خۆم کورد دەبێت قسەی یەکەم و کۆتای پابەندبوونیبێت بە بەغدا
4/4/2026 2:15:00 PM
مەهدی کاوانی
ئەگەر ئەو درۆشمە بە ڕەسمی لە لایەن دوو پارتی دەسەلات بە پێکەوەیی و ناوی دەسەلاتی ھەرێمیشی لێ بنرێت ئەوا ھەر ھەموو ئەو لێدوانانە ڕەش دەکاتەوە وەک بگوترێ کورد لایەنگری ئەم و ئەوە و خۆشی لە بیانۆکانی تورکیا دوور دەخاتەوەو لێرەش دەستدرێژیەکانی تورکیاو ھاتنە ناوەوەیان بخاتە ئەستۆی ناوەند.
لە ڕووی بابەتیش ھەلوێستێکی ڕاست و رەوایە لە بەر : دەسەلاتی ناوەندی بۆ خۆیان دەڵێن ئێمە لەو شەڕە بێلاێەنین و ئەمەریکاش لێی قبوڵ کردوون کەواتە بۆ کوردیش ھەمان شت دەگرێتەوە وەک بگوترێ یەکیەتی خاکی عیراقمان گەرەکە . بە دیوی ئێرانیش مادامەکینێ ئەو بریارە بێلایەنیەی بەغدایان قبوڵ بێت ، دە ھی ھەرێمیشیان قبوڵە . بە بڕوای خۆم ئەگەر ئەوە ڕووبدات . بۆ مانەوەی بنکە ئەمەریکیەکان و سەفارەتی ئەمەریکیش ، وەھا باشە ھەرێم بڵێ ئەوە بڕیارێکی ناوەندەو بەغدا چی بڵێ ئێمە پێیەوە پابەند دەبین . بە بڕوای خۆم ئەگەر ئەوە ڕووبدات ، بە دوایەوە ملیشیا شیعەکانیش ھێرشە دڕۆنەکانیان دەوەستێنن وە ئەگەر بە دواشیەوە موشەکە بالستیەکانی ئێران بە سەر مۆلگە ئەمەریکیەکان و بە دیوە پێچەوانەکەش ھێرشەکانی ئەمەریکی بە سەر ملیشیا شیعەکانەوە، ئەگەر بەردەوامیش بێت ، ناکاتە ئەوەی کە لە ڕقی ھەرێم ئەو کارە دەکرێ.
دەسەلاتی پێکەوەی ھەرێم و ناوەندیش دەناو حوکمی شیعی عیراقی بە ھەموو جیاوازەکانی نێوانیانەوە ئینجا تا زۆر ڕادە و تاوەکو ئێستا بە تەندروستی بەڕێوە دەڕوا .ھەتا ئیجماعی کوردیش یانی وەک خەلک ، لە بەرامبەر جیاوازیەکانی ھەرێم و بەغدا ، زیاتر ھەرێم تاوانبار دەکەن.
کورد پێش ئەو ھەلگەڕانەوەی دژی ڕۆژئاوا ، زیاتر وەھا بە بیری دەھاتەوە کە ئەمەریکاو ئیسرایل بۆ دروست کردنی کیانێکی فراوانی کوردی لە سەر ھێڵن بەڵام ئەوە ڕێک پێچەوانە کەوتەوە . کەواتە بەو بارەی ئێستای کوردی باشوور دەناو قەوارەی عیراق و دژایەتی نەکردنی بۆ ئێران ، تا بڵێیت تەندروستە . کوردی ڕۆژھەلاتیش با بۆخۆیان ئازاد بن چۆنچۆنی ھەلس و کەوت دەکەن بە دیوی خۆ ڕێکخستنیان لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی یان لە گەڵ ئەمەریکا چۆنچۆنی دەبن با کوردی باشوور ئەوە بۆ خۆیان بەجێ بێڵن .