54وتار

عێراق و گەڕانەوە بۆ بنەمای سازان ( مبدا التوافق )

11/10/2025 12:46:00 PM
سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق

گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانی ڕەسمی دەستەڵاتی زلهێزە ناوچەییەکان زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەخۆیانەوە دەبینن ، بە تایبەت دوای جەنگەکان و لەسەروی هەمویانەوە بڕینەوەی پەلەکانی ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێران بو ، وە هەندێ پڕۆژەی وەک ڕێڕەوەکانی داودی و گەشەپێدان و سەلمان و پاشان یەکێتی دینەکان لە دینی ئیبراهیمیدا ، لەم چوارچێوەیەدا عێراق وەک هەر وڵاتێکی تر بەر شەپۆلی ئەم گۆڕانکاریانە دەکەوێت ئەگەر چی عێراق خۆی پاراست لە جەنگ بەڵام بەدەر نابێت لە گۆڕینی دەستەڵات.

ئێران کە تەواو باڵادەست بوبو لە عێراقدا و ئەمریکا ڕۆڵی لە پاشەکشەیەکی قورسدا بو ، ڕکابەرە بەهێزەکەی ئێران لەم ناچەیەدا کە تورکیا بو ، لەبەرامبەر بێدەنگی ئێران لە سوریادا گڵۆپی سەوزی بۆ ئێران هەڵکردبو لە عێراقدا ، لە قۆناغی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا ئەم نەخشە تەواو گۆڕا و ئەمریکا و ئیسرائیل وەک زلهێز دوای لاوازکردنی ئێران دەگەڕێنەوە و نەخشەیان بۆ هەموو وڵاتەکان پێیە ، لە بەرامبەردا ئێران لە سازش کردندایە بۆ ئەمریکا تا گورزێکی تری بەرنەکەوێت ، بۆیە ئێران عێراق وەک سی هەناسەدانی خۆی دەبینێ و بە کەمترین دەستکەوت ڕازی بوە و بگرە واژۆی سەر ئەو نەخشە تازەی عێراقی کردوە کە لە ناو جانتاکەی سەڤایادایە و ئەم جارە عێراق گۆڕانکاری تێدەکەوێت ، بە ئاشکراش ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێگەی سەڤایاوە شەش پۆستی گرنگی دیاری کردوە ، بە مانایەکی تر عێراق دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی حوکم و مەبدەئی سازان و تەوافق ، ئیتر باڵادەستی شیعە بەسەر کۆی جومگەکانی عێراقەوە نامێنێ و سازان دەبێتە بنەمای ڕێککەوتن لە نێوان عێراقییەکاندا ، وە دەستوریش هەڵقوڵاوی مەبدەئی سازانە ، لەگەڵ سازاندا هاوسەنگی هێز و جوگرافیاکان دێنەوە و ڕۆڵ دەبینن ، هەر لە نەتەوە جیاوازەکانەوە تا کەمینەکان.

هەڵبژاردن پێش ئەوەی دەرئەنجامەکانی دەرکەوێت دیزاین کراوە بەسەر سێ بەشی سەرەکیدا ( کورد و سونە و شیعە) پاشان لەژێرهەر تەوافقێکدا چەند تەوافقی تر هەیە ، لەناو شیعەدا دەبێت تەوافق هەبێت لەناو باڵەکاندا و ئەمەش بۆ سونەکان هەروایە و پاشان بۆ کوردستان چەند تەوافقێک لە زۆنی زەرد و سەوز و پاشان یەکێتی و پارتی.

ئێستە لە هەرێم بە پێی ئەم مەبدەئی تەوافقە گەڕانەوە دەبێت بۆ هاوسەنگی زۆنەکان و ڕێککەوتنی ستراتیژی نوێ و پەنجا بە پەنجا و ئەمەش جێبەجێکردنی ناچاری نەخشەکەی ئەمریکایە ، هەر بۆیە حکومەتی هەرێم کابینەی ١٠ پێکنەهات تا دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق تا هەموو  پۆستەکانی عێراق و هەرێم بە پێی ڕێککەوتنامەی ستراتیژی نوێ دابەشبکەن ، بە پێی ئەم ڕەسمی دابەشکارییه نوێیە لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی دوای پاشەکشەی نەوەی نوێ تەنها لیستی هەڵوێست هەیە کە زۆرترین غەدری لێدەکرێت ، کە دەتوانین بڵێین هەمان چارەنوسی گۆڕان کە چۆن کورسییەکانیان دابەزاند ، بەڵام ئەگەر هەڵوێست بەردەوام بێت لەسەر ئەم گوتارەی ئەوا دەتوانێ دەنگی نەخێر بێت بۆ ڕێککەوتنێک کە جارێکی تر دەمانباتەوە ناو چوارگۆشەی یەکەم ، دەتوانێ ببێت بە بەشک لەو نەخشەیەی کەلە گیرفانی سەڤایادایە و ئێرانیش قبوڵیەتی ، لیستی هەڵوێست  دەنگی ناڕازی زۆرینەی لەگەڵدایە ، بە دیزاین کراویش و دەنگ دزین و ساختەش دەتوانێ ببێتە ژمارە و ئەمری واقع.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن