67وتار

ھەلێکە بۆ کوردی باکور ھاتۆتە پێشەوە

11/2/2024 4:39:00 PM
مەهدی کاوانی




وەردەچەرخێ وەرناچەرخێ .ئەوەیان پێشھاتەکان و بیرکردنەوەی دروستی ئەقلی سیاسی و یەکگرتوویی  لە قەندیل و ئیمیڕالی و دەم پارتی بە نسبەت کورد ، یەکلاکەرەوەن .

ئەوەی ناتەنیاھۆی سەرۆکی حکومەتی ئیسرایل لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆتی دەبێ نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بە دوایەوە تەواوی وڵاتانی ڕۆژھەڵات و ئەمو ئەوی تر پێیەوە و ھەر یەکەیان بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان کەوتنە جولە لە ھەموویان زیاتر رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا بووکە گۆتی گۆڕانی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەولەتی کوردی لێدەکەوێتەوە کە ئیمە ئەوە قبوڵ ناکەین و بەدژیەوە دەوەستین .

دۆنالد تڕەمپیش لە توێتێکیدا گۆتبووی ئیسرایل بەو بچووکەی ئێستای و پارێزگاری کردن لە خۆی ئاسان نیە .

بە دوایەوە دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە ، بە لێدوانێکی ھاتە دەنگ و گوتی دەبێ عەبدولا ئۆجەلان  بێنینە پەڕلەمان و لەبەردەم ھەموو خەلکی تورکیا لێدوان بداو بڵێ چەک بە پەکەکە دادەنێین و کۆتای بە زەمەنی تیڕۆڕیست دەھێنین و بە دواشیەوە چارەسەری کێشەی کورد دەکەین .

جەھەپەش گوتی پێشوازی لەو دەسپێشخەریانە دەکەین بەڵام دەبێ پێش ئەوەی عەبدولا ئۆجەلان بێنینە بەردەمی پەڕلەمان دەبێ لێبوردنی گشتی بۆ دەرچێ یانی ئازاد بکرێ .

لێدوانەکانی دەمپارتی کە دەکاتە ھەدەپەی پێشتر  ، ھەمدیسان دەکەوێتە ناو ناوبژیوانی لە نێوان ئەنقەرەو ئیمیڕالی ، لێدوانەکانی تا ڕادەیەک ھاوشێوەی جەھەپەن و قسەو باسی وەھاش دەکرێ کە دەمیرتاش و لەیلا زانا پێشوازیان لە وەھا دەسپێشخەری  کردبێ .

ئاک پارتی و ئەردۆگانیش و تا ئێستاکە نە پاڵپشتین نە دژایەتیان بۆ وەھا دەسپێشخەری ڕانەگەیاندوە ، بەڵام بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی لێرەو لەوێ زیاتر پاڵپشتە .

ئایا ئەو وەرچەرخانە نوێیەی تورکیا لە سەر چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد کە ھەرسێ حزبە سەرەکیەکەی تورکیا واتە ئاکپارتی و جەھەپەو مەھەپە تیایا پاڵپشتن ، ھەر ھەمووی لە ترسی گۆڕانکاریەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن یان شتی تریشی بە دواوەیە . لێرەدا پێویست بەوە دەکات وەستانێکی لە سەر بکەین .

تورکیا ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی  و سەرۆکایەتی لەپێشەو بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی پێشتری شارەوانیەکان و پێیەوە بۆ ئاکپارتی و ئەردۆگان موژدە بەخش نیە .

کوردیش ڕوونتر بڵێین دەم پارتی بە قەناعەتی ھەردو حیزب ئاکپارتی و جەھەپە،  یەکلاکەرەوەیە .

بە بۆچوونی خۆم ئەو دەسپێشخەریەی دەولەت باخچەلی ڕێکەوتنێکی پێشوەختەی ئەردۆگان و باخچەلیە کە مەھەپە ئەودەسپێشخەریە بکات و بە دوایەوە چاوەڕوان بکرێ تا بزانرێ لێکەوتەکان چۆنچۆنی یان لەکوێوە دەمەیینەوە
 .
کاتەکەشی تا بڵێی گونجاوە بۆ تەواوی جەماوەری تورکان وەک پێیان بڵێن لە نێوان دابەشبوونی تورکیاو دروست بوونی دەولەتی کوردی ، یان چارەسەری ئاشتیانە ، یەکێکیان ھەڵبژێرن .

بە بۆچوونی خۆم جەھەپە لە مەرامی ئەردۆگان تێیگەیشتووە کە بیەوێ بە بانگێشەی چارەسەری ئاشتیانە دەنگی کورد بۆلای خۆی ڕاکێشێ و پێیەوە لە ھەڵبژاردنی داھاتوو بیباتەوە ، بۆیە یەکسەر ھاتە دەنگ و  نەک ھەر گۆتبی پێشوازی لە وەھا دەسپێشخەری دەکەین بەلکو دەبێ لێبوردنیش بۆ ئۆجەلان دەربچێ . کەواتە ھەنگاوێکیان بە دڵی کوردان پێش ئەو دەسپێشخەریە ھێناوەتە پێش .

بە بۆچوونی خۆم دەبێ قەندیل دوو مەرجی ئەو دەسپێشخەریە بە گوێی بەرپرسانی ئەنقەرە ، ڕابگەیەنێ . یەکێکیان ھەتا زووە پەڕلەمانی تورکیا بڕیار لە سەر گۆڕینی دەستوری تورکیا بدات و تیایا دان بە بوونی نەتەوەی کوردو تەواوی مافە نەتەوەیەکانی بنێ لە چوارچێوەی دەولەتێکی دیموکراتی لە تورکیاو مەرجی دووەمیش ئازاد کردنی ئۆجەلان یان ئەوەتا بگەڕێتەوە بۆ قەندیل یان بچێتە ولاتێکی ئەوروپی .
ئەگەر تورکیا ئەمە نەکا مانای وایە ڕاستگۆنیە لە دەسپێشخەریەکەی .
دەبێ ئەوەش بڵێین ھەر نیازێکی وەھا ھەبێ بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست لە لایەن زلھێزەکان و پێیەوە تورکیا لە توانای دانابێ تێکی بدات بۆیە دەسپێشخەریەکەی تورکیا زیاتر مەرامی ھەڵبژاردنی دادێی لە پشتەو با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن