60000 کۆچبەری مەغریبی بۆ ئیسپانیا تەنیا لە ماوەی 48 کاتژمێردا روداوێکی سادە نیە،هێندەی سیناریۆی ئەمەریکایە بۆ فشار لە سەر ئیتالیا پێش ئیسپانیا ، کە زۆر دژی شەری ئێران بون و هاوکاری ئەمەریکایان نەکرد، هەربۆیە ئیتالیا زوو داوی دەرکردنی ئیسپانیای لە زۆنی شنگن بکات،هەروەکو چۆن دە ساڵ پێش ئیستا ئەمەریکا زەرری گەورەی کە بەرهەمی خەیار و تەماتە و کشتوکاڵی ئەو وڵاتە داو و یۆنانیشی توشی قەیرانی دارایی کرد.
@خولی چوارەهەمی شەر ،کۆتایی شەرەکە نیە . و هێشتا ناوچەکە ئاوسە بە لە دایکبونی شەڕی زۆرتر و ئاڵوگۆری زۆرتر ، ماڵوێرانی گەورەتر کە کورد بە ئاسانی سەری لێ دەرناکات. چونکە بەحسابی خۆی بێ لایەنە ، بەڵام حاسەڵاتی شەر ئەوانە کۆی دەکەنەوە کە کارەکتەر بون نەک تماشاکار؟
@ هێشتا دیار نیە سەعاتی سفر چی روودەدات ، شەر یان دانوسان؟
بەڵام هەرچی بێت خولی چوارەم نە کۆتایی شەر ە نە کۆتایی ئاشتیی و دانوسانە و هێشتا زۆری ماوە