هەرێم و قەیرانی حکومڕانی
7/14/2020 12:18:00 PM
سیروان حەمەڕەشید
حکومڕانی باش لەکۆمەڵک تایبەتمەند و ڕەگەز و خەسڵەتی بنەڕەتی گەردوونی پێکدێت ، دیارە دەسەڵاتدارییتی پڕۆسەی حکومەتداری ڕەنڴدانەوە ئەو بنەما دروستی نەبێ، بێگومان ناتوانێت هەنگاوەکان بەئاراستەی حکومڕانی باش بنێت، ئەوکات بەدڵنیایەوە ڕووبەووی دەسەڵات و حکومڕانیەکی ستەمگەری شکسخواردوو دەبینەوە.
لەو ڕوانگەیەوە گرنگە شرۆڤەی ئەزمونی 28ساڵی حکومڕانی هەرێم بکەین. بزانین بۆ دۆخی حکومڕانی هەرێم بەم ئاستە ترسناکەی ئێستا گەیشتوە؟
* حکومڕانییتی باش چییە؟
(UNDP) واپێناسەی بۆ حکومڕانی باش کردوە: " پیادەکردنی دەسەڵاتە ئابووری وسیاسی و کارگێڕییەکانە بۆ بەرێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگا لەهەموو ئاستەکاندا، ئەمەش هەمو ئەو میکانزم و پڕۆسە ودامەزراوانە دەگرێتەوە کە بەهۆیانەوە هاوڵاتییان گوزاره لەبەرژەوەندییەکانیان و پیادەی مافەیاساییەکانیان دەکەن و وابەستەبوونەکانیان جێبەجێدەکەن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیشیان بەنێوەندگیری ڕازیدەبن"
٭ سامح فوزی توێژەر بەم جۆرە پێناسەی حکومڕانیتی باش کردووە:"گرێبەستێکی تازەی کۆمەڵایەتییە و لەسەر هاوبەشییەکی سێکوچکەیی نێوان حکومەت گۆمەڵگای مەدەنی و کەرتی تایبەت بەندە، ئامانجییشی جوشدانی باشترین توانستەکانی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنێکی لێزانانەتری حکومڕانیێیتە، حکومڕانی باش پێویستەکانی بەدۆزینەوەی داڕشتتەیەکی تازە حکومڕانییتی هەیە.
نەوشیروان مستەفا لەکتێبی (درۆ ودراو )دا دەڵێت:" بێگومان بەبۆچوونی ئێمە پێمانوایە سیستمێکی بەرێوەبردنی باش لەناو ئەو سیستەمەدا مرۆڤی خراپی تێیادا بێت، یان جێی نابێتەوە، یان چاک دەبێت، یان دەچێتە زیندانەوە ، یان بەشێک دەبێت لەسیستمە باشەکە، لەسیستمێکدا کەگەندەڵی تێدا ببێت بە سیستمێکی بەدامەزراوەی پیاوی باشیشی تێادا بێت، یا دەبێت لەگەڵ شەپۆلی گەندەڵییەکە بڕوات، یا دەچێتە دەرەوەی سیستمەکە لەبەر ئەوەی سەرچاوەی وەکو باسمکرد ژینگەکە کاتێک کەسیستمی سیاسی ژینگەی گەندەڵی دروست دەکات شتێکی ئاساییە"
مێژووى گهشهكردنی حوكمڕانی دیموكراسیانه بریتیه له پرۆسهى گۆڕینی سیاسهت له میراتی پاشاو خێزانه خانهدانهكانهوه بۆ كاڵایهكی گشتی، ئهم پرۆسهیه وهك (هنتگتۆن) دهڵێت: (بهئهقڵانیكردنی دهسهڵات، جیاكردنهوهى دهسهڵاتهكان، بهشداری سیاسی) لێكهوتهوه.
ئەگەر ڕەگەزەکانی حکومڕانی باش بەسەر ئەزموونی حکومڕانیی هەرێم جێبەجێ بکەین دەتوانین بڵێین هەرێم لەبازنەی بەرئەساسی نەبوونی حکومڕانی و دەسەڵاتێکی باش و نیشتیمانیدا گیری خواردوە .
٭شکستی ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی کوردستان .
پڕۆسەی حکومەتداری هەرێم پەیوەندیدارە بەتێکەڵاوکردن بەرژەوەندی گشتی و تایبەت و سامانی گشتی وسامانی تایبەت.
هەروەها خاڵی لاوازی حکومڕانی هەرێم نەبوونی سەروەری یاسا و بێلایەنی. بەهەدەردانی سامانی نیشتمانی و قۆرخکردنی بازار . هەڵبەتە ئەمانە بە فاکتەری بنەڕەتی شکیست وبەبنبەست گەیشتنی پڕۆسەی حکومداری و بەڕێوەبردنی نۆ کابینەی یەک لەدوای یەکی حکومەتی هەرێم .
ئایا چۆن هەڕێم دەتوانێت کۆتایی یەکجارەکی بەخراپترین وشکستخواردووترین حکومڕانی خۆی بهێنت و لەشوێندا تەرحی جۆرە حکومڕانیەک بکات، کە هەڵگری بەرپرسیاریتی ئەخلاقی نیشتیمانی بێت ، بەشێوەیەک دەبێت لەچوارچێوەی ئەم تایبەتمەندی و ڕەگەزاندا بێت.
٭بەشداریکردنی ڕاستەقینەی هاوڵاتییان لە ژیانی سیاسی و دیارکردنی نوێنەرانیان بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنە مەحەلییەکان و بەشێوازێکی دیموکراسی وشەفاف. هەروەها سەروەری یاسا لەتەواوی ئاستەکانی کۆمەڵگادا،
پەیڕەو کردنی سیاسەتی شەفافیەت، ئەم ڕەگەزە بەیەکێک لەگرنگترین پێوەرەکانی حکومڕانی باش دەژمێرێت.
ئەرکی هەمو دەسەڵات و حکومەتێکی باشە بەشێوەیێکی دروست و یەکسانی وەڵامی داخوازییەکانی میللەت بداتەوە لەگەڵ خەم و کێشەکانیان ئاوێتەبن .
ئاشکرایە پەیڕەکردنی سیاسەتی سازان ئەم بنەمایە ئاماژەیە بۆ توانای ناوبەندیکردن ودادوەریکردن لەنێوان بەرژەوەندی هاودژەکاندا لەپێناو گەیشتن بە کۆدەنگیێکی گشتی کەلەبەرژەوەندی وسیاسەتە گشتییەکاندا بێت.
بۆ دەستنیشانکردنی حکومڕانی باش ڕەگەزێکی دیکەی جەوهەری دادپەروەری و یەکسانییە بەتایبەت لەڕووی کۆمەڵایەتییەوه بەجۆرێک هەموو تاکێک مافی گەیشتن بەدەرفەتی گەشەپێدان وپێشکەوتنی بارودۆخی ژیان هەبێت، لایەنێکی دیکەی حکومڕانی باش کارایی واتە بوونی تواناێ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان. . هتد.
سەرچاوەکان:
-----------
1- کتێبی درۆ ودراو... نەوشیروان مستەفا
2- کتێبی حکومڕانییەتی باش. ..د.ئەمین فەرەج شەریف.
3-کتێبی دەوڵەتسازی... د. دلاوەر عەبدلعزیز
4-گۆڤاری ڕۆشنگەری ژمارە30 ،زوبێر ڕەسوڵ
5- وتارێکی پڕۆفیسۆر... د. ئەنور محەمەد فرەج