گۆڕان لە بەردەم کێشمە کێشی سیاسيی و ناوخۆیی و دەرەکیيدا
7/24/2021 3:25:00 PM
سیروان حەمەڕەشید
لەکاتێکدا بزووتنەوەی
گۆڕان بەرەو یادی 12ساڵەی جاڕی لەدایکبوونی خۆی هەنگاو دەنێت، گرنگە ئەم هێزە توشی
ڕاچڵەکین و هەڵوێستەیەکی جددی بکاتەوە، چونکە هیچ سەردەم و هەلومەرجیێک بارتاقای ئەمڕۆکەی
هەرێم دۆخی سیاسی ئاڵۆز و مەترسیدار و ناڕۆشن نەبووە.
ئەگەر بەچاوێکی
واقعی وورد و قوڵ بڕوانینە تەوژم و هەڵوێست وهاوکێشەی ناوخۆی و سیاسەت و دەوری ئاکتەرە
هەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتیەکان زۆر بەباشی درک بەهێما و مەترسییەکان دەکرێت.
ئەوەی پێوستە بۆ گۆڕان لە (25-7) تەنها بە یادکردنەوەیەکی تەقلیدی و ڕووکەشی و
وتنەوەی دڕوشمگەرایی و گوتاری بێ ناوەڕۆک تێنەپەڕێنت، بەڵکو زۆر گرنگە لەڕێگەی ناوەندی
بڕیار و ئۆرگانە باڵاکانییەوە لێکۆڵینەوە و دراسەی دۆخی سیاسی هەرێم و کێشە ناوخۆیییەکانی
خودی بزووتنەوەکەوە بکات و بوێرانە و بەجددی دەستبخاتە سەر کێشە و قەیرانە سیاسی و
ئابووریی و کۆمەڵایەتی هەرێم و کۆی ئاریشە و مەترسیەکان لەچەند پاکێجێکدا گەڵاڵە
بکرێت لەگەڵ دەسەڵات و هێزە نیشتیمانی و
گرووپە کۆمەڵایەتیی و ناوەندە ئەکادیمی و
میدیا و ڕای گشتی و مخات بێت و گفتوگۆ و جوڵە و کردەی لێبکەوێتەوە.
بەجۆرێک هەنگاو و سەرەتا و دەستپێکی گەڕانەوەی ئومێد و متمانە و
ئاشتکردنی خەڵک و ڕووبەڕوونەوەی مەترسیییەکانی
هەرێم بێت، بەمانایەکی دیکە گۆڕان وەک هێزێکی مەدەنی و نیشتیمانی
خۆی بەرپرسیار بزانێت.
یادەکە بکاتە دەرفەتێکی
زێرین بۆ یەکخستن و کۆکرنەوە و ئیرادەی کورد و هێزە سیاسیەکان ئاشتەوایی و بەرقەرارکردنی
دڵنیایی هاوڵاتی و ئاسایش و چاکسازی بنەڕەتی .
لەسەر ئاستی ناوخۆی خودی بزووتنەوەکە: دەکرێت
بەرئەساسی میراتی دەوڵەمەندی ڕەوانشاد( نەوشیروان
مستەفا) و ئەو توانا و ئەزموونە مڕۆییەی بەردەستییەتی، ئازایانە بەنەخشەیەکی ووردەوە چارەسەر بۆ کێشەکانی بخاتەڕوو و بگەڕێتەوە
بۆ ستراتیژ و پڕنسیپە بنچینەیەکانی.
دواجار دەکرێت گۆڕان
قسەی جەوهەری و بونیادی لەسەر دۆخی سیاسی و گۆڕینی مۆدیلی خراپی حکومڕانی و ناشرینی
سیستمی حزبایەتی و ئابووری و کێشە قوڵەکانی
هەرێم بکاتەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدات..
چونکە گۆڕان وەک
هێزێکی خاوەن دەسەڵات و پێگەی سیاسی بەشێک لە ئۆباڵی مێژوویی تەنگەژە و ناهەمواری و مەترسیەکانی سەر هەرێم دەکەوێته ئەستۆی.
كەواتە ئەوەی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان پێویستە
واز لەیاد و بۆنەی تەقلیدی و ساڵانی ڕابوردوو بهێنت، بەڵکو بیکاتە هەل و دەرفەتێکی
نیشتیمانی بۆ خستنەڕووی نەخشەی ڕزگاربوونی هەرێم لەم مەعزەقەیەی خەڵک و هەرێم عەیامێکی زۆرە بەدەستییەوە
گیرۆدەیه.