کوردستان بێ نەوشیروان مستەفایەکی تر ئیفلیجە
7/26/2026 11:20:00 AM
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق
×قۆناغەکانی شۆڕش لە کەوتن و هەستانەوەدا شاهیدی دەدەن پێگەی
نەوشیروان مستەفا چۆن بووە.
×کەناری دانوب و ماستەرنامە و گەڕانەوە بۆ شاخ شاهیدی دەدەن
نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×دوای شەهیدبوونی سەرکردەکان، ڕابەری ڕۆژانی تەنگانە شاهیدی
دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×گونجاندن لەگەڵ دۆخی شۆڕش بەپێی شەپۆلە ئایدۆلۆژییە جیهانییەکان
و هەڵکشان و داکشانیان و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی و شۆڕش، شاهیدی دەدەن نەوشیروان
مستەفا کێ بوو.
×دانانی بەرنامە و پروگرامی حیزب و شۆڕش شاهیدی دەدەن نەوشیروان
مستەفا کێ بوو.
×ڕێکخستنی هێزی پێشمەرگە و دیسپلینی هێزی پارتیزانی و دابەشکردن
و سەرکردایەتیکردنی شەڕەکان شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×مەدرەسەی ئەخلاقیی پێشمەرگە و گیانبەختکردنی هەزاران شەهید
شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×قۆناغی ئەنفالەکان و ئاشبەتاڵێکی هێواش و مانەوەی وەک
تاقانە سەرکردە کە نەیهێشت مێژووی ئاشبەتاڵ دووبارە بێتەوە، ئەو ڕۆژانە شاهیدی دەدەن
نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×دوای ئەنفال و هەڵەبجە، مانەوە و خۆڕێکخستنەوە و هەڵسانەوەی
دوای شکست شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×نەخشەی ڕاپەڕین و خوێندنەوە بۆ هاوکێشە جیهانی و ناوچەیییەکان
و خۆئامادەکردن بۆ ڕاپەڕین شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×دەستپێکردنی ڕاپەڕین و دیارنەمانی سەرکردەکانی تر و خۆی
و هاوڕێکانی وەک تاقانە سەرکردە شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×ڕووخاندنی بەعس و ئازادکردنی کەرکووک و شارەکانی تر شاهیدی
دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×قەڵەم و نووسین لە بوارەکانی سیاسی، جوگرافی، فکری،
کشتوکاڵی و ئەدەبی شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×نووسینەوەی دەستووری عێراق و کاریگەرییەکانی بۆ فیدراڵیی
هەرێم شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×هەوڵدان بۆ دەستکاریکردنی ڕەسمی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی
و کۆتاییهێنان بە پاشکۆیەتیی وڵاتانی دەرەکی شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×خەباتی بێخوێن و تێکشکاندنی شەرعییەتی شۆڕشگێڕی و هۆشیارکردنەوەی
تاک و هاوڵاتی شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×ئۆپۆزسیۆنی بێچەک و بێخوێن، خەباتی پەرلەمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی
چەقبەستوویی سیاسی شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
×بەرنامەی نیشتمانی و پڕۆژەی گشتگیر بۆ بەدامەزراوەییکردنی
حکومەت، سەروەریی یاسا و بەنیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگە شاهیدی دەدەن نەوشیروان
مستەفا کێ بوو.
×تورکیا و ئێران ترسان لە نەوشیروان مستەفا، لە ڕێگەی حیزبەکانی
ناو دەستەڵاتەوە و هەندێک بەکرێگیراوەوە دوای مەرگی پڕۆژە و گۆڕانیان وێران کرد.
×هەرێم پڕ بووە لە قەیرانی حکومڕانیی گشتی؛ شکستەکانی حیزبەکانی
دەستەڵات شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا چەند پێویست بوو.
×دۆخی ئێستای هەرێم و بەناچاری بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەکی
گۆڕانی کۆن شاهیدی دەدەن نەوشیروان مستەفا کێ بوو.
لە بەردەم دنیایەک شکستدا و لە کاتێکدا هەرێم
لە بەردەم ئەگەری زیاتر لاوازبوون تا ئاستی خۆتەسلیمکردندایە، پێویستی بە نەوشیروان
مستەفایەکی ترە تا ببێتە ژوورێکی نەشتەرگەری و کوردستان زیاتر ئیفلیج نەبێت.
دواجار پیاوێکی وا گەورە گوناهی چییە کارئەکتەرەکانی
هەندێکیان خۆفرۆش دەردەچن؟ ئایا دەزانن گەندەڵی، کڕین و کۆیلەکردن بەرنامەی دژەکانی
نەوشیروان مستەفا بوو؟ ئەوان ئەمە بەرنامەیانە؛ مادام دەستەڵات، پارە و هێزیان لایە،
تەنها بە گەندەڵی و کۆیلەکردن ماونەتەوە.
ئیتر هەندێک خۆفرۆش دەبن، گوناهی نەوشیروان
مستەفا چییە؟
وڵاتانی داگیرکەریش دەیانزانی تەنها پڕۆژەی
نیشتمانی و کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتننامەی ستراتیژی پڕۆژەی نەوشیروان مستەفا بوو، بۆیە
دژایەتییان کرد و پلانیان بۆ لەناوبردنی خۆی، حیزبەکەی و بەرنامەکانی دانابوو. بۆیە
دەیانەوێت دوای خۆی کۆتایی بێت بە هەر گرووپێک کە کار لەسەر بەرنامەکانی بکات، هەوڵ
دەدەن بەرنامەکەی بکەن بە هی خۆیان و لەوەش خراپتر دەیانەوێت مێژووی بشێوێنن و داگیری
بکەن.