781وتار

که‌ره‌نتینه‌ی کۆڕۆنا، یان که‌ره‌نتینه‌ی سیاسی؟!

5/2/2020 5:36:00 PM
سیروان حەمەڕەشید

  لەکوردستاندا شتێکمان نییە  بەمانا  دروستەکەی  پێبگوترێت سیتسمی سیاسی و پرسەی حکومداری  کە  لانی کەم هەڵگری  کەمترین بەرپرسیاریتی و خەم وئازارەکانی خەڵک بێت ٫  گەر بەڕووڵەتیش  قەواریەکیش هەبێت ناومان لێنابێت حکومەت ئەوە بەدڵنیایەوە لەئێستادا وەک قاوغی بەتاڵی شقارتەی لێهاتووە ٫ هیچ ئەرزشێکی لەسەر واقع و ژیان خەڵک نەماوە ٫ چونکە  لەئەساسەدا  هەرێم خاوەنی هیچ چێشنە لە فەلسەفە و فۆروی دەوڵەتدار نەبووە٫ بەڵکو ئەمانە بێ باکترین گرووپگەلێک بوون بەجۆرێک هیچ نرخ و بەهایەکیان بۆ کەرامەتی مرۆڤی کوردی نەهێشتۆتەوە٫  لەم بارەیەوە  ماکس ڤیبەر  دەڵێت:" دەسەڵات دەرفەتێکە لەلایەن تاک وکۆمەڵگە بەدەستەبژێرێکی سیاسی دەبەخشرێتە لەپێناو جێبەجێکردن و هێنانەدی خواستەکانی تاک و کۆمەڵکە"
بەڵام تەنها بەنیگایەکی بچوک لەوە دەگەین ئەمانە سەرقاڵی بابەتگەلێکی تر بوو نە پەیوەندی بە کاری حکومڕانیی و حزبایەتی هەیە و نەپەیوەندی بەسیاسەتەوە  هەبووە ؟ 

لێرەدا گرنگە بەپرسین  ئەو خەسڵەت وسیما و بنەمایانە چین  دەبێت لە ستراکتۆری دەسەڵاتێکی تەندروست و سەرکەوتوودا هەبێت؟  دەپرسین بۆچی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی وئابووری هەرێم و ژیانی هاوڵاتییان بەم ئاستە مەترسیدارە ئێستا گەیشتووە ـ یان ئەم دوو هێزە  ڕووگەی  دەسەڵاتدارییەتی بەرەو  کام نەخشەی و پارادیمی حکومڕانی دەبن و ئەوەی بەناو سیاسەتەی پەیڕەویان کردوە  چۆن و چی بووە؟  یان ڕۆڵی شەقام و هاوڵاتیان چییە ؟
ئەگەر لەکاتێکدا  لانی کەم حکومەت خاوەن ئەم پرنسیپە و بنەمایانەدا نەبێت نەبوونی  زۆر باشترە لەبوونی :

1-حیکمەتی خۆشەویستی بۆ مەعریفە و گەڕان بەدوایدا.
2-ئازایەتی یان هێزی مەعنەوی و ئەخلاقی.
3-میانڕەوی لە حەزو شەهوەتەکان، پێویستە دەسەڵاتدار سەنگین بێت،  توانای جڵەوکردنی حەز و ئارەزووەکانی هەبێت٫  واتە زاڵبێت بەسەریاندا، نەک ئەوان زاڵبن بەسەریدا. 
4-دادپەروەری، واتە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، لە رێگەی رەخساندنی دەرفەت بۆ هەمو تاکێکی کۆمەڵگا، تا بە پێی توانا  و لێهاتووی رۆڵی خۆی ببینێت. 
5-  دابینکردنی ماف و خواستە هەرە سەرەتاییەکان کە بریتییە لە نان و پێدانی موچە و ئاو و کارەبای و ئاسایش و دڵنیایی کۆمەڵایەتی .
لای هەموان ئاشکرایە هیچ پێویست بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندن ماهیەتی ئەم دەسەڵاتخۆازییان ناکات ـ چونکە ئەوەی ئەلف وبێک لەهونەری ئیدارە و سیاسەت و حزبایەتی بزانێت زۆر باش لە نیەتی و ناسنامە و کرۆکی  ئەم بەناو حکومەتدارییە  تێگەیشتوە٫  دەبێت ئەو هێز و حزب و رێکخراو و خەڵکی کوردستان واز لەو بێنن   ئەم  دەسەڵاتە سەپاوە ناتوانن لانی کەم  رێزی خۆی بگرێت و  شعوری  بەوە دەکات بگەرێنەوە بۆ ئیرادەی و خواستەکانی هاوڵاتیان؟

  ئەو وتەیەی مۆسولینی فاشست بەسەر  حزبی و دەسەڵاتی کوردیدا تەوزیف دەکرێت دەڵێت : "پرۆگرام و بەرنامەی حزب لەپارچە کاغەزێک زیاتر هیچی تر نییە "
ڕووقایمی ئەم دەسەڵاتە  بەئەندازەکە ٫ بێ ترس وهیچ جۆرە گومانێک  لەئەنجامدانی  کردە و ڕەفتارێکی نائینسانی ونانیشتیمانی و نامۆڕاڵی سیاسی سڵ ناکەنەوە  ئەمەش بەرئەساسی  حەزی  پاوانخوازی و دەسەڵاتگەری  بێ هیچ رێزگرتنێک لە پرنسیبە ئەخلاقییەکیەکان ئەوەی بیانەوێت  ئەنجامی دەدەن ٫  هەڵبەتە لەئاست  ئەو هەمو بێحورمەتی وسوکایەتییەی بە خەڵک و  فەرمانبەران و مامۆستایان کردە ٚ
کەچی  بێدەنگی بەڕادەیەکی ترسناک باڵی کێشاوە بەسەر  کۆمەڵگەی کوردستان و بەجۆرێک ئاستی ملدان و ڕازیبون و  خەڵک و بێ هەڵوێستی کۆی هێزە و گرووپەکانی نێو کۆمەڵکەی لێکەوتۆتەوە ـ  
تا دێت ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە بە ناوی کرینتینەی کۆڕۆناوە  زیاتر لە چوارچێوەی ماڵەکانمان کرتینەی سیاسیمان دەکەن و هیچ دەرەتانێک بۆ هەناسەدان و چێژی  ژیانکردن ناهێڵنەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن