63وتار

هەڵەبجە-ت جوان وەرگرتەوە سەرەی كەركوكە

10/28/2024 8:43:00 PM
ئەنوەر حسێن (بازگر)

حەوتووی ڕابردوو، جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە پشكی یەكێتی، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، پارتی-بوونی خۆی ڕاگەیاند، تا ئێرە، پرسەكە ئاساییە.
ئەوەی من مەبەستمە بیڵێم؛ ئەوەیە پاش ئەوەی چەند ساڵ لەوەوپێش من وەكو جێگری نەقیب دەستم لەكاركێشایەوە.
بۆچی؟
لقی هەڵەبجەی سەندیكا، كە من لەگەڵ هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەكانم دروستمانكرد.
جیا لە لق و نووسینگەكانی تر، كە ڕۆژنامەنووسانی (كۆمەڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە، سۆسیالیست) لەگەڵ (یەكێتی و پارتی) بەشداربوون، ڕێككەوتن كە سكرتێری لق دەوری بێت.
بەڵام لە پڕدا كەسێك بەناوی فەهمی بڕهان، كە فایلی سەندیكای لابوو، بەفەرمانی بەرپرسەكەی ئەوكاتی، دەستی كردوە بە بیانووگرتن، كە دەبێت ئەو سكرتێرە، تەنها بۆ لایەك بێت.
بۆم ڕوونكردەوە ئەو لقە چۆن دروستبوە و جیاوازە، نەیبیست، بۆیە ڕۆژێك چوومە لای پێم وت: ئەمە دەست لەكاركێشانەوەكەمە، ئەو داوایەی تۆ جێبەجێ ناكەم، چونكە بەڵێنم بە لایەنەكان داوە، لە كۆتاییدا، دەست لەكاركێشانەوەكەم دایە د. میران، ئەوكاتە و تا ئێستاش فەهمی نەیتوانی لقی هەڵەبجە وەربگرێتەوە و كاندیدەكەشی بوو بە پارتی.
ئەوانە بەشوێنی خۆی.
خۆشییەكە لەوەدایە، فەهمی بڕهان، نەك نەیتوانی لقی هەڵەبجەی سەندیكا وەربگرێتەوە، ئێستا بەنیازە كەركوك و خانەقین-یش وەربگرێتەوە.
هەقە لێی بپرسین! وەڵڵا جەناب هەڵەبجە-ت جوان وەرگرتەوە، نۆبەی كەركوكە بۆمان وەرگرێتەوە...!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن