کوردی ڕۆژئاوا دەکەوێتە کوێوەی ڕێکەوتنی ترامپ و پۆتین
3/1/2025 11:20:00 AM
مەهدی کاوانی
مەترسیەکانی ڕۆژئاوا کامانەن
بە مەزندەی من تەنیاو تەنیا تورکیایەو بەس .
ڕێکخراوە تیڕۆرستەکان بە بەرەی شام و ئەحمەد شەڕع
و ئەمو ئەوی تریشەوە بە داعشیش ، ئەگەر ڕێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بکرێ ، ئەوانی
تر بە شەڕڤانان ناوێرن .
کە ئەمەریکاو پێشتریش رووسیاش لە گەڵی کە تا زۆر
ڕادە بێدەنگیان لە سەر ھێرشەکانی تورکیا دەکرد بۆ سەریان بە ھۆی دوژمنایەتیە ھەرە
سەختەی نێوان ئەمەریکاو ڕووسیاوە بوو تا ڕادەیەک ئێستاش بەردەوامە . ئەردۆگان زۆر
بە زیرەکی ئەو بارەی قۆستەوە بۆ لێدانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات .
یانی وەھایان سیاسەت دەکرد کە پایەکی لە ناو ئەمەریکیەکان
بێ و پایەکەی تریشیان لە ناو ڕووسەکان و
ھەردو لاشیان لە ترسی ئەوەی بە لاکەی تردا نەکەوێت و پێیەوە زۆر شتیان لێ قبوڵ دەکرد
. ئەدی بۆلەمەو دوا یانی ئەو کاتانەی کە وتووێژی ڕاگرتنی شەڕ ی ئۆکرانیا سەر بکەوێ
و ھاوکێشەی دوژمنایەتی نێوان ئەمەریکاو ڕووسیا لە دوژمنایەتی بۆ دۆستایەتی بگۆڕدرێ
و ئاماژەکانیش ھەر بۆ ئەوەوە دەڕۆن کە ئەمەریکاو ڕووسیا ڕێک دەکەون .
بە ڕێکەوتنی ڕووسیاو ئەمەریکاو بە دوایەوە چی لە
ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێ ، زیاتر مەبەستم سوریایە .
ڕاستە لە ڕێگەی ھاوکاری نێوان تورکیاو ئەمەریکاو
ئیسرایل ، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخاو پێیەوە ڕووسیاو ئێران دوور خرانەوە . دوور خرانەوەکەشیان
ناکاتە ئەوەی کە بە تەواوەتی دەستیان لە بەرژەوەندیەکانیان
و نفوزیان لە تەواوی ناوچەکە بێنن . رووسیا ھێشتا لە تەڕتۆزو بانیاس ماوە . ئێران
لەڕێگای حەماسو عەلەویەکان بۆ ھەر گەڕانەوەکیان بۆیان دەچێتە سەر . ئیسرایل ھەر
دوا بەدوای لەناو بردنی ئالیەتی جەنگی سوریای بەشار وەک ئەوە وابوو بە تورکەکان بڵێن غەلەت نەکەن
شازدەو حدودی خۆتان بزانن یانی سوریا ھەر بۆ ئێوە نابێ داکۆکی لە کوردان دەکەین و
ناوچەیەکی ھاوشانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ عەلەوی و دورزو ئیدی دادەمەزرێنین .
ئەمەریکا بێ ئەوەی حیساب بۆ تورکان بکا لە سەر
خەتە و دەناو ناوبژیوانی دایە بۆ لە یەک نزیک بوونەوەی ئەحمەد شەڕع و کوردەکان .
با بگەڕێینەوە سەر خەتی جیھانی عەرەبی .
قەتەرو ڕێکخراوە ئیسلامیەوەکانی لێ دەرکە ئەوانی
تر کە زیاتر سعودیەو میسرو ئەردەن و عیراق مەترەحن لە نێوان کوردو تورک پێیان خۆشە
زیاتر کوردەکان لە سوریا جێگیر بن یان تورکەکان ! بێگومان وەڵامەکە بۆ کوردەکان دەبێ چونکە بە ھیچ شێوەیەک کوردان بە مەترسی
نابینن لە سەر بەرژەوەندیەکانیان . بۆ ھەموو حیسابەکیش ، ھێشتا ئەمەریکاو ڕووسیا دەناو
وتووێژدانەو گەیشتنە یەکتری ھێشتا دروست نەبووە کەچی ھەموو ئاماژەکان بۆ ئەو شوێنە
دەڕۆن کە سعودیەو ئیسرایل لە شوێن تورکیاو ئێران بۆ دیزاین کردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
کاندیدن .
دە ئەگەر ڕووسیاو ئەمەریکاش بگەنە ڕێککەوتن و
وت وێژی نێوان عەرەب و ئیسرایل دەرئەنجامی باشی لێ دەکەوێتەوە . لایەنی بەشداریش لە تەرەفی عەرەبەکان جگە لە
فەلەستینیەکان میسرو سعودیەو ئەردن دەبێت ناو بژیوانە دەرەکیەکانش ئەمەریکاو ڕووسیاو نەتەوە یەکگرتوەکان دەبێت، ئەوروپاش
ھەر وەھا . کەواتە ڕۆڵی تورکیا لەو ئالوگۆڕە سیاسیانە چی دەبێت بە مەزندەی من لە کەلاکوژی
بەولاوە ھیچی تر . بە گوێرەی لێدوانەکانی فلادیمێر پۆتین کەدەبێ کوردی ڕۆژئاوا خاوەن
دەولەت بن چونکە ھەر ئەوان بوون داعشیان بەزاند . ئێ کە لە گەڵ ئەمەریکاو بۆ لەمەودوا
کێشەیان نەبێت ئەوانیش جێگیر بوونی کوردەکان لە سوریا بەسەر تورکیا تەفزیل تر دەکەن .
کورد ترسی لە ترامپە کە لە کورد ھوڵگەڕێتەوە ئەوجارە ئەگەری دووبارە بوونەوەی زۆر لاوازە
چونکە نە ئیسرایل وە نە عەرەبەکان حەز بە بچمی تورکان ناکەن و کوردیان پێ باشترە .
قابیلە ترەمپی بزنسمان ئیستسماراتی شەشسەد ملیار بۆ یەک تڕلیۆن لە گەڵ سعودیە بە
تورکیایەک بگۆڕیتەوە کە لیرەکەی ڕیخە ئیسرایلیش
بە لایەکی تر .
تڕەمپ ھەتالە خولی یەکەمیش ھەندەک ھەڵگەڕانەوەی
لە دژی کوردان کرد ، ڕای خەلک و بنتاگۆن و ئەم و ئەوی تریش پێیان ڕاگرت .
بە بۆچوونی خۆم ھەتا ئەگەر روسیاو ئێرانیش لە گەڵی
نفوزیان بگەڕێتەوە ناو سوریا کوردان زیاتر لە تورکان تەفزیل تر دەکەن و با چاوەڕوان
بین .