99وتار

هەڵبژاردن و درۆن و کەرکوک لە نێوان ململانێی هێزە ناوچەییەکاندا.

9/3/2024 10:43:00 AM
بەختیار شارەزووری و سەرکەوتی جیهاز


هەر جوڵەیەک ، هەر ڕوداوێک ، هەر گەمەیەک ، ئیتر ئابوری بێ یان سیاسی یان سەربازی و ..هتد ، بەدەر نیە لەو یارییانەی کە وڵاتە زلهێزە ناوچەییەکان لەسەر سەکۆی وڵاتانی تر دەیکەن لە چوارچێوەی ڕێکەوتن و ململانێکانیاندا بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی باڵا ، خۆ ئەگەر ڕوداوێک یان جوڵەیەک لەدەرەوەی ئەم هاوکێشەیە ڕوبدات ، ئەوا وەک هەژمون و فراوانخوازی پشکی هەر یەکێ لەو وڵاتە زلهێزانەی ناوچەیی تێدا دروست دەبێ ، عێراق و هەرێم لەناو بازنەی ئەم هاوکێشەیەدان ، هەر لە نەوت و موچە و هەڵبژاردن و درۆنەوە تا دەگاتە پۆستەکانی موسڵ و کەرکوک ، لە ئێستادا لە نێوان تورکیا و ئێراندا  دەستەڵاتی قوڵی هەردولا هاوبەرژەوەندین و بە پێی ڕێککەوتنە مێژوییەکان ڕێکدەکەون پێوەر هاوبەرژەوەندیە باڵاکانیانە ، تا ئاستێک عێراق بۆ ئێران و سوریا بۆ تورکیا جێگیرکراوە و لە عێراقدا درێژکراوەکانی ئێران لە شیعە باڵا دەستن ، جا ئەوەی شیعە یان سونە یان هەرچیەکی تر بێت ، کاک نەوشیروان وتەنی لەژێر سەقفی ئێرانیدا نەبێت ناتوانێ هیچ بکات ئەگەر زۆرینەی پەرلەمانیش بێت بە نمونەی عامری و سەدر١٧کورسی بە٧٣ کورسی ، هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەوەی لە موسڵ ڕویدا و ڕەیان کلدانی وتی و ئەوەی لە کەرکوک ڕویدا و پارتی ئاوت کرا هەمان عامری و مالیکیە و لە فۆرمێکی تردا و تورکیا بێدەنگی هەڵبژارد وەک چۆن بۆ داگیرکردنی عەفرین ئێران بێ دەنگ بو ، جا کاتێ دەوترێ هەولێر وەردەگرینەوە ئەوا بەندە بە ئێرانەوە و دور نیە لەبەرامبەردا لە ڕۆژئاوا تورک کارتێکیان وەرگرتبێ و بۆ ئەمەش بەرژەوەندی یەکتر لە ڕۆژئاوای دەستی تورکیا و باشوری دەستی ئێران بپارێزن ، ئەمەش پێش هەڵبژاردن بە ڕێنمایی ئێرانییەکان دروست دەبێ لە چونی وەفدی یەکێتێ بۆ ئەنقەرە و فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەست پێ بکات ، پارتی لە دوای موسڵ و کەرکوک و گەمەی درۆنەکان لەم ڕاستیە گەیشتون دەترسن دەیانەوەێ لە ڕێگەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بە کارتێکی ئەمریکی جا ئیتر کارتەکە چەکە یان غەزەیە یان دۆسیەی ئەتۆمیە چارەسەر بکەن و ئاوت نەبن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تایبەت لە وادەی سەفەری پزیشکیان بۆ عێراق و دواتریش بۆ ئەمریکا ، خۆ ئەگەر ئەمریکا لەبەر خاتری پێگەی جیوپۆلەتیکی و جیۆسەربازی ئەم کارتە بدات ئەوا پارتی دەتوانی لەم قیدە بێتە دەرێ خۆ ئەگەر وا نەبێ و کەشکۆڵەکەی پیزشکیان بەخاڵی بێتەوە لە ئەمریکا ئەوا بە پێی گەمە سیاسی و ئابوری و سەربازییەکان هەولێر هەمان چارەنوسی ئیدارەی موسڵ و کەرکوکی دەبێ ، هەر بۆیە دۆسیەکان لە نێوان بەرداشەکاندا و لە چوارچێوەی فۆرمێکی تر لە ڕێککەوتنی ستراتیژی و دابەشکارییەکان و پێچەوانە بونەی هاوسەنگی هێز زۆر گۆڕانکاری دروست ببێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن