17وتار

ئێران و ئەمریکا لە نێوان دانوستان و ململانێدا. (چەک و دراو و غاز و موچە)

6/10/2025 1:35:00 PM
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق

دانوستان و ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پڕە لە بەریەککەوتنی بەرژەوەندی و ململانێ و گواستنەوەی سەکۆی شەڕەکان ، لە لایەکی ترەوە ئەمریکا لەگەڵ تورکیا جۆرێک لە ململانێ و ڕێککەوتنی هەیە ، لەسەرو هەمو ئەم جوڵانەوە ململانێی نێوان ( ڕوسیا و چین و ئەمریکا) کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەم هەموویان هەیە ، ئەوەی لە ئێستادا لە عێراق ڕودەدات ، لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەمان ڕوداو لە زۆرێک لەو وڵاتانەدا هەیە کە ئێران هەژمونی تێدا هەیە و هەم ئەمریکا ، بۆ دانوستان هەر یەک لەم وڵاتانە کارتەکانیان بەرامبەر یەک بەکار دەهێنن تا گوشار دروست بکەن بۆ یەکتر تا دەستکەوتی هەر یەکێکیان بچێتە سەر مێزی دانوستان ، زۆر کات بۆ بڕیارێک هەردولایان هاوبەرژەوەندین و گڵۆپی سەوز بۆ یەکتر هەڵدەکەن.

لە عێراقدا ئەوەی پێی دەوترێت سیادە و دەوڵەت بونی نیە ، حیزبەکان و سەرکردەکان تا دەگاتە پەرلەمانی عێراق و تا دادوەری و حکومەت و سەرۆکی حکومەت و لێرەڕاش بە حکومەت و سەرکردەی حیزبەکانیشەوە تەنها کارتن لە نێوان ئەم ململانێیانەدا هیچ ڕۆڵێکی سەرەکیان نیە و وەک داشی دامە دەجوڵێنرێن ، کەیسی حەشد و چەک و دراوی ساختە و نەوت و غاز و موچەی هەرێم کارتە سەرەکییەکانن تا دەگاتە کەیسە بچوکەکانی سێکتەرەکانی تر شۆڕدەبێتەوە بۆ کەیسی زۆر بچوکیش.

ئەمریکا کاتێک دەڵێ دەبێ موچەی هەرێم بدرێت ، ئەگەر چی زۆنی سەوز وەک بەرەی مقاومە ببینێرێت ، کە ئێران بزانێت لەبەرامبەر کارتێکی تری ئەمریکادایە وەک کارتی فرۆشتنی غازی ئێرانی بە عێراق قائانی دەگاتە بەغداد ئەمردەکات بینێرن، بێ ئەوەی بچنە وردەکاری ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیەوە ، موچە دێت ، کاتێکیش دەزانن دەبێ ئەم کارتە بەکار بهێنرێت موچەی پێش جەژن ڕادەگیرێ و بەرژەوەندی ئەمریکا لە پێش دانوستاندا وایە بێ دەنگ بێت ، لەڕوەکانی ترەوە کاتێک ئەمریکا فەزای دانوستان نەرم دەکاتەوە قائانی دەگاتە بەغداد و داوا لە حەشد دەکات هیچ جوڵەیەکی سەربازی نەکرێت ، کاتێکیش دەزانرێت ئێران دزە بە دۆلار دەکات لە ڕێگەری دیناری ساختەی عێراقییەوە ، واتا دەرچون لە گەمارۆی زیرەکی سەر ئێران ، ئەمریکا عێراق لە ڕوبەوڕوی کەمی پارەی کاغەزی دینار و دۆلار ئاگادار دەکاتەوە ، کاتێکیش ئەمریکا هەست بە درزبونی گەمارۆی زیرەک دەکات ، کارتی غازی کوردی بەکار دێنێت ،کە عێراق کڕیارێکی باشی غازی ئێرانیە ، بۆ ئەوەی هەژمونی هەر یەکێکیان زیاد بێت هەر بەپلان و بەرنامە عێراقیان توشی گەندەڵی گەورە کردوە تا بنەمای دەوڵەت دروست نەبێت هەردوکیان ( ئێران و ئەمریکا) لەم ڕوەوە هاوبەرژەوەندین ، لەم نێوەندەدا ئەوەی دەبێتە قوربانی هاوڵاتی عێراقیە بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، هەمو ئەمانەش بە چواردەوری دانوستان و ململانێی دۆسیەی پیتاندنی یۆرانیۆمدا دەسوڕێتەوە.

لە لایەکی ترەوە دوو زلهێزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ( تورکیا و ئێران ) لەسەر بنەمای ڕێککەوتنە مێژویەکان سوریا و عێراقیان دابەش کردوە ، تورکیا سوریای بۆ گرنگە و هەمان ململانێی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا هەیە و ئێرانیش لە عێراقدا لە قۆناغی پێش دانوستاندا لە کێشە و ململانێدایە ، بە جۆرێک ئەمریکا بەرژەوەندی هەیە کارتی موچەی هەرێم بزانێت لە بەرژەوەندی نیە و کارتی بەبەهاتری دەست دەکەوێت نەک بۆی کێشە نیە ، بەڵکو بی دەنگ دەبێت ، هەر کات موچە چوە خانەی بەرژەوەندی کارتی دوولایەنە ئەوا  چ ئەمریکا بڕیار بدات بە ناردنی یان ئێران ئەوا بێ گڵۆپی سەوزی یەکتر جێبەجێ نابێت ، کەیسەکانی تریش غاز و نەوت و دراو هەمویان پێکەوە گرێدراون ، جا ئەگەر هەرێم بیەوێ کارێ بکات دەبێت بکەوێتە ناو بازنەی بەرژەوەندی ئەمریکاوە وەک ڕۆژئاوای کوردستان ، دەبێ بچێتە سەر هێڵی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەمریکا و ئێرانەوە و نابێت هەردوو زۆن بێت و هەر زۆنێکیان هەمو هێلکەکانیان بخەنە یەک سەبەتەی یەکێ لەم دوو وڵاتەوە ، دەبێ ئەوەش بزانین  چۆن هنری کیسنجەر لە ڕێککەوتنی جەزائیردا بە بارزانی دەڵێ ( ئێمە ڕێکخراوی خێرخوازی نین و بەرژەوەندیمان حکوم دەکات)


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن