9وتار

سەرۆک شارەوانی نوێی نیۆیۆرک موسلمانە بەڵام موسلمانی مەزھەبی نیە

11/8/2025 1:08:00 PM
مەهدی کاوانی

میدیای عەرەبی ئەو سەرکەوتنەی زەھران مەمدانی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە وەک بڵێن ئیسلامیەک بووەتە سەرۆکی شارەوانی نیۆیۆرک.

زەھران ممدانی یەکێ لە ئەندامە ھەرە کاریگەرەکانی پارتی دیموکراتی ئەمەریکی و  ڕێڕەوێکی سوسیالیستانەو نزیک لە کۆمەنیستانەی ھەیەو بەوەش ناسراوە کە داکۆک کەرێکی بەھێزە بۆ ھەژارەکان و چینە نەدارەکان. 

دەبێ ئەوەش بڵێین پارتی دیموکراتی ئەمەریکی لە  ڕاستڕە و مام ناوەندو  چەپڕەو پێک ھاتووە . دەکرێ لە ناو  ڕاتڕەوەکانیش بەڵە ھەر توندەکەیان لە ناو داو  چەپەکانیش بە ھەمان شێورە لەناو ڕیزەکانیاندا ببینرێ . واتە پارتی دیموکراتی ئەمەریکی بە پارتێکی ناجێگیر پێناسە دەکرێ و پێشیەوە لەمێژە  ڕێڕەوی جیاوازیان دەناویاندا ھەبێت.

وەک باس دەکەن ئێستاکە لە ناو تەواوی ئەمەریکا سێیەکی دانیشتوانیان ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە لە دژی چینی سەرمایەدارین و زیاتر ڕێڕەوی سوسیالیستیان ھەیەو ئەم ڕێژەیە لە ناو پارتی دیموکراتی ئەمەریکی گەیشتۆتە ٦٠٪‏ بەتایبەتی کە  ڕێڕەوی   ڕاستڕەوەکان  و مام ناوەند کە  ئۆباماو جۆ بایدن سەرۆکایەتی دەکردن لە بەردەم کۆماریەکان و ترەمپ شکستیان ھێنا.

جوەکان بە درێژایەکی مێژووی درێژ مەوداوە زیاتر لە ناو پارتی دیموکراتی ئەمەریکی کۆبوونەتەوەو کەمتر لە ناو کۆماریەکانن. 

زەھران مەمدان لە پرۆسەی بانگەشەی ھەلبژاردنیدا نەیشاردەوە کە گۆتبووی من ببم بە سەرۆکی شارەوانی نیۆرک ئەگەر نەتەنیاھۆ بێتە نیۆیۆرک بریاری دادگای نێو دەولەتی لە دژیا جێبەجێ دەکەم کە دەسگیرکردنیەتی کەچی بە گوێرەی ھەندێ لە ڕاگەیاندنکارەکان، زیاتر لە سێیەکی یەھودیەکانی نیۆیۆرک دەنگیان بە زەھران مەمدانی دابوو ، دەبێ ئەوەش بڵێین بەشی ھەرە زۆری جالیەی یەھودی لە نیۆیۆرک کۆ بوونەتەوە . زەھران مەمدانیش بە ڕەچەلەک موسلمانێکی  ئۆغەندیە  زیاتر بە زمانی ھیندی قسان دەکات .کە لە ئەمەریکاش دەژی تەنیا ساڵی ٢.١٨ ناسنامەی ئەمەریکی بە دەست ھێناوە.

مەمدانیش لە وتەیەکیدا لە کاتی بردنەوەی لە ھەڵبژاردن گوتبووی ترەمپ بە نیۆیۆرک بۆ  سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەرز بۆوە ھەر دەبێ لە نیۆیۆرکیش لە حوکم بیھێنینە خوارەوە.

مەمدانیش لە بردنەوەکەیدا بە دۆڕان و بردنەوەی بۆ ھەڵبژاردنی نیوەیی و خولی دادێی ئەمەریکا بۆ دیموکراتەکان مەبەستم ئەوانەی ڕێڕەوی ڕاست و مام ناوەندیان ھەیە سوود بەخش  نابێ . بە دۆڕانیان لە بەردەم کۆماریەکان ھەر تێکڕای  ڕێڕەوە جیاوازەکان ڕووبەڕووی شکستی گەورە دەبنەوەو بە بردنەوەشیان لایەنی  چەپ لە ناو پارتی دیموکراتی ئەمەریکی بە ڕێژەیەکی فراوان زیاد دەکاو کە دەکاتە گۆڕانکاریەکی بنەرەتی لە ناو تەشکیلەی پارتی دیموکراتی ئەمەریکی و کە بە دوایەوە دەکرێ پێیان بگۆترێ پارتێکی سوسیالیستی . لە سەر غەزەش ئیدانەی ئەو قەتل و عامەی حکومەتی ناتەنیاھۆی کرد.

لێرەدا ئەوەی پێویستە بگۆترێ لە ناو کۆمەلگای یەھودیش لە ئەمەریکاو ئیسرایلیش دابەش بوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەیە . ئەوانەی دەنگیان بە زەھران مەمدان داوە ، چۆنی لێک دەیتەوە لەڕووی سیاسیەوە بڕوایان زیاتر بە حیواری سیاسی ھەیە نەک شەڕ لە سەر کێشەی فەلەستینیەکان و لە ڕووی کۆمەلایەتیش زیاتر ڕێڕەوی سوسیالیستیان ھەیە .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن