560وتار

ڕابەرێک لە لوتکەی ئەخلاقی سیاسی و نیشتیمانیدا

5/17/2020 3:05:00 PM
سیروان حەمەڕەشید

کێ و کام سەرکردە لەمێژوو خەباتی چەکداری سیاسی و مەدەنیدا هێندەی  نەوشیروان مستەفا خاوەن مۆڕاڵی سیاسی و بڕیار و ئازایەتی بووە و بەلۆژیکی سیاسی و کارنامەی ووردەی ستراتیژی  بۆ رووبەڕوو ئاڵنگارییە قورسەکان بێبوبێتەوە؟ 
کام سەرکردە لەباشوور وەک ئەو ڕابەرە خاوەن دیدگای  فرەڕەهەندی نیشتیمانی و نەخشە و پلان  بۆ  دەستەبەرکردنی ئایندەی دەوڵەتدارێکی مۆدیرن و خزمەتگوزرای و خاوەن دامودەزگای  ئیداری و  زامنکردنی سەروەری قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان هەبوو؟
ئەم سەرکردە مەزنە تا دواساتەکانی ژیانی لەگەڵ  ئازار و مەینەتەکانی میللەتدا بوو ٫ فیگەرێکی چاڵاک و داکۆکاری دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە٫ هەمو بەشی هەر زۆری تەمەن و خۆشیەکانی ژیانی کردە قوربانی ئازادی و ئامانجە باڵاکانی  کوردستان  .

نەوشیروان مستەفا  هەمو توانا فیکری و مەعریفی و عەقڵیی و جەستەی لەپێناوی دەستەبەری  تولرانسیی سیاسی و فرەیی و پێکەوەژیان  و دەستا و دەستکردنی هێمنانەی دەسەڵات و ئاشتەوای گشتی  تەرخانکرد ٫ دەتوانم ئەوە بڵێین  لەماوەی سەد ساڵی ڕابردووی باشووری کوردستاندا  ڕابەر و کەسایەتێکی سیاسی و ڕووناکبیر و نوسەرێکی گەورە وکاریگەری لە چەشنی نەوشیروان مستەفای بەخۆوە نەدیوە و قەناعەتم نییە تا ساڵانێکی دووریش سەرکردەی وەها لەدونیای سیاسی و ڕۆژنامەگەری و ئەدەبی  مێژوونوس  هەڵکەوێتەوە .

ئەگەر دەسەڵاتدارانی کورد لەسەرەتایی یەکەم ئەزمونی هەڵبژاردنەوە پرۆژە و کارنامەکانی و دیدگای و ئەزمونی دەوڵەمەندی ئەم سەرکردەییان بکردایە  میتودی و نەخشەی کاری حکومڕانی  دۆخی سیاسی و قەیرانی ئابووری و دارای و  بەم ئاستە زۆر خراپە نەدەگەیشت٫ بەدەستی دەیان ئاڵنگارییە قوڵەوە گرفتار و دەستەوەستان نەدبوو٫ بۆ ئەوەی لەئێستادا لانی کەم  هەرێم خاوەن بنەما و بنچینەکانی حکومڕانیی مۆدێرن و هاوڵاتیبوون بێت,
لەبەر ئەوەی هەرێم لەم دۆخە مەترسیدار و پڕ قەیرانە تێپەرێنت گرنگە  لەیادی سێ ساڵێ کۆچی ئەم  رابەرەدا  حکومەت و بزووتنەوەی گۆڕان  و هەمو هێزە سیاسیەکانی دیکە بگەرێنەوە سەر فیکر و پرۆژەو سیاسییەکانی و بیکەنە بنەمای ئەساسی حکومڕانی و پرۆسەی سیاسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن