ئێمە و مۆدێرنە
1/18/2023 2:44:00 PM
سیروان حەمەڕەشید
مۆدێرنە بەرهەمی دوور ودرێژی زیاد لە هەشت
سەد ساڵە بزاوتی کەلتور و ڕێنسانس و ڕۆشنگەرییە، بەرهەمی لێبڕوانەو ئازایانەی فەیلەسوف و بیرمەند و زانا و نوسەر و ئەدیب و ڕەخنەگرەکانی کەلەپوری تیولۆژیا
و بیری چەقبەستوی باوەڕ و ئایینی و سیاسی سەردەمەکەی خۆیان بوون.
مێژووی مۆدێرنە: دەگەرێتەوە بۆ "بۆدلێر
"و ناوەراستی سەدەی نۆزدە(1849ز)، فەیلەسوفان مێژووی فیکری سیاسی بۆ چەند قۆناغ
و سەردەمێک دابەش دەکەن:
1-فیکری کۆن بۆ سەردەمی
یۆنان-ڕۆمانی کۆن
2-فیکری ناوەڕاست، فیکری مەسیحی و ئیسلامی.
3-فیکری نوێ ا(لحدیث) لەمیکاڤڵییەوە تا مارکس.
4-فیکری هاوچەرخ لەفیکری مارکسزمەوە تا لیبرالیزمی
نوێ.
هەڵبەتە مۆدێرنە هاوتەریبە و بەهەمو کون کەلەبەر و پنتێکی خۆرئاوایی گەشەی ساندوە.
بێگومان ئەوەش پەیوەندی بەسەرکەوتنی ئیرادەی زاناکان و فەیلەسوفەکان بەسەر دەسەڵاتی تیۆلۆژیای
ئایینی و پاپا و کاهینەکانی، کە بناغەدانەر و ڕەنگرێژکردنی نەخشەی ڕۆشنگەری و مۆدێرنەیە کە بریتیی بوون لەسێ پاڵەوان( بیکۆن
و گالیلۆ و دیکارت) کەمیتۆدی زانستی و عەقڵانیەتییان
بۆ خۆرئاوا دامەزراندووە.
وەک باسمان کرد مۆدێرنە تەنها لەسەر یەک ئاست نەبوو
، بەڵکو پۆلێن دەکرێن بۆ چوار ئاستی جیاواز:
یەکەم... مۆدێرنەی مادیی یان زانستی و تەکنەلۆژی.
دووەم- مۆدێرنەی فیکری و فەلسەفی.
سێیەم- مۆدێرنەی ئابووری.
چوارەم- مۆدێرنەی سیاسی.
سەرکەوتنی مۆدێرنە لەسەر سێ بنچینەی جەوهەری
دامەزراوە کەبریتین لە"عەقڵ و زانست و فەلسەفە."
ئیدی لەسەدەی حەڤدەهەمەوە ڕۆشنگەری هێدی هێدی گەشەکردو
وچووە پێشەوە بەجۆرێک هێزی جەهیل و خورافە
سیحربازی ئاینیی و دادگای پشکنینی مەسیحییەت ڕوو لەکزیدا و بەرەوی پەراوێزبوونی تەواوی ڕۆیشت
، بەجۆرک عەقڵ شوێنی ئیمان و فەلسەفە شوێنی
وەحی و زانست شوێنی خورافیات و جادووگەری گرتەوە.
ڕۆشنگەری چییە؟
"ڕۆشنگەری
دژی دەمارگیری کوێرانەیە کەباوەڕی بە جۆرە فیکرێکی دیاریکراوە بێ ئەوەی بیخاتە بەردەم
پشکنینی ڕەخنەوە..
ڕۆشنگەری دژایەتی کاری سیحربازی
و جادووگەری دەکات.
ڕۆشنگەری ڕازی نابێت بەناوی ئیمان،
یان بەناوی عەقیدەکانی ئایینەوە ئازادی بیرکردنەوە کۆت و بەندبکرێت.. دژایەتی حوکمە
پێش وەختەکان بکات."
فەیلەسوفی ئەڵمانی "ئیمانوێل کانت" کە
ساڵی(1784)زاینی لە ژێر ناوی وتارێک بە ناوی ڕۆشنگەری چییە؟ کانت وەکو
مانفێستی ڕۆشنگەری نوسیوە و دەڵێت: " بائازایەتی ئەوەت هەبێت بیری خۆت بەکار
بهێنت." ئەوە دروشمی سەردەمی ڕۆشنگەرییە.
ئایا جڤاتی ئێمە بەکوێ مۆدێرنە گەیشتووە؟
هەرچەنده بەشی زۆر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جڤاتی عەرەبی ئیسلامی بە دەستکەوتی ماددی و
تەکنەلۆژیا و کەرەستە هاوردەکراوەکانی مۆدێرنه
گەیشتووە و بەرخودی لەگەڵدا دەکەن ، بەڵام بەپێ ئەو پێودانگانەی کە مۆدێرنەی لەسەر دروست بووە تائێستا لەڕووی کەلتوری و فیکرییەوە
بەسەر ئاسمانی کوردستان و ناوچەکەدا گوزەری نەکردوە..
هەر وەک بیرمەندی عەرەبی(محمد ئەرگۆن) دەڵێت:
"ئێمە بە مۆدێرنەی ماددی گەیشتوین، بەڵام هێشتا "400"سەد ساڵ ماوە
بگەینە بەمۆدێرنەی فیکری و کەلتوری و سیاسی" ئەگەر لەڕوانگەی کەلتوری و فیکڕی
و فەرهەنگی و مەعریفەناسیەوە بڕوانینە بونیاد
و پێکهاتەی کەلتوری و و ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە و بەراوردکاریی نێوان خۆمان کۆمەڵگە مۆدێرنەکان
بکەین بەدڵنیایەوە هێشتا لە سەردەمی مێنتەمێناڵی خێڵ و ئاینی و کەلەپور و شارەستانیەتی چەقبەستوودا کێنگڵ ئەدەین.
کەواتە دەتوانین بڵێین هەزاران فەرسەخ لەدونیای
مۆدێرنەوە دوورین و زۆر لەدواوەین..
وورتر سەرەنج لەپێکهاتە و عەقڵیەتی سیاسی و دۆخی
ئابووری نۆرمی کۆمەڵایەتی جڤاتەکانی ناوچەکە بدەین و هەڵسەنگاندنی زانستی و عەقڵانی
بۆ بکەین، دەگەینە ئەنجامگیری نائومێد و نەخوازراو و نەرێنی؟
بۆ نمونە دەسەڵاتی کوردی هێشتا بەپاشخانەی شاخ
و عەقڵ خێڵ و دەسەڵاتی خێزانی سیاسی و قائیدی زەروورە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەبن و هیچ مانایەکیان بۆ
ژیان و مرۆڤبون نەهێشتۆتەوە، دیارە لەپاڵ
ئەوەشەدا بەشی زۆر لەمەلا و بانگخواز و سەلەفیگەرا
و ئوسوڵیەت و پەرستگاکانی کوردستان بەهەمان بیر و ڕەفتاری سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپادا
بەپاڵپشتی دەسەڵات و ناوەندی بەهێزی دەرەکی خەریکی تاریککردن و لێدانی هەر چەشنە ڕووح
و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و نوێخوازی و ئازادییە شەخسیەکان و سەپاندنی جەهیل و
خورافە و تڕۆڕی عەقڵ و لەمرۆڤخستنی جڤاتی
ئێمەن..
٭بۆ نوسینی ئەم
وتارە سودم بینیوە لە کتێبی
لەمۆدێرنەوە بۆ جیهانگری لەنوسنی هاشم ساڵح . وەرگیرانی
.. هەورامان وریا قانع.
لەلایەن ڕێکخراوەی ئازادبوون .. چاپکراوە...