چەن سەرنجێک دەربارەی دۆخی ئێمە و ڕیگای دەربازبون
3/9/2026 1:10:00 PM
بابەكر دڕەیی
یەک: گەلی ئیمە لە جەنگی چالدیرانەوە کرایە دوبەش(
١٥١٤)و پاشان، لە جەرگەی جەنگی جیهانی یەکەمدا(
١٩١٦) هیزە گەورەکانی جیهان کوردستانیان کردە چوار بەش و چارەنوسی سیاسی کوردیان
گرێدا بە مەزاج و حەزی دەسەلاتخوازی میللەتە سەردەستەکانی وەک عەرەب و فارس و تورکەوە.
دو: ژمارە واتە هێز. گەلی عەرەب ٤٥٠ ملیون کەس و هەرکام لە گەلانی تورک و فارس سەروی
١٥٠ ملیۆن هاوزمانیان هەیە. گەر قسەکەی
ناپلیۆن راست بیت کە وتویە« سەرکەوتن بۆ لەشکرە گەورەکانە» ئەوا هۆکاری دواکەوتن و
شکستی میژوویی گەلی ئیمە ( نزیکەی ٤٠ ملیۆن) لە ناوەراستی ئەو سێ میللەتە قەرەبالغەدا بە ئاسانی قابیلی لیکدانەوەو تێگەیشتنە.
سێ: گەلی عەرەب بۆ نزیکەی ٧٥٠ سال خاوەنی ئیمپراتۆری
عەرەبی ئیسلامی بون؛ گەلی تورک لە سەرەتای سەدەی چواردەوە تاسالی ١٩٢٠ واتە زیاتر
لە ٦٠٠ سال ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان بەسەر کۆمەڵیک میللەت و نەتەوەدا سەپاند، ئیمپراتۆری
ئیران بە ئەژمارکردنی سەدەکانی پیش زاین و تا هاتنی لەشکری ئەبی وەقاس و دواتر دامەزرانی
دەسەلاتی سەفەوی، زیاتر لە هەزار ساڵی خایاندوە.
چوار: گەلی ئیمە تا سالی ١٥١٤ لەتەک ئیراندا ژیاوەو لە زۆر قۆناغی میژوییدا وەک گەلانی
تری هاوسێی خاوەنی
میرنشین و دەسەلاتی خۆجێی بوە. تراژیدیای سەرەکی
گەلی کورد لە هەردو دابەشکاری چالدران و سایکس پیکۆوە دەسپیدەکات کە لەیەکەمیاندا
دابەشی دو کراین و لە دوەمدا بە پێی مەزاج و بەرژەوەندی ستراتیژی ئینگلیز کراینە
چوار پارچە.
پینج: دۆخی ئالۆزی ئیستەمان بە وردی و رێکی لەو
دۆخە میژوییەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە میرات بۆمان ماوەتەوە: هیچکام لەو سێ میللەتەی
خاوەنی ئیمپراتۆری بون و سایکۆلۆژیای خۆبەزلزانی و « براگەورەیی» لە ناخیاندا چەقیوە،
ئامادەنین بە هیچ کلۆجێک بێنە ژێر باری پێشکەوتنە سیاسیە مۆدێرنەکان و دان بنێن بە
مافی ئینسانی و دیموکراتیانەی گەلی کورددا. ئەوان ( دیموکراتترینیان) پێیان وایە سەربەخۆیی و سەرفرازی گەلی کورد واتە لیدان
لە کەرامەتی « نیشتیمانی» و نەتەوەیی ئەوان و هەڵگەرانەوە لە « برایەتی» ! و پیکەوەژیان.
شەش: تەنها ریگا چارە بۆ گەلی ئیمە گرتنی پەیوەندی
و دۆستایەتیە لەگەل ئەو گەلانەی وەک کورد توشی چەوسانەوەو تراژیدیا هاتون لەسەر دەستی
دەسەلاتدارانی ئەم سێ میللەتە سەردەستەی خۆرهەلاتی ناوەراست. دامەزراندنی هاوپەیمانەتی
ستراتیژی و دریژماوەیە لەگەل ئەمریکاو چین و هیزەگەورەکانی تری جیهان کە ئیمە میللەتیکی
جیاوازین و نامانەویت لە ژیر سیبەرو دەسەلاتی ئەو « برا» یانەدا بژین بە شیوەیەک کە
وەک مرۆڤی پلەدوو تەماشامان بکەن و مافەکانمان بخەنە ژێر پی.
حەوت: ریگای رزگاری ئیمە و دەربازبون لە زنجیری هەزاران ساڵەی چەوسانەوەو
سوکایەتی بریتیە لە قایمکردنی پەیوەندی سیاسی و ئابورئ و فکری لەگەل ئەو دەسەلاتانەی
لیمان تیدەگەن و ئامادەن هاوکاریمان بکەن و ریز لە بیرورای کراوەو دیموکراسیانەی ئیمە
بگرن و هەست بکەن گەلە سەردەستەکانی ئیمە خۆیان کۆیلەی کۆمەلیک باوەری ئاینی و مەزهەبین
کە لەگەل پرەنسیپە نوسراوەکانی خۆیشیاندا ناکۆک و نەگونجاوە. .