کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار
12:23 - 02/11/2026
زەمەن_هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای دەربەندیخان-کەلار دەکەونەکار.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ١١ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگاکانی نێوان (دەربەندیخان–کەلار) بە هەردوو ئاڕاستەکەیەوە دەکەونەکار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکەن.