21وتار

تورکیا لە نێوان ناتۆو ترسی ھەستانەوەی کوردی

3/8/2026 12:17:00 PM
مەهدی کاوانی

ھەلبەتە ئەگەر پالپشتی فراوانی ئەمەریکا بۆ کوردانی ڕۆژھەڵات دەست پێ بکات ، تورکیا نەک ناتوانێ ڕێگری لێ بکات بەلکو بە ڕاستەوخۆش بەرپەرچدانەوەی پێ ناکرێ وەک بگوترێ تەدەخولی سەربازی خۆی بۆ بکات . کەواتە ئەوەی تورکیا بتوانێ پێی بکرێ وەجولە کەوتنی ئازەریەکانی ئێرانە . ئازەریەکان چ لە ئێران بن چ لە تورکیا کەمینەی شیعین و بە ھەردو دیو ولائیان بۆ ئێران زۆر زیاترە  ، ئازەریەکانی سوریاش ھەر وەھا کەوتنەوە . بۆیە جولە پێکردنیان لە دژی کورد وەھا ئاسان ناکەوێ . ئێران تا زۆر ڕادە دەتوانێ ئەوە بکات بەڵام بۆ تورکیا زەحمەتە .

با بە دیوی تر بچینە ناو باس و خواسەکان . تا ئێستا وەک ڕاگەیاندنی ھەرێمی کوردستان بە دیوی ھەردو زۆنەوە دەکاتە بێلایەنی ھەردو لایان لە شەڕی ئێران و ئەمەریکا . ئەمەریکاش ئەمەریکایە ، مادامەکینێ کوتەکیان بە سەر حکومەتی بەغداوە ھەبێت بۆ ھەرێمی کوردستانیش بە چەند قات بە زیاتریشەوەو ئەو دوو زۆنە کوردیەش نەک تەنیا ھەرێمێکی یەک گرتوو نینە بەلکو لە دەغدەغە کردنی یەکتریش بەردەوامن . ئەوەش دەکاتە ئەوەی کە ھەردو لایان لە یەکتری بەفێر بن یان ڕەنگدانەوەی وەھا بکەن کە کەمین بۆ لاکەی تر دانێنەوە .

قسەی خۆمان بێت تەنیا لایەنی قەندیل کە دەکاتە پەژاک و پەکەکە ، کاریگەریان ھەیە ھەم بۆ چوونی نەفەرە شەڕکەرەکانیان بۆ ناو کوردی ڕۆژھەڵات ھەم کاریگەری فراوانیان ھەیە لە بزواندنی خەلکەکە چونکە ئەوان ھیچ حیسابێک نە بۆ تورکیا وە نە بۆ ئێران ناکەن بە پێچەوانەی دوو دەسەلاتەکەی یەکیەتی و پارتی کە کەوتوونەنەتە ناو ئەو حیساب بۆ کردنە . تا تڕمپە سور ی بێ حیساب بۆ کردن  بۆ عونسری کوردی لە سوریا گلۆپی سەوزی بۆ چەتەکانی جولانێ و تورکیا پێکرد بەڵێ پێش ئەو ماوەیە ھێزەکانی سوریای دیموکرات کە دەکاتە پەکەکەو پەژاک و دەمپارتی و ئیدی و ئیدی و پێیەوە ئەوانی خستە ناو دوڕیانێک تا زۆر ڕادە ناتوانن چۆنچۆنی ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە . لە لایەکەوە بێدەنگیان بەرامبەر بە وەزعەکە چۆنی بیر بکەیتەوە ناکاتە کارێکی باش و ھاوکاریش بن لە گەڵ ئەمەریکا ھەمیشە ترسی ئەوەیانە کە وەک قەسەد ئاسا لێیان پەشێمان ببنەوە .

من وەک ڕای خۆم و لەسەر بارەکە پێشتریش گوتوومە پێویستە کورد بە ھەموو پارچەکان و کوردی ھەندەرانیشەوە بێلایەنی بپارێزن . بە دیوی کوردی ڕۆژھەلاتیش با خۆیان وەک جارەکانی پێشویان لە گەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەلکی ئێران ، ڕێک خەن ، ئەگەر ئەوان ھەستانەوە با ئەوانیش وا بکەن . ئەگەر ھەل و مەرجی جەنگ وەھای نەخواست با ئەوانیش وا بکەن . من وەک بیرکردنەوەی خۆم ئەو شەڕە بە روخانی ڕژێم و مانەوەی درێژە دەکێشێ و چەندی درێژەش بکێشێ بە ھەردو دیویەوە لە قازانجی کورد دەبێ . لە حالەتی ڕووخانی ئەوا کورد بە دوایەوە بە ماوەیەکی کەم کۆنترۆلی ھەموو شارە کوردیەکان دەکا . بە مانەوەی ڕژێمیش ، ڕژێم ناچارە بە دیوی کوردی و دەرەوەی کوردی ڕیفۆرم بکات ئەگیانا خۆپیشاندان دووبارەو چەند بارە دەبێتەوە و با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن