عەلی زەیدیش پیرۆزبایی خۆی نارد
05:14 - 21/09/2026
زەمەن_هەواڵ
عەلی زەیدی پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەوە ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە قارهمانانی پێشمەرگە دەکەن بە بۆنەی تەواوبوونی یەکخستنی پێکهاتەکانیان لە ژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا
دەشڵێت: یەکخستنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئاسایشی نیشتمانی بەهێز دەکات و کاری دامەزراوەیی دەچەسپێنێت.
هاوکات، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەشداوە، بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکاندا هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشمان