لەیادی شەهید سەردەشت عوسماندا دەسەڵات و سیاسەت خاڵیی خاڵی لە مۆڕاڵ
5/5/2022 8:07:00 PM
سیروان حەمەڕەشید
تیرۆر وەک مۆتەکە بەسەر جەستەی شەقار شەقاری نیشتیمانی
و ڕووحی نوسەرە بوێر و دەنگە زیندووەکانەوەیە
و بەرۆکمان بەرنادا دیقەت بدەین" ڕۆژێک عەبدلخالق مەعرووف و ڕۆژیکی دیکە بەکر عەلی و ڕزگار محەمەد تادەگاتە سەردەشت
عوسمان و کاوە گەرمیانی و ویداد " لەمێژە
ئەم هەورە ڕەشە لەئاسمانی ئێمەدا پەنگدەخواتەوە و نا ڕەوێتەوە و هەناسەسواری کردووین!!!
، تاکەی ئەم بەربەری و عەدەمییەتە دڕێژە دەکێشت؟؟؟
تا جانەوەرە نەدیو
بەدییەکانی دوێنی و ئەمڕۆی دەسەڵات و چەتە
و دوژمنەکانی ئازادی و حەقبێژی لێرەبن ، ئەم
خوێنیڕەشتن و تیرۆرە یەخەمان بەر
نادا.. "لیڤثانةکان"ی شاخ و ئەشکەوتەکان
لەفەرمانکردنی تیرۆری ئازادی و سەردەشتەکان ڕاناوەستن، لەکاتێکدا دەسەڵات
و سیاسەت خاڵییه لەهەرچی مۆڕاڵ و بەرپرسیاریەتی ئینسانی ، ئیدی
کوشتن و تیرۆری کەسایەتی و فیزیکی مڕۆڤ وەک خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی لێدەێت ، پیاوەکان
شاخ و بنەماڵەکان لەفەرمانی قەرەکوژییدا ڕووی سەدام و هلیتەر و مۆسۆڵۆنی و ستالینیان سپی
کردۆتەوە .
گەر ڕێسای کتێبی گێنس ڕێگا بدایە بەدڵنیایەوە دەمێک بوو دوژمنان و تیرۆرستانی ئازادی بیروڕا و ئەم هەرێمەی ئێمە ناوییان
چووبوە گێنسەوە ، بەڵام دڵنیاین ئێستا له نێو ڕەشترین لاپەرەکانی مێژوودا
ناوتان تۆمارکراوە و ڕۆژێکێش دێت ئەو لاپەڕانە لەبەردەم دادگا و دادوەردا وەک بەڵگەی زیندوو خۆیان و مێژووەکەیانی
پێ دادگای دەکرێت...
هەڵبەتە لەکوردستاندا دوو لایەن لە جەنگ و مڵملانێدان
. لایەنی یەکەم بریتیین لە لەدەسەڵاتی ئەشکەوت
و مافیا و هەڕاج چییەکانی نیشتیمان کە خاوەن دەسەڵات و هێزی دەستبەسەرگیراوی پارە و بەڵتەچییەکانن و کەهەرچیان پێکراوە لەتیرۆر و کوشتن نوسەر و ڕۆژنامەنوس
دەستیان نەگەڕاندۆتەوە....
لایەنی
دووەهەمیش بریتین لە هێزی کەمینەی قەڵەمە ئازادی و ڕەخنەگر و حەقبێژەکان ، واتە تەنها
ئیرادە و بوێری و غیرتی و نوکی قەڵەمەکان و هێزی وشە چەکی دەستیانە، دواجار ئەو
دەسەڵاتە بەهێزی سەرشۆڕی و شڕەخۆرین و دەنازن
و لەپاڵ ئەوەشەدا تیرۆری ئازادییەکان ڕۆژنامەنوس
و دەنگە دلێرەکان دەکەن، ئەمڕۆ بێت یان سبەی نوسین و وتە و هەڵوێستەکانی قەڵەمە ئازاد و
ئازاکان دەبنە ڕمی سەردڵی تیرۆر و تیرۆرستانی ئازادی و وەرگرتنەوە بەناحەق ڕەژانی خوێنی سەردەشت و کاوە و ویدادەکان.