وتار

چاوی ھەر یەك لە واشنتۆن و مۆسكۆ و ئەنقەرە بە سەر یەكتری چۆن چۆنی دەبێت

5/11/2022 9:13:00 AM 59 جار خوێندراوەتەوە
مەهدی کاوانی


شەڕی ئۆكرانیاو لێكەوتەكانی لە سەر ئاستی جیھان ، گۆڕانكاری جیھانی زۆر بە دوای خۆی دەھێنێ .

ئەوەی من مەبەستمە لەو بابەتەم ، گۆڕانكاریەكان بە سەر دۆزی كورد ، بە پێی ئەو چاوچاوانە ، چۆنچۆنی دەبێت .
ئیسرایل و ئێران و سعودیەو ئیمارات و زۆنی زەردێ پارتی و كوردی ڕۆژئاواش ، دەناو ئەو بابەتگەلیە دانەو ، ھەر یەكەیان بە ڕەنگی خۆیانەوە .

ئەردۆگان  وەك بڵێین شەڵم كوێرم ھیچ نابوێرم ، پاش ئەوەی ھەموو ڕاپرسیە موعتەبەرەكان پێمان دەڵێن ھەڵبژاردنی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٣ لە توركیا دەنگی ئاكەپە زۆرلە خوارووی ٥٠٪‏ ە ھەر ئەو ھۆكارەشە ئەردوگانی شێت و ھار كردووە كە دەبێ بەھەر ڕێو شوێنێكەوە بێت ئەردۆگان دووبارە لەو ھەڵبژاردنە بباتەوەو لە پۆستەكەی ئێستایدا بمێنێتەوە .

دكتۆرە مەرڤێ چاوەش ئۆغلۆ ڕێكخەری بەشی توركیا لە ناو ناوەندی پڕۆژەی دیموكراتی توركیاو دەریای سپی ناوەڕاست ، لە بەرنامەسازیەكدا كە كاك بەڵێن سالح لە ژێر ناوی چاوی واشنتۆن لە سەر توركیاو دەریای سپی ناوەڕاست كە قسە گەلیەكانی ئەردۆگان و وەزیری بەرگری توركیا و بەڕێز دكتۆر ھێنری باسكی پسپۆر لە سەر توركیاو ھەروە ھاچەند كەسایەتیەكی تریش كە زیاتر پاڵپشت بوون بە دۆزی كورد ، ھەموانیان قسە گەلی خۆیان دەناو بەرنامەسازیەكەدا كرد.

ئەوەی من مەبەستمە لەو بابەتە ئەو گۆڕانكاریانەی بە سەر مێشكی ئەردۆگان دا ھاتووە لەو ئانوساتەی كە شەڕی ئۆكڕانیا بەڕێوەیە .

دكتۆرە مەرڤی لە بەرنامە سازیەكەدا گوتی بەریتانیا سزا ئابووریەكان و سەربازیەكانی لە سەر توركیا ھەڵگرت و لێرەش بە دواوە ھەرچی توركیا بیەوێ لە چەك و تەقەمەنیەكان ، پێی دەفرۆشێ . وڵاتانی ئەوروپیش خەریكی ئەوەن لە گەڵ یەكتر كۆ ببنەوە تاوەكو ھەمان ھەنگاوی بەریتانیا بنێن .

دیارە ڕێوشوێنەكانیش بە قسەی دكتۆرە مەرڤێ دەناو كۆشكی سپی ئامادەباشی بۆ دەكرێ كە ھەموو ھەوڵ وتواناكانیان بەوە چڕكەنەوە كە وابكەن توركیا بە تەواوەتی لە ڕووسیا دوور كەوێتەوەو بە تەواوەتی كارو كاردانەوەكانی وەك ئەندامانی تری ناتۆ ، چڕ كاتەوە .

ئەو نزیك بوونەوانە لەو كاتەوە ھاتووە كە توركیا لە شەڕی ئۆكڕانیا زیاتر بەرەو یارمەتی دانی ئۆكرانیا دەڕۆیشت . ئەو ھەنگاوەی كە نزیكەی دوو ھەفتە بەر لە ئێستای دا ئەنجامی دا كە نەیەڵێ فڕۆكە جەنگی و مەدەنیەكانی رووسی بەناو خاكی توركیا تێپەڕ بێت بۆ سوریا . پێشتریش نزیك بوونەوەیەك لە نێوان توركیاو ئیسرایل بەسەردانێكی گەورە بەرپرسانی ئیسرایل بۆ توركیا ، كرا .

دیارە ئەمەریكا بەریتانیاشی بخە سەر ھەندێ وڵاتانی تری ئەوروپیش بە پاڵیانەوە و بە گوێرەی ئەو پێگەیەی كە توركیا لە ناوچەكەو پەیوەندیە باشەكانیشی لە گەڵ حكومەتی ئۆكرانیدا ھەیەتی ، بۆ ئەوان زۆر گرنگە بە پاڵیانەوە بێت تا وەكو ڕووسیای لە شەڕی ئۆكڕانیا زیاتر ماندو بكەن .

ئەدی ئەو ھەڵگەڕانەوەی توركی لە ڕووسیا لە پاڵ چی ، یان وەك بگوترێ بۆ بەس لەو كاتەی كە ڕووسیا شەڕیەتی لە گەڵ ئۆكرانیا ، توركیا لێی ھەڵگەڕێتەوە ، كورد دەڵێ مانای لێدانی خەنجەرە لە پشتەوە . ئێ باشە ئەگەر بشڵێین روسیا وەك توركەكانیش بیریان لێ كردبێتەوە بۆ ئێستا ناتوانێ لە سەر ئەو بادانەوەی توركی ، پەرچە كرداری ھەبێت ، خۆ دەبوایە توركیا بیریان لەوە كردبایەوە ، توركیا بەو دادەپینە ئابوریەی ئێستا ھەیەتی ، دابڕانی ئابوری ڕووسیاشی بێتە سەر ، لە ڕێگەیەوە دوو ئەوەندەی تر تووشی داڕمان دەبێت .

دكتۆرە مەرڤێ دەڵێ :
توڕكیاو بە ناوی ئۆپڕاسیۆنی چەمكی قفل بە سەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بڵاوكردنەوەی دەنگوباسی ناڕاست بەوەی لەو ھێرشەدا سەركەوتوون و كوژراوی زۆریان چەكدارانی پەكەكە داوە و پێیەوە ڕاوسەرنجی جەماوەری توركیا بەلای خۆیان ڕاكێشن تا دەنگیان پێ بدەن و كە لە خەتی ڕووس دوور كەونەوەو لە ئەمەریكاو ناتۆ نزیك ببنەوە و پێیەوە بوژانەوەیەكی ئابووری فراوان لە توركیا بەرجەستە دەبێ و لێرەش جەماوەری توركیا دڵخۆش دەكات كە باری نالەباری توركیا باشتر دەكات و پێیەوە دەنگەكانیان زیاد دەكات . دەبێ ئەوەش بڵێین توركیا خەریكی تەتبیعە لە گەڵ مسرو سعودیەو ئیمارات .ـدكتۆرە مەرڤی لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ ئەگەر ئەمەریكا بە شەڕەكانی لە خەتی ڕۆژئاواو لیبیاو ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستیش نیگەران بێت بەڵام لە ھاتنە ناوەكانی بۆ ناو خاكی ھەرێمی كوردستان و شەڕ كردن لە گەڵ پەكەكە تا زۆر ڕادە گلۆپی سەوزی بۆ توركیا پێ كردووە .
بەبۆچوونی خۆم  كە ھەم ئەردۆگان لێرەو لەوێ خۆی گیڤ دەكاتەوە بەوەی ساڵی دادێ كۆتای ھاتنی مساقی نەتەوە یەك گرتووەكانە واتە ئەو سەد ساڵەی بۆی دانراو بوو تەواو دەبێو لە ڕێگەیەوە توركیا بۆی ھەیە خاكە بردراوەكانی لە شەڕی جیھانی یەك بگێڕێتەوە سەر سیادەی توركی وەك ئەوە وایە لاسایی رووسیا بكاتەوە كە دەكاتە ئەوەی كەركوك و ھەولێرو موسل و سولێمانی داگیر بكات بەناوی گێڕانەوەی ولایەتی موسڵ ،پێم وایە بۆ بە كردار كردنی ئەمەریكا لە بەر كۆمەڵە ھۆكارێكەوە كە لێرە شوێنی نابێتەوە ، باسی لێوە بكرێ ، ئەمەی لێ قبوڵ ناكات .
ئیدی ئەردۆگانیش بەبێ قەلەم ڕەوی خۆی چ باكی بە توركیاوە ھەیە . كەواتە ھەنگاوەكانی دادێی توركیا ھەڵگەڕانەوەكانیشی ھەر ھەمووی بۆ ئەوەیە كە ھەلبژاردنی ساڵی دادێ بباتەوە .
یەكێ لە خەسلەتەكانی ئەردۆگان ئەوەیە بە خێرا بڕیار دەداو كە بۆشی ناچێتە سەر بە دوایەوە پلانەكەی دەگۆڕێ . چەندین جار لە دژی دیمەشق توندی كردووەو پاشان شلی كردۆتەوە . لە گەڵ میسرو سعودیەو لیبیاو یۆنان و ئی تریش ھەر وای كردووە .

بۆ ئەو خۆئامادەكردنەشی بەوەی ئەگەر دژی ڕووسیا بوەستێتەوەو لە واشنتۆن نزیك بیتەوە ،پێیەوە رێگاكان لە بەردەمی ئاواڵە دەبێ كە خولی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٣ دەباتەوە.
ئیدی كە بەرجەستەكان بۆ دیاری كردنەكانی ئەردۆگان دەرناچێ ، دووبارە بۆ شتی تر خۆی بۆ ئامادە دەكات .

دەنا پێشتان بڵێم ئەوھەلگەڕانەوەی سعودیە لە ئەمەریكاو خەریكە ڕێگای چین و ڕووسیا دەگرێتە بەر بۆ ئەمەریكا دە ئەوەندە سەخت ترە لە گەڕانەوەی توركیا بۆیان با لە ناو ناتۆش بێت .

كە سعودیەو ئیمارات و وڵاتانی تری كەنداو گوێلە ئەمەریكا ناگرن بۆ زیاد كردنی نەوت تا ببێتە بەدیلی نەوت و غازی ڕووسی مانای وایە ئابلوقە ئابوریەكەی ڕۆژئاوا بە سەر ڕووسیا بێ ناوەرۆك دەكا . واتە لەو ھەڵگەرانەوەبە دیوێك و گەڕانەوەش بە دیوێكی ترەوە دەكاتە ئەوەی شتەكان وەك خۆی لێ دێتەوە . كە  نێوانی ڕوسیاو ئیسرایلیش تێك دەچێ مانای بەھێز بوونی حیزبوللەو حەماسی فەلەستینیە لە دژی ئیسرایل . غازی كوردیش دەناو ئەو كیشمە كێشمەی وڵاتانی بڕیار بە دەستی جیھانی و ئەگەر حیسابی بەكردار كردنیشی بۆ بكرێ ، دوور مەودایە . گەریلاكانی پەكەكەش وەك پارتە سیاسیە كوردیە مەودا كورتەكان نینە كە ھەموو ھێلكەكان بخەنە ناو سەبەتەی وڵاتێكی زلھێز ئەو قسەیە بۆ یەپەگەش ھەمدیسان ڕاستە وەك بڵێن ئەمەریكا نا ڕووسیا . شەری ئەو سەردەمەش بە چەكی مۆدیرینە . توركیا لە روسیا ھەڵگەڕێتەوە ، ڕوسیا پەكەكەو ھی تر دێنێتە ناو ھاوكێشەكە .

بە دوا وتەی دكتۆرە مەرڤێ كۆتایی بە بابەتەكە دێنم كە دەڵێ بە گوێرەی ڕاپرسیەكانو تەوەقوعەكان توركیای ئەردۆگان ھەڵبژاردنی ٢٠٢٣ با دەنگیش بێنێ بەس ناگاتە پێك ھێنانی حكومەت واتە كۆتایی بە دەسەڵاتی دەھێنرێ و پێیەوە توركیا لە ھەموو ڕووێكەوە دەكەوێتە بارێكی نوێوەو بە دواشیەوە كرانەوەی سیاسی لە توركیا دەست پێ دەكاتەوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن