نوخبەی ئاخوندی: ئەندازیارانی تاریکی و وێرانی
3/23/2026 12:53:00 PM
بابەكر دڕەیی
هەڵدانی موشەکی چوارهەزار
کیلۆمەتری بۆ دورگەی گارسیا، لە جیاتی ئەوەی دۆخی ئیران بەرەو سەقآمگیری ببات و دوژمنەکانی لێ سارد بکاتەوە، نزیکە لەوەی
بەرەیەکی گەورەتری شەڕ لە کۆماری ئاخوندی بکاتەوە.
هیچ نوخبەیەک لە میژوودا
، لە قەبارەی وڵاتێکی مەزنی وەک ئێراندا، هێندەی ئەم گروپە دەسەڵاتدارە ئاینیەی کۆماری
ئیسلامی ئێران دژ بە بەرژەوەندی دانیشتوانی وڵاتەکەی و ، دژ بە کۆی بەرژەوەندی مرۆڤەکان
لەسەر گۆی زەوی، رەفتاری چەوت و ناشایست و نەفامانەی ئەنجام نەداوە.
لە بنچینەوە هاتنی کۆماری
ئیسلامی بۆ دەسەڵات هاتنێکی خوێناوی و کارەساتبار بو: سەدان و هەزاران تیکۆشەری سیاسی
دیموکرات و لیبراڵ و چەپی خستە بەر پەتی قەنارەو دەستریژی گوللەو، سەروی ملیۆنێک
مرۆڤی بێتاوانی لە شەڕێکی پوچی بێبناغەدا بەکوشتدا و ، هەزاران تیکۆشەرو نارازی تری
لە٤٧ ساڵەی تەمەنیدا بە بەهانەی جۆراوجۆرو بە پیلانی جیاواز فەوتاندو رەوانەی ژێرخاکی
کردن.
کۆماری ئیسلامی واتە کۆماری
کوشتن و خوێن، واتە کۆماری سەرکوتی نارازیان و گەلانی ستەملیکراوی ئیران و دژایەتی
بچوکترین مافی سەرەتاییی ئینسان کە لە پۆشینی جل و بەرگ و ئازادی سیاسی دا خۆی دەبینێتەوە.
شەری ئیستای نوخبەی
رادیکالی شیعەی ئیسلامی ئێران دژی ئەمریکاو خۆرئاوا لە بنچینەوە بۆ قڵپکردنەوەی ئەو
ئازادی و پیشکەوتنە سیاسی و ئابوریانەیە کە گەلانی ناوچەکە بەدەستیان هێناوە و
نوخبەی قینلەدڵ و بوغزاوی ئێران، بە بەهانەی ئایدیۆلۆژی و ئاینی، خوازیارن خۆرهەڵاتی ناوەراست بەو جۆرە بەڕێوەبەرن
کە لەگەل بەرنامەی دینی و مەزهەبی پیش ١٤٠٠ ساڵەی ئەواندا گونجاوو تەبایە.
شەری ئەمجارە بە شکستی
ئیران کۆتایی دێت و حەتمیەتی میژویی ئەوە دەسەلمێنێت کە دەسەلاتدارانی ئێران لە هەلسەنگاندنی
دۆخی خۆیان و ناحەزەکانیاندا بەهەڵەدا چون و لۆجیکی ژیان و شارستانیەتی نوێی مرۆڤ ڕێگە
بە سەرکەوتنی ئەوان نادات .
بەڵام، بە گریمانەی مەحاڵ
( هەر وەک د سادق زیباکلام وتویە) گەر ئەمریکاو ئیسرائیل تیکبشێکین و سەرپاکی لەشکرو
فرۆکەیان بە ناخی زەویدا بچێتە خوارەوە و ناوچەکە چۆڵ بکەن ، حوکمڕانی و سیاسەت و
بەرنامەی « بەدیل» ی نوخبەی پاتاڵ و گەندە و ستەمکاری کۆماری ئیسلامی چیە بۆ ئیدارەدانی
ناوچەکە،؟
** گەندەڵی ملیاردی و بەخێوکردن و ناردنی جوجە ئاخوندەکان بۆ هارڤارد و ئۆکسفۆرد ؟
** سەپاندنی لەچک و سەرپۆش و سەندنەوەی کۆی
ئازادیە شەخسی و سیاسیەکان؟
** سەرکوتی گەلی کوردو گەلانی ناوچەکە و ئینکارکردنی
جیاوازیە کلتوری و ئەدەبیەکان و تواندنەوەیان لە کلتوری ئیسلامی - فارسیدا؟
** شکست ی ئابوری و هەڵاوسانی دو ژمارەیی و ڕادانی
کۆی خەلکی ناوچەکە بەرەو خوار هێڵی هەژاری؟
** قەدەغەکردنی گشت مەراسیم و پەرستگا ئاینیەکان
جگە لە شیعەو سەرکوتی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان،؟
** دروستکردنی لەشکری تیرۆرو کوشتار لە گەلانی
ناوچەکە دژ بە ئەمریکاو ئیسرائیل و بەخشینی ملیارەها دۆلار پارەی خەلکی ئیران بەو
گروپە تیرۆریستانە؟؟
هتد
بەلێ .. کۆماری ئیسلامی
کۆماری تاقمیک مرۆڤی سادیست و مرۆڤکوژ و سەرکوتگەر بوە لە مەودای زیاتر لە ٤٧ ساڵدا...
مانەوەی ئەم گروپە و عینادیکردنیان بە دریژەدان بە شەرو مانەوە لە دەسەڵاتدا زیانێکی
گەورە بە کۆی مرۆڤایەتی و خەڵکی ئیران بە گشتی و، گەلی کوردو گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەراستە
بە تایبەتی.