ئێران و دواهەمین دەرفەت بۆ مانەوە
1/17/2026 12:44:00 PM
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق
بە درێژایی مێژوو ئێران
لەکۆی قۆناغەکاندا هێزێک بوە لەناو ململانێ و جەنگەکاندا ، چەندین جار تۆشی شکست و
سەرکەوتن بوە ، ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەوترێ ئێران تا ئەم ساتە وەختەش هێزێکە لەلایەن وڵاتە
زلهێزەکانەوە حسابی تایبەتی بۆ دەکرێ لەڕوی جوگرافی و ئابوری و فەرهەنگی و سەربازییەوە
، لە ئێستادا کەوتۆتە نێوان بەرداشی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزەوە بە تایبەت لەگەڵ
ئیسرائیل و ئەمریکا ، ئەوەی پێی دەوترێت نەخشەی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ ، ئەگەر لە کۆندا تەنها ئێران و تورکیا دوو هێزی گەورە
بوبن ، ئەوا ئێستا سێ هێز هەیە تورکیا و ئێران و ئیسرائیل ، ئەم نەخشەیە دوو پایەی گرنگی هەیە دەبێت جێبەجێ
بکرێت ئەویش بڕینەوەی پەلەکانی هەردوو ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە تورکیا
و ئێران دەکات تا ئەو ئاستەی تەنها سەری ئەختەبوتەکان بمێنێتەوە بەلاوازی تا
ناچاربکرێن بە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ کە لەهەموو ڕوەکانەوە پلانی بۆ
دانراوە لەسەروی هەمویانەوە ئاینی کە دەکاتە ئاینی ئیبراهیمی ، ئێستا ئێران لە لێواری
بڕیاری چارەنوسسازدایە بۆ ئەم تەنگژانەی ئێستای ڕوبەڕوی بوەتەوە ، دەکرێ دوو ئاست
بخوێنینەوە ( ناوخۆیی و دەرەکی)
ناوخۆ : لەناوخۆی ئێراندا
گەلەکانی ئێران بەدەست جیاوازی نەتەوایەتی و مەزهەبییەوە دەناڵێنن ، لەڕوی ئابورییەوە
بە هۆکارە دەرەکییەکان بەهای دراو وێران بوە ، خۆپیشاندان گەیشتوەتە ئاستی خوێن و
سەقفی داواکارییەکان لە خزمەتگوزارییەوە بەرزبوەتەوە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی ، ئەمەش
بۆشاییەکی لە نێوان دەوڵەت و خۆپشانداندا دروستکردوە ، چونکە خۆپیشاندانەکان حیزبێکی
پێشڕەو و جڤاتێکی کارامە و سەرکردەیەکی دیاریان نیە لەدەرەوەی ئەم دەستەڵاتە تا
بتوانن گوشارە دەرەکییەکان بکەنە کارتێک بۆ شۆڕشێک وە ئەمریکا و ئیسرائیل هاوکاریان
بێت ، تەنها باڵە سەوزەکە و سەرکردە ڕیفۆرخوازەکان نەبێت ، کێشەکی تری خۆپیشاندان
سەرکردەی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانە کە تا ئێستا یان بێدەنگن یان پاڵپشتی ڕژێم ئەکەن
، خۆ ئەگەر ئێران سازش نەکات و بەردەوام بێت لە سەرکێشییەکانی دورنیە گۆڕینی ڕژێم
ببێت بە حەتمی و ئەو کات لەبەر پشێوی ناوخۆی ئێران ئەگەری دوبارەکردنەوەی دوو سیناریۆ
هەیە ( عێراق و حاکمێکی مەدەنی یان وەک ڤەنزویلا) .
دەرەکی:دوای جەنگی یەمەن
و لوبنان و فەلەستین و سوریا و بە تایبەت جەنگی دوانزە ڕۆژە ، ئێران تەواو بچوکراوەتەوە
ئەوەی ماوەتەوە دۆسیەی چەکی ناوەکی و بالیستیە ئەگەر چی زۆریان خاپورکران بەڵام ڕای
ئەمریکا و نێودەوڵەتی پێیان وایە هێشتا توانای پیتاندنی یۆرانیومی هەیە و چەکی بالیستی
ماوە ، ئەمریکا ئەوە دەزانێت کە ئەگەر ئێران بڕوخێنێ و بەدیلی نەبێت ئەوا لە تەنگەبەری
هورمزەوە تا ئەفغان و پاکستان و ئازەربایجان و دەریای قەزوین پشێوی زۆری لێدەکەوێتەوە
، هەر بۆیە کارتی ئابوری و سەربازی بەکاردێنێت تا ئێران ناچار بە سازش و دانوستان
بکات ، لە ئێستاشدا خۆپیشاندانەکان وەک کارتێکی تر بەکاردێنێت ، لەبەرامبەر ئەمریکا
ڕوس و چین وەک چۆن بێدەنگ بون بۆ مادوردۆ لەبەرامبەر ئۆکرانیا و تایواندا هەرواش
جگە لە بەیاننامە هیچ هەڵوێستێکی دژیان نابێت.
لە کۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە
خۆبەدەستەوەدانی ئێرانە لەبەرمبەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا ، ئێرانییەکان ئەوەش دەزانن
یان گۆڕینی ڕژێم یان سازشکردن ئەمەش دوا دەرفەتە بۆ مانەوەیان.