سەرەتا
هەواڵ
کوردستان
عیراق
جیهان
ڕاپۆرت
کوردستان
عیراق
جیهان
دیمانە
ئابوری
بیروڕا
تەندروستی
شیوازی ژیان
کولتوور
ئەرشیف
ماڵپەرە کوردیەکان
352
وتار
مۆنۆمێنتی بارزانی ڕێككەوتنی یەكێتی – پارتی، چارەنووسی خۆرهەڵاتییەكان
5/22/2023 5:44:00 PM
ئەنوەر حسێن (بازگر)
یەكەم:
مۆنۆمێنتی بارزانی و مێژووی خۆرهەڵاتییەكان
هەفتەی ڕابردوو مۆنۆمێنتی بارزانی بە ئامادەبوونی لایەنی جۆراوجۆر لە بارزان بەڕێوەچوو، دوو ڕووداوی، جێی سەرنجی بەخۆیەوە بینی:
یەكەم: سەرەتایەكی نوێ لە ئاشتبوونەوەی یەكێتی و پارتی بەكرداری جیا لە وتارەكەی بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و توانەوەی بەستەڵەكی نێوان ئەم دوو هێزە، كە مەترسی و نیگەرانی دروست كردبوو. هەرچەندە پێناچێت ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی بێت و هەموو كێشەكانی خەڵك چارەسەر بكات.
دووەم: بانگهێشتی ڕەسمی نوێنەرانی هێزەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان (مستەفا هیجری) لە حیزبی دیموكرات، لەوەش باشتر دانانی لە ڕێزبەندی پێشەوەی میوانەكان، بەڵام دیوێكی خراپیش بانگهێشتنەكردنی (ئیبراهیم عەلیزادە) سكرتێری كۆمەڵە (بەبێ هۆ، یان پارتی دەكرێ هۆكارەكەی بڵێت، كە نوێنەرایەتی بەشێكی كۆمەڵگای خۆرهەڵات دەكات...؟!). جیا لەوەش دەبوو، (عومەری ئیلخانیزادە)ش لە ڕێزبەندی پێشەوە دابنرێت، كە ئەوەشیان نەكرد.
بەم ڕووداوگەلە نوێنەرانی ئێران توڕەبوون و هۆڵەكەیان جێهێشت و، وتیان؛ "ئێمە چاوەڕێ بووین ئەوانەمان تەسلیم بكەنەوە، نەك لە پاڵ ئێمە دایانبنێن و بانگهێشتیان بكەن"، بەهەرحاڵ كۆی مەڕاسیمەكە باشبوو.
دووەم:
ئەمریكا و ڕێككەوتنی یەكێتی - پارتی
پاش شەش مانگ لە دابڕانی تیمی یەكێتی لە حكومەت بەهۆی مامەڵەی نەگونجاوی سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ناوچەی سەوز، و گرژی و ئاڵۆزی دۆسیە (سیاسی، ئەمنی و داراییەكان...)، هەردوولا هاتنە سەر مێزی گفتوگۆو دانووستان.
بەپێی هەندێ سەرچاوە، ڕەنگە بەرپرسە ئەمریكییەكان، دۆستانە وتبێتیان؛ گەر ڕێكنەكەون لە زووترین كاتدا، گلەیمان لێ مەكەن وەكو ئەفغانستان و حكومەتی ئەشرەف غەنی، جێتان بهێڵین، ئەوكات خۆتان زەرەر دەكەن و ڕەنگە حەشدی شەعبی بگاتە سەر سنورەكانتان.
ئەوەشیان وتوە؛ پرسی هەڵبژاردن و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، دوو ئەولەویەتی كاری یەكەمتان و دواتر ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد، كەیسی ڕۆیشتنی نەوت، خاڵی سێیەم و چوارەمن.
بەهەرحاڵ ئامۆژگارییەكانیان، باش و دۆستانە بوون و گرژی و گرفتەكانیش لانیكەم بۆ ئێستا ئەهوەن بوونەوە، بەڵام ئەنجامەكانی چی دەبێت، دەبێ چاوەڕوان بین.
سێیەم:
هەڵبژاردن و بۆچوونی ئەمریكا و ئێران
هەڵبژاردنی كوردستان، پرسێكی گرنگە بەلای ئەمریكی ئەورووپییەكانەوە، جەخت دەكەنەوە كە لە كاتی خۆیدا و پێش سەری ساڵ بەڕێوەبچێت، جیا لەوەی لە ناوخۆ هێشتا گرفتی بەردەمی ماوە، گرنگترین بابەت پرسی كورسی كۆتاكانە، یان (ئەو گرفتەی ڕۆژی 22/5/2023) لە هۆڵی پەرلەمان ڕوویدا.
بەڵام لەملاوە ئێران، داوایكردوە هەڵبژاردنەكە دوابخرێت، بۆ مانگی ئازار تا ئایاری داهاتوو، بانگهێشتی سەرۆكی نەوەی نوێ-ش هەر پەیوەست بەو بابەتەوە بوو، بێگومان بۆچوونەكانی ئێران-یش بۆ هەرێم و عێراق دەبێ بەهەند وەربگیرێن، دەورونەقشی گەورەی هەیە و ناكرێ بۆچوونی ئێرانییەكان-یش پشتگوێ بخرێت.
هێشتا هەرێمی كوردستان، بڕیاری كۆتایی نەداوە، ئایا دڵی واشنتۆن یان تاران ڕازیدەكات؟
چوارەم:
ئاردۆگان و بێ چانسی كورد
هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی توركیا پێی نایە قۆناغی دووەم و، ڕەنگە پشتیوانی (سینان تۆغان) كاندیدی سێیەم، لە ئاردۆگان، بەوپێیەی خۆی لە حیزبی (MHP)ی نەتەوە پەرستی توركیا جیابوەتەوە، دژی كوردە و خۆشی لە (CHP) نایات، ئەوان ئاردۆگان دەكەنە براوەی یەكەم بەوەش قۆناغێكی نوێی سەركوت و ئیستبداد لە توركیا دەستپێدەكات، پەلاماری خۆرئاوا دەدات و هێرشەكانیش بۆ سەر قەندیل، باشوری كوردستان و موسڵ درێژە پێ دەدات.
لەهەر حاڵدا دەرچوونەوەی ئاردۆگان، قۆناغێكی نوێ لە كوشتار و نەهامەتی بۆ گەلی كورد و ناوچەكە بەخۆیەوە دەبینێت. كە لەم پرۆسەیەشدا كورد چانسی نەبوو، كە پشتیوانی لە كلیچدار ئۆغڵو دەكرد، وەكو چۆن لە شۆڕشی "ژینا" چانسی نەیهێنا.
پێنجەم:
چارەنووسی خۆرهەڵاتییەكان
بەدوای شۆڕشی "ژینا" لە ئێران و خۆرهەڵات، تا دێت چارەنووسی هێزە خۆرهەڵاتییەكان و كوردەكانی خۆرهەڵات دەبێتە مایەی نیگەرانی و مەترسی دروستبوون لە سەریان.
جیا لە هەڕەشەی بۆمباران و درۆنی بەردەوام، بۆسەر خێزان، خانەوادە و منداڵەكانیان و بێ دەنگی هەرێم، چاوەڕوانی كارەساتی گەورەتری لێ دەكرێت.
بەتایبەت كە باس لە سازش لەسەر شۆڕشی ئەوان دەكرێت، ئەوە كارێكە نابێت هیچ بەرپرس و حیزب و حكومەتێك، جورئەتی ئەوە بكات، نەك هەنگاوی بۆ هەڵگرێت، بەڵكو هەر باسیشی بكات.
خۆرهەڵاتییەكان، نەك هەر ئاریشە و گرفتیان بۆ هەرێم نەبووە، بەڵكو لە زۆر بابەت و زۆر جاریش غەدریان لێكراوە، تكایە با كەس مێژووی پەلامار، تیرۆر و كوشتاری ڕابردوو دژی خۆرهەڵاتییەكان دووبارە نەكاتەوە، نەبیری خەڵكیشی بێنێتەوە، با مێژوو جارێكی تر تراژیدی و شەرمەزارانە دووبارە نەبێتەوە. باشترین كاری هەرێم ئەوەیە؛ گەر دۆستیان نابن، دۆستی دوژمنەكانیشیان مەبن، مەمنون و سوپاسگوزارن.
شەشەم:
پشكۆی شاعیر
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاعیر و پێشمەرگەی كوردستان مامۆستا (پشكۆ نەجمەدین) چۆتە سەرمەزاری (مەلا مستەفای بارزانی)، بەڵام بەداخەوە سوكایەتی و توهنیی زۆر بە (پشكۆ) كراوە، لەلایەن سۆسیال میدیای بێ ناسنامەوە.
پشكۆ، شاعیری ناسك، شۆڕشگێڕی چەپ و ڕادیكاڵ، پێشمەرگەی ڕۆژانی سەخت، پیاوێكی ئازا و بێ دەنگی پڕ لە ژان، شایەنی ئەوە نییە وا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. پاشان بۆچی دەبێ شاعیرێك، نووسەرێك، كەسایەتییەك، گەر بچێتە سەر گۆر و مەزاری (مام جەلال، مەلا مستەفا، نەوشیروان مستەفا، قاسملوو، فوئاد سوڵتانی،...) جێگەی عەیبە و سەرزەنشت بێت؟ بۆچی تاوانە؟!
خودی ڕووداوەكە زۆر ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە، حیزبەكان خۆیان، لیدەر و كارێزماكانی خۆیان تەنها بۆ خۆیان موقەدەس كردوە، كردوویانن بە موڵكیەتی حیزبی خۆیان، كە دەبێت ئەوانە ببنە موڵكی گشتی و هەموو كەس ڕێزیان لێبگرێت، بەڵام بە ئیدۆلۆژزیكردنی كەسایەتییەكان و بچوككردنەوەیان لە قاڵبی حیزبدا، ئەم گرفتانە دروستدەكات، نەك هەوڵدان بۆ بە سیمبوڵكردنی ئەوان وەكو بۆ هەمووان.
بەهەرحاڵ ئەمكارە دژی پشكۆ، نەزعەیەكی مەترسیدارە و ڕەنگڕێژكردنی مەیلدارانەی ناعەقڵانییە، كە دەتەوێت كێ بكەیتە دوژمن؟ و كێ بكەیتە شەیتان؟ كە هەرگیز ناتواندرێ ئایندەیەكی باشی لێ چاوەڕوان بكرێت.
وتارەکانی تری نوسەر
عەبدولڵا ئۆجەلان دەستگیركرا؟ چۆن؟
بیرەوەرییەكانی فوئاد مەعسوم نهێنییە نەوتراوەكانی دوو شۆڕش
سیناریۆكانی توركیا لە دیداری ئۆجەلان و ئیمراڵی
مەزڵوم عەبدی رێکخراوە چەپ، ئەنارکیست، ژینگەخوازو دژە فاشیستەکان بگەڕێنەوە
بەهرۆز قەشانی ، سیمبوڵی ئاوەدانی
موعجیزەكانی تەوالێت و بێ چانسى كوردەكان
سوریا بۆ ڕووخا...؟ حەماس هۆكاری ڕووخانی ئەسەدە ئیسرائیل ديزاينەرە، توركیا كارەكتەرە، ئێران باجی دا
ڤیستیڤاڵی هەنار و خشتی سوور
پڕۆسەی ئاشتی (ئیمڕاڵی - ئەنكەرە) لەپێناو خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ
هەڵەبجە-ت جوان وەرگرتەوە سەرەی كەركوكە
موعجیزەی دیزاینی هەڵبژاردن
ڕاوى تارمايى
ئەجێندای سەردانەكەی پزیشكیان بۆ بەغدا و هەولێر
لە يادى (35)هەمين ساڵەى، شەهيدبوونى قاسملوو
سیناریۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران
خۆشەویستى هەولێرییەکان بۆ کتێب
سەردانەكەی عەلی باقری بۆ بەغدا و سلێمانی و هەولێر
خەڵاتى کارێزماى شاخ و شار دلێرى سەید مەجید، بیرەوەرییەکانى دەنوسێتەوە؟
جوانکردن، یان تێکدانى شارى سلێمانى؟
دژى سانسۆر پشتیوانی ڕۆژهەڵاتییەكانین
فایلی سپی و سوور دانووستانەكانی تاران و نێچیرڤان بارزانی
شەڕی تونێلەكانی قەندیل لە ململانێی نێوان (توركیا و عێراقدا) دا
مەرگى مەرگبارى تاهیرى خەلیلى
چانسی كورد لە نێوان ئەمەریكا و حەماس دا
ڕاوە بەراز و درۆنى تورکى
هەرێم، پەكەكە، كۆمەڵە و ديموكرات لە ناو سيناريۆكانى ئەمريكا، توركيا و ئێران - عێراقدا
مۆنۆمێنتی بارزانی ڕێككەوتنی یەكێتی – پارتی، چارەنووسی خۆرهەڵاتییەكان
فاكتەرەكانى پشت كوشتارەكانى سلێمانى و هەولێر
پژاک و کۆمەڵە لە دەرەوەى دانوستان لەگەڵ ئێران
سازشی سەرى ڕەش و دەباشان
ھەرێمی کوردستان لە نێوان واشنتۆن و تاراندا
سۆشیال میدیا
بیروڕا
د. مەجید ساڵح
ئۆپۆزسیۆنێک بەخۆی نازانێ و خزمەت بە پارتی دەکات!
لاوک سەلاح
پارتی سیاسی و هەرەس: بۆ؟
سەردار عەزیز
شکستی ئۆپۆزسیون لە دروستکردنی بەرە
سەردار عەزیز
گەمەی پشت گرێبەستە نوێکان
دڵشاد ئەنوەر
وزە لە نێوان هەرێم و بەغداو مەسەلەی گرێبەستەکان
هونەر حاجی جاسم
بەڕێوەبردنی "زۆنی زەرد" وەکو مۆدیلی خەلیجی!
عەزیز ئالانی
منداڵەکانتان لەهەرتەمەنێکدان، بەپاس و تەکسی تایبەت مەیاننێرن بۆ قوتابخانە، یان بۆ خولی هاوینە، ئەی چارەسەر؟
نیاز سهعید عهلی
ئایە ئەبومحەمەد جۆلانی پێشینە و پەیوەندیی گوماناویی لەگەڵ ئەمریکا هەبووە ؟!
ڕۆژنامەی زەمەن
وتاری هەفتانەی گۆڕان
زەمەنی ڕەمەزان
دایەلۆگی نێوان عێراق و ئەمریكا
رووماڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا
یەک ڕۆژ
یەک هەفتە
یەک مانگ
کۆمیسیۆن وادەی گێڕانەوەی فۆڕمی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بەرێژەی 150% پەسەندکرد
بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
بەفەرمانی سەرۆکی هەرێم ناحیەیەکی نوێ پێکهات
نوێترین داواکاری یەکێتی پۆستی سەرۆکی هەرێم و ئەم وەزارەتانەیە
یانەى سلێمانى وەڵامى لاهور شێخ جەنگى دەداتەوە
ئەو بەرپرسەى لە ئەمریکاوە هەڕەشەى لە تەیف سامى دەکرد لەگەڵ مەسرور بارزانى دەرکەوت
ئومێد خۆشناو لە پۆستى پارێزگارى هەولێر دووردەخرێتەوە و شوێنگرەوەى بۆ دەستنیشانکرا
پۆلیس پیرى ئاخرشەڕى دەستگیرکرد
هۆشدارییەکی مەترسیدار لە کەشناسێکەوە
بەپەلە.. ئاگادارییەک لە پۆلیسى سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
کولتوور
دەمیرتاش لەم مانگەدا رۆمانێکی نوێی بڵاودەکرێتەوە
پاژێك له جــــهنـــــــــــــــگ بۆب دیـــــــــــــــــلان
كتێبی (سەڵاحەدینى ئەیوبى، پرسى کوردبون) لەنوسینی د.مەجید ساڵح بڵاوكرایەوە
سوڵتان لە کوردستان
(کتێبی رەش) سپی دەرچوو