11وتار

لەناو ناکۆکی مەزهەبگەرایی وەرنەدەرەوە

8/22/2026 1:49:00 PM
مەهدی کاوانی

کورد ئەگەر بتوانێ لەناو ناکۆکی مەزھەبگەرێتی شیعەو سوننە خۆی ببینیتەوە ، پێیەوە دەتوانێ مەسەلە نەتەوەیەکەی زۆر پێش بخا .

کوردو تا ئێستا ھەردولایان بە دوژمنی سەرسەختی خۆی دەزانێ و لەوەش تێناگا کە ئەو مەزھەبگەرێتیە شیعەو سونی کە ئێران و تورکیاو ولاتانی عەرەبی و بگرە جیھانی ئیسلامی بە تێکڕا ، ڕەگێکی مێژوویی ھەرە قوڵی ھەیە و وا بە ئاسانی دانامرکێتەوە . عەقلیەتی کوردی بە گشتی وەھا سیاسەت دەکا کەئەوانە بە تێکڕایان دوژمنی ھەرە سەختی کوردن . خۆ ئەگەر ئەوەش ڕاست بێت ، ناکاتە ئەوەی کە کورد نەتوانێ سوود لەو ناکۆکیە شیعیەو سونیە وەربگرێ بەڵام کورد ئەوەی نەکردووە یان بە لاوازی کردوویەتی . بە پێچەوانەوە دژەکانیان زۆر بەزیرەکانە ھەر یەکەو بەلای خۆیەوە کوردیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە بۆ زەفەر بردن بە بەرامبەرەکەی.

ئێستاکەو بە تایبەتی لەو شەڕەی ئەمەریکاو ئیسرایلیش لە گەڵی دژی ئێران ، ئەو مەزھەبگەرێتیە شیعیەو سونیە زۆر بە زەقی دیارە . ھەرچی وڵاتانی سوننە نشین بە خەلک و حکومەتەکانیشیانەوە زیاتر وەلائیان بۆ دیوە ئەمەریکیەکەیەو خەلکی شیعەش لەو وڵاتانەو تەواوی ئەو ولاتانەی کە حوکمی شیعەی تیایە ، وەلائیان زیاتر بۆ ئێرانە . کورد لە بەر پەرتەوازەیی و دژایەتیەکەی نێوانیان و نەبوونی ستراتیژیەکی درێژخایەن و گەلێ ھۆکاری تر و پێیەوە دەناو نابینایی ، خۆیان بینیتەوەو دەبیننەوە. 

٢٠ ساڵێک بەر لە ئێستا گوێم لە قسەگرتنێکی خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی گرت و گوتی تا کوردی تورکیا ڕزگاری نەبێت ، کوردی ھیچ پارتەکانی تر ڕزگاریان نابێ و کوردی باکوریش چەقی خەباتی نیشتومانی گەلی کوردە بە تێکڕا . خوا لێخۆش بوو و قسەگەلیەکی ھی خۆی بوو و بەس واتە وتەی ھیچ حیزبێکی سیاسی کورد نەبوو . بە زەحمەت لە سەری وەستابوو نەوەستابوو ئەمەیان قسەوباسێکی ترە لێرە شوێنی نابێتەوە.

بە بۆچوونی خۆم ئەگەر ئێمەش ئەو چەقی خەبات و تێکۆشانەکەمان و چڕیەکەی ببەینەوە بۆ کوردستانی باکوور و پێیەوە ھەنگاوێکی زۆر باش لە خەباتی نەتەوەییمان دەبڕین.

خۆ ئەگەر لە چاوی تورکانیشەوە تەماشا بکەین خۆ ھەر دەبێ بە دیوە پێچەوانەکە ئەوە بکەین .تورک دەڵێ لە ئەرجەنتینیش کێشەیەک بەناوی کوردەوە ھەبێت، دژی دەوەستین . دەڵێن و دەڵێنەوە ئێمە بۆیە لە سوریان ناو ناوە ناوی باشوری کوردستانیش دەھێنن بۆ ئەوەی حوکمڕانی کوردی لەو شوێنانە دروست نەبێ . ئەوان واتە تورکیا بە تایبەتی تورکیای ئەردۆگان لە ھەموو شتێ دژی ئێرانن و ھاوتەبانە لە گەڵ ئەمەریکیەکان و لێرەو لەوێش ئیسرائیلیشی بخە سەر  تەنیا لە سەر مەسەلەی کورد دۆستایەتی لە گەڵ ئێران نیشان دەدەن . لەو شەڕەی ئەمەریکاو ئێران و تێوەگڵان و نەگڵانی کوردیشیان کردۆتە چەقی ڕووبەڕووبوونەوەو سیاسەتکردنەکانیان . ئێ دەباشە با بە دیوە پێچەوانەکەی ھەر نەبێ با کوردیش چاو لەوان بکاو بڵێ  با ھەر ھەموو چەقی ڕووبەڕووبوونەوەکانمان ببەینە ئەو شوێنە کە لە دژی تورکیا بوەستینەوە . تا ئەو شوێنە دژو لایەنگری ئێران و بگرە حوکمی عیراق و تەواوی وڵاتانی عەرەبی بین کە تا چەند ئەوانە دیوە دژایەتی و دۆستایەتیان بەرامبەر بە تورکیا ھەیە . تا ئەو ئەندازەیەش جولەکانمان لە گەڵ ئیسرایل بێت کە پێگەیەکی ھەرە بەرزیان لە ناو بزاڤی سیاسی و ئابووری جیھانیەوە ھەیە . با  کردەکانمان لە دژی تورکیا بێت و کردەکانیشمان لە دژی ئێران با بێدەنگی بێت.

من ناڵێم ئێمە خۆمان بە دۆستی ئێران نیشان بدەین بەڵام ناشبێت وەھا لە سیاسەت بگەین کە ڕژێمی ئێران بڕوخێ و پێیەوە خێرو بۆری بۆ کورد لێ بکەویتەوە. 

جولە کوردیەکان و ئێستاشی لەگەڵدابێ لە کاتەکانی سەرکەوتن گەشبینیەو لە کاتی شکستیش ڕەشبینیە کە ئەمە ھەلەیەکی زۆر گەورەیە بە ھەردو دیویەوەو  لەو بارەیەوە ھێلی مامناوەندمان زۆر کەمە . دە ئێستاشی لە گەڵ دابێ ئەو جۆرە بەناو ئاشتیەی کە لە تورکیا بەڕێوەیەو ئەو نیمچە شکستەی ڕۆژئاوا و بەداخەوە زۆرانێک لە وتار نووسەکان ئەگەر ناویشی نەھێنن ئەوا بە نیمچە ئاشبەتاڵێک ناوی دەبەن کە وانیە نەک وا نیە ھەزار جار وانیە . قەندیل لە شوێنی خۆی وەستاوەو لە حالەتی ئامادەباشی دایە جگە لە قەندیل دەمپارتی بەکۆمەلە کورسیەکی پەڕلەمانی و جوانترین ساسەت لە سەرانسەی تورکیا دەکەن وقەوارەیەکی سیاسی بەرزیشیان دەناو حوکمی تورکیدا ھەیە . یەکینەکانی پاراستنی گەڵ لە ڕۆژئاوا  پاش ئەو شکستەشیان دەرئەنجامی پشتلێکردنی ئەمەریکا  بوو بەڵام لە گەڵ ئەوەشەوە لە ناوچە کوردنشینەکان چەقیون. خەلەلەکە تەنیا لە باشوور دەبینرێ کە دەناو پەرتەوازەیی خۆیان کات بەڕێ دەکەن ئەگینا وەزعی کورد لە ھەموو پارچەکان ئەرێنیەکانیان گەڵێ لە نەرێنیەکانیان زیاترن .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن