بەپەلە.. فەرمانی خەرجکردنی مووچە واژۆکرا
01:29 - 02/11/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. ئامادەکاری بۆ ناردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پێشبینیش دەکرێت بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەم لە نێوان ٨٣٩ تاوەکو ٨٤٠ ملیار دینار بێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' نووسراوی خەرجکردنی مووچەکە راستەوخۆ ئاراستەی بەشی ژمێریاری کراوە؛ چەند رێکارێکی کارگێڕیی کەم ماون، پاش تەواوبوونیان راستەوخۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.