ئەرێ ئەوەی دەڵێ بۆی دەچێتە سەر !
1/25/2025 7:59:00 PM
مەهدی کاوانی
سەرەدەری کردن لەوەی تڕەمپ چی دەکاو نایکاو چەندی بۆ دەچێتە سەر ئاسان نیە .
ھەر لە ئێستاوە ئەروروپاو کەنەداو پەنامەو مەکسیک و ئەمو ئەوی تر کە بەشێکن لە سیستەمی ڕۆژئاواو ناتۆ ، ترەمپ خستوتیە ناو دڵە ڕاوکێکێ و ھەر یەکەیان بە ھۆکارێکەوە .
بۆ ئەوروپا دەڵێ دەبێ پێنج لە سەدی داھاتی نیشتمانیتان بۆ خەرجیاتی سەربازی ناتۆ بێت کە دەکاتە ٥٠٪ ی خەرجیاتی ناتۆ و ٥٠٪ ی تریش با ئەمەریکا بیدا . تا ئێستا ھیچ ولاتێکی ئەوروپی بەمە ڕازی نەبوینە .
ھەر ئەوەندە نا بەلکو مەترسی ئەوەشیان لێ نیشتۆتەوە کە ترەمپ باج بخاتە سەر کەلوپەلەکانیان .
دەڵێ تەسکۆلەی پەنامە وەختی خۆی ئەمەریکیەکان دروستیان کردووەو دەبێ مولکاتیەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا .
کەنەدەش دەبێ بەشێک بێت لە ئەمەریکا کە دەکاتە ولایەتی ٥٢ ی ئەمەریکی .
زۆرن ئەوانەی دەڵێن ئەوەی تڕەمپ دەڵێ و ئەگەر بێت و بە کرداری بکات دەکاتە خزمەت کردن بە چین و ڕووسیا .
ھەقم بە سەر ئەوە وەنیە بۆ وڵاتانی برێکسو و بۆ ئەوانەی کە لەمەو دواش دەچنە ناوی بە گوشارەکانی تڕەمپ بۆیان بەوەی ئەگەر لە برێکس نەچنە دەری ، لە ناو باجدا نقومیان دەکەین چونکە ڕەنگە ئەو وڵاتانە بڵێن ئەمەریکا نا چین بۆمان لە ئامادە باشی دایە .
ئەدی ئەمەریکاو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دوو مەلەفی ھەرە گرنگن بۆ ئێستاو داھاتووی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .
ھەر لە ئێستاوە ٢٤ کاتژمێرەکەی تڕەمپ بەوەی کە شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگرێ بوو بە ١٠٠ ڕۆژو بە گفتوگۆشیان لە گەڵ ڕووسەکان . پاش ئەو ماوەیەش گرێنتی ڕاگرتنی شەڕەکە مسۆگەر نیە . بۆ مسۆگەر نیە ؟ لەبەر ئەوەی ڕووسەکان خۆیان بە براوەی شەڕ دەزانن و دەبێ ڕاگرتنەکەش بە دڵی ئەوان بێت . ئۆباماش بە ھێلێکی مامناوەند بە ڕاگرتنی شەڕ ڕازی دەبوو ، بەڵام ڕووسەکان ئەمەیان قبوڵ نەبوو . کەواتە ئەگەر ترەمپ بە مەرجەکانی ڕووسیا ڕازی بێت دەکاتە دۆڕاندنی ئەمەریکا و بردنەوەی ڕووسیاو چین و زۆر شتی تریشی بە دواوە دێت لە تەرازووی ھێز لە نێوان ئەو دوو جەمسەرەدا . ئەو کاتی دەسەلاتی قولی ئەمەریکی و بنتاگۆن، ئەمە لە ترەمپ قبوڵ دەکەن ، ناکەن ، بە مەزندەی من نایەکە زیاترە .
باشە بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە زیاتر و ئێستاکە لە سوریا چڕبۆتەوەو وەک قادر نادرگوتەنی ئەگەر تڕەمپ لە ھاوکاری کردنی کوردانی ڕۆژئاوا بکشێتەوە ، ئیسرایل گوێی ڕادەکێشێ . چونکە لە ڕووی بابەتی و ھەڵکەوتەی ناوچەکە وەھا کەوتۆتەوە کە کوردی ڕۆژئاوا ئەگەر دوورتریش بڕۆین کورد بە گشتی دەبنە پشدێنی ئەمان بۆ ئیسرایل و بگرە بۆ ئەمەریکیەکانیش و لە ڕێگایانەوە زیاتر دەتوانن بەرژەوەندیەکانیان پارێزراو بێت . ھۆکار زۆرە بەس لێرە ھەر ئەوەندەی جێ دەبێتەوە .
ئەوەی دەمێنێتەوە بڵێین ، کورد لەو چوار ساڵەی ترەمپ پارێزراو بێت ، بە دوایەوە لە لایەکەوە ئەردۆگان ھەلبژاردن بە قازانجی جەھەپە دەدۆڕێنێ و دەم پارتیش زۆر زۆر لە جاران بەھێزتر دەبێت و تاقی کردنەوەی کوردی ڕۆژئاواش بۆ ھەموو پارچەکانی کورد دەکشێ و با چاوەڕوان بین .