وتار

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئێوەمە

2/21/2021 10:26:00 PM 78 جار خوێندراوەتەوە
مەهدی کاوانی

 

‎تکایە تکایە یان مەچوونە ناو ھەڵبژاردن ، یان خۆتان دەناو لیستی زۆرینە ، ببیننەوە .

‎ھەلبژاردنی ئەو جارە دائیریەو ھەر ھەر قەزایەک یان چەند قەزاو بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانیان ، دەکرێنە بازنەیەک و چوار کەس بە ھی ھەموو حیزبەکان ، چەنسی بردنەوەی ئەو بازنەیە بە دەست دێنێ و دەچنە ناو پەڕلەمانی عیراقی . کامە ناو بە یەک دەنگیش لە سەرووی ناوەکانی ترەوە بێت ، ئەو دەیباتەوەو دەنگی ناوەکانی تر ، دەفەوتێن .

‎لە پارێزگای ھەولێر ، ئەگەر بێت و ڕکابەرەکانی پارتی ھەر ھەمووانیان بە ڕێکەوتنێکی سیاسی ، خۆیان دەناو یەک لیست نەبیننەوەو بە ھەمووانیان بۆ یەک زۆنی ھەلبژاردن تەنیا یەک کەس کاندید نەکەن ، بە دوایەوە ھەلبژاردنەکە دەدۆڕێنن و بە بڕوای خۆم لەو پارێزگایەو بە ھەموو زۆنەکانی ھەلبژاردنیەوە ، زەحمەتە بتوانن کورسی پەڕلەمانی وە دەست بێنن . بۆپارێزگای دھۆکیش بە زیاترەوە .

‎لە پارێزگای سولێمانی و ھەلەبجەشی بخەسەر ، بە گوێرەی دوا ھەلبژاردن ، یەکیەتی پلەی یەکەم و گۆران دووەم و نەوەی نوێ سێیەم و تەیاری دینی چوارەم و پارتیش پێنجەم پلەیان بەدەست ھێنا ، ئێستاکە لیستی ھیواش کە ھێشتا نازانرێ لەدوا جاردا قەوارەکەی تا کوێندەر درێژ دەبێتەوە ، ھاتۆتە ناو گۆڕەپانەکە  . تا ئێستا ١٥ ئەندام پەڕلەمانی بەغدا کە پێنجیان گۆڕانن و ئەوانی تریش جگە لە پارتی و یەکیەتی ، تێکەلەیەکن لە ئەندام پەڕلەمانتارانی لیستەکانی ترو قسەو باسیش ھەیە کە ئەو پێنج ئەندام پەڕلەمانتارانەی گۆڕان ھی ھەرێم ، بچنە ناویانەوە ، قسەو باسیش ھەیە کە کۆمەلەو یەکگرتووش ھەمئاھەنگیان لە گەڵدا بکەن . پارتی پێیانەوە نیگەرانەو یەکیەتیش وەک باس دەکەن لە گەڵیان لەسەر خەتن .

‎بۆ ناوچە دابڕاوەکان بە کەرکوکیشەوە ، ھەقە کورد بە تێکڕای لیستەکان ، بە لیستێکی یەک گرتوو  و بە ڕێکەوتنێکی سیاسی ، بچنە ناو پڕۆسەی ھەلبژاردن ئەگینا ئیحتیمالی ئەوەی لێ دەکرێ کە زۆر لە کورسیەکان لەقازانجی لیستەکانی عەرەبەکان بدۆڕێنن . لێرەش دیار نیە ئایا لیستی عەرەبەکان و تورکمانەکانیشی لە گەڵ بە لیستێک یان چەندلیستی یەکگرتوو ، دەچنە ناو پڕۆسەی ھەلبژاردن . تا ئێستا نەزانراوە کاخوان کورد بە ڕێکەوتنێکی سیاسی ئەو یەک لیستیە پیک دەھێنن یان نا . لێرەش ئەگەر لیستی ھیواو یەکیەتی لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەناو یەک لیست دابن ، ڕەنگە پێیەوە ژمارەکورسیەکانی پێشتر بێننەوە .

‎بە بڕوای خۆم پارتی ھەموو ھێزی خۆی دەخاتە سەر پارێزگای ھەولێرو دھۆک و واش بیر دەکاتەوە تەعویزی زیانەکانی  لە پارێزگای سولێمانی و ھەلەبجەو کەرکوک ، بەو دوو پارێزگایە بکاتەوە . بە تایبەتی ئەگەر بێت و ڕکەبەرەکانیان نەتوانن دەناو ئەو دوو پارێزگایە خۆیان دەناو یەک لیست بیننەوە .

‎قسەم تەنیا بۆ بزوتنەوەی گۆڕانی گردەکە نیە بەلکو بۆ ئەوانەی دەرەوەی گردەکەشە . تکایە تکایە تکایە بە پیکەوەیی بڕۆنە ناوپڕۆسیسەکەو مەرجی سیاسی بۆ یەکتر نەھێننەوە .

‎ئەگەر بێت و گۆڕانخوازانی گردەکەش ، خۆیان دەناو لیستی ھیوا یان بە ھەر ناوێکی ترەوە ، ببیننەوەو پێیەوە ھێزی سیاسی ھەموو گۆڕان خوازان دەناو لیستی یەکگرتوو بەھێز تر دەبێت.

‎دروست کردنی لیست یان چەند لیست یان ھەرزۆنیک و جۆرە لیستێک ، بۆ وەدەست ھێنانی زۆرترین کورسی پەڕلەمانیە لە دژی رکەبەرەکانیان . سوودەکانی بۆ تەواوی قەوارەسیاسیەکانی کە خۆیان دەناو لیستەکە ڕێک خستووە ، دەبێت . پێک ھێنانی ئەو جۆرە لیستانە پەیوەندیەکی ئەو تۆی بە مەبادیء و بەرنامەی سیاسی نیە . زیاتر بە ڕێکەوتنێکی بازرگانی دەچێت کە سوودەکەی بۆ ھەمووان دەگەڕێتەوە .

‎ڕەنگە ھەر دوا بە دوای تەواو بوونی پڕۆسەی ھەلبژاردن لیستە یەکگرتووەکەش لە بەر یەک ھەڵوەشێتەوە .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement