دەرچوون بە پەڕینەوە و نمرەی ٤٠ هەڵوەشێندرایەوە
03:52 - 21/09/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٧-٢٠٢٨) بەدواوە "واتە ساڵی خوێندنی داهاتوو"، سیستمی پەڕینەوە (عبور) لە سەرجەم پەیمانگاکان نامێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕیاری دەرچوون بە نمرەی ٤٠ و بەرەو سەرەوە بۆ پۆلەکانی چوارەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی هەڵدەوەشێتەوە و دەبێت قوتابی بۆ دەرچوون نمرەی 50 بەدەستبهێنێت، پاش ئەوەی پێنج نمرەی بڕیاری بۆ هەژمار دەکرێت.