719وتار

بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم تەحەدییەکانیدا ؟

3/21/2019 8:43:00 PM
سیروان حەمەڕەشید

هەموومان  باش ساتەوەختی شۆڕشی نیلی سپیمان  لەبیرە ، چاک وباشیش لەوە گەیشتن جوڵە وکردەی ئەو ڕۆژگارەییەی گۆڕانی تێدا هاتە بوون دۆخی سیاسی چۆن بوو و ئاستی بێهیوای خەڵک لەوپەڕیدابوو؟  . لەڕاستیدا لەدایکبوونی گۆڕان  سەرلەنوئ ڕابوون   ووەچەرخاندنی سیاسی بێ وێنە بوو لەپڕۆسەی سیاسی   گەڕانەوەی جارێکی دیکەی هیوابەخشی و گەشبینی میللەت بوو تا ئاستێکی بەرز.


  سەرلەنوێ سیاسەتکردنی   لەئەرزی واقعیدا وەک  دەستبێکی و سەرەتاییەکی تازەی خولقاندەوە و  ئەمری واقیعی ئەوکاتەی شڵەقاند وتێپەڕکرد، ئیرادەی پەیڕەوکردنی پڕۆژەی هەمەلایەنی فرە ڕەهەندی کرداری  ئازایانە بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  هەلومەرجی سیاسی وکۆمەڵایەتی دۆخی وەستاوی ئەوسای هەرێمی کوردستان .


هەر ئەو ڕۆڵ وکاڕیگەرە گەوررەیەیەی گۆڕان بوو وای لەنەیارەکانی کردووە بە پشتیوانی ڵۆجستی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ تا بەڕووحی بوغز ودوژمنکارانەوە لە پێگە وهەیبەتی بدەن و  لەپڕۆسەی سیاسی بەیەکجاڕەکی پەراوێزی بخەن.


سەرەڕایی هەڵبەزە و دابەزەیی ئاستی جەماوەری، کەچی تائێستاکە گۆڕان توانیویەتی هەر چۆنێک بێت پاڕێزگاری لەخۆی بکات وپابەند بێت بەو پرەنسیپ وئامانجانەی لەسەری دامەزراوە،  هەنوکە لەکاتێکدا  گۆڕان   لەبەردەم کۆمەڵێک ڕووبەڕوونەوە و تەحەدییە هەمەجۆڕی سیاسی وئیداری و ڕێکخراوەیی و حکومڕانیدایە، بەچەشنێک:


تەحەدییە یەکەمی بزووتنەوەکە بریتیە لەوەی دوور لە هەموجۆرە مەحسوبییەت وخاتر وخاترکاریەک  کادری نوعی بۆ پۆستەکانی جیاجیاکانی کابینەی نۆ دەستنیشان بکات. بەجۆرێک مەرج بۆ پاڵێوراوەکانی  کۆمەڵێک پێوەڕ و میکانزمی حزبی و ئەزمونداری و ئەکادیمی ولێهاتوویی هەبێت.


تەحەدییە دووەم ئەوەیە جەخت لەسەر بەرنامە سیاسی وئابوورییەکانی بکاتەوە بەشێوەیەک لانی کەم وەڵام بە داوا و جێبەجێکردنی بەلێنەکانی وهەڵبژاردن و کارنامەکەی بداتەوە.


تەحەدییەی سئیەم ئەوەی زۆر گرنگە بۆ ژیانی سیاسی وڕێکخڕاوەی خودی گۆڕان    دیاریکردنی نەخشەڕێگای  چاکسازی وگۆڕنکارییە کە ئایندە وچارەنووسی بزووتنەوەکەی پێوە بەندە، هەڵبەتە ئەویش  بریتیە لەوەی چۆن ڕووبەڕووی ئاستەنگ وقەیرانە ناوخۆییەکانی دەبێتەوە ، گرنگە بێ هیچ جۆرە مواتەڵەیەک هەنگاوی جددی بنێت  بەرەو چاکسازی گشتی و بەستنی کۆنگرە وهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی،  واتا گۆڕان  بکرێتە ئامرارێکی مۆدرێرن و بەشێوازی دیموکراسیانە ڕا دەستی سەرکردایەتیکی حەکیم و قاڵبووی سیاسی و ڕێکخراوەیی  بکرێت. تا  ئومێد وخەونی گۆڕانکاری لای خەڵکی کوردستان  بەزیندووی بمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن