ھەر بابایەو لە ئاوازێک دەخوێنێ ، ھیچیشیان نەکەوتونەتە سەر ھێلە ڕاستیەکە
4/25/2026 12:02:00 PM
مەهدی کاوانی
بە دیوی دەسەلاتەوە ، دوو حیزبە بە دەسەلاتەکە بە چەواشەکاری بێت یان بە دیوە پێچەوانەکەیەوە بێت ، کەوتونەتە گیانی یەکتر . بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش ھەر بابایەو بە ئاوازێک دەخوێنێ و بچووکترین یەکانگیری حیزبایەتی و سیاسیان دەناو دانیە . جەماوەریش ھەمدیسان قسەگەلیەکانیان دەناو ئەو پەرتەوازیە دابەش بوینە.
قسە لە سەر ئەوەوە ناکەم کە چ ڕێگایەک بگرینە ئەستۆ تاوەکو پێیەوە ئەو پەرتەوازیە تێپەڕێنین . قسەگەلیەکانیشم تەنیا بۆ کوردی باشوور چڕ دەکەمەوە . بۆ بەشەکانی تری کوردستان ، با ھەر بەشەو تایبەتمەندی خۆی بگرێتە ئەستۆ . بۆ نمونە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژئاوا ، با ئەوان خۆیان لە گەڵ تایبەتمەندی ئەو شوێنە بە دیوە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤیشیەوە کە ئێستاکە وێڕای ئەو خیانەتە ئەمەریکی و بێدەنگیە ئیسرایلیە و ئەوروپاشی بخە سەر و پێیەوە ئەزموون فەرمانڕەوایەتیان پێیەوە بچووک بۆتەوە بەڵام لە گەڵ ئەوەشەوە بەو شکلەی ئێستایان لە بەشە ھەرە زۆرەکەی ناوچە کوردیەکان فەرمانڕەوایەتی دەکەن و تا ئێرەش ئەمەریکا وە ئەوروپاو ئیسرایلیشی بخە سەر بە باش قسەیان لە سەر دەکەن بەس بە کردار لە نێوان ئاو نادایە.
بۆ باکوور قەندیل و دەمپارتی ھەیەو ئەوانیش بە تایبەتمەندی خۆیان کارو کاردانەوە دەکەن . بۆ ڕۆژھەڵاتیش بە گوێی ئەمەریکیەکان دەکەن ، بە گوێیان ناکەن یان خۆیان لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێران رێک دەخەن ، ئەمەش ھەمدیسان دەکاتە تایبەتمەندی خۆیان . ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئێمەی کوردی باشوور دەناو ئەو پەرتەوازیەمان لە پابەند بوون بە حوکمی عیراقی فیدرالەوە ، ھەر ڕێوشوێنێکی تر بگرینە ئەستۆ ، لە خراپیەوە بەرەو خراپتر دەدروینەوە.
حکومەتی شیعی عیراقیش ئێرانیشی لە گەڵ بە زۆرانێک لە دیاردە نێگەتیفەکانیان ، ئینجا بە دەیان قات لە تورکیاو ولاتانی کەنداو و سونەی باکگڕاوند داعش باشترن . بە تاقی کردنەوەش لە میانەی ئەو نزیکی ٣٠ ساڵەی پێکەوەییمان لە ناو عیراقێکی فیدڕال ڕووبەڕووبوونەوەکانمان لە گەڵیان بە دیوی پۆزەتیف و نێگەتیفەوە ، پۆزەتیڤەکانیان بە دەیان قات لە نێگەتیفەکانیان باشترە . دە حوکمی ئێستای عیراقی فیدڕالیش لە مەڕ ئەو شەڕەی لە گەل ئێران دەکرێ دەڵێن ئێمە تەرەفداری ھیچ لایان نینە دەبا کوردیش چاو لەوان بکات.