9وتار

زۆر لەمێژە بیرکردنەوەکانی خۆم لە گەڵ ئیدی تێک ناکاتەوە

4/6/2026 11:35:00 AM
مەهدی کاوانی

با بە ڕۆژئاوا دەستپێبکەم : ھێزەکانی سوریای دیموکرات باشیان ھێنابوو کە لە ڕووبەڕووبوونەکانیان بە تەواوەتی نەکەوتنە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەدو بڕواشیان بە گروپە ئیسلامیەکان نەدەکرد . زۆر زۆریش پێم خۆش بوو کە ھەندێ لە ھێلکەکانیان خسیبووە ناو سەبەتەی ڕژێم و ڕووسی . بەڵام لە عفرین تێکیان دا واتا مادامەکینێ نەیان دەتوانی لە بەرامبەر بە تورکان خۆڕاگرن ، دەبا شەڕی خۆتڕێنیان نەکردباو لە زوێکەوە عەفرینیان بۆ ڕژێمی بەشار جێھێشتبا نەوەک بە ناچاری بۆ تورکەکان چۆل بکەن . 
لە گەڵ ئەو ھەموو تێکەڵ بوونە فراوانەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڵ ئەمەریکیەکان ، بۆ ئەو کاتیش نەک ترسی ئەوەم ھەبوو کە ئەمەریکا تورکیا بە کورد ناگۆڕێتەوە بەلکو لێرەو لەوێش بە ئاشکەراو نھێنی پەیوەندی خۆی لە گەڵ گروپە ئیسلامیەکان ھەبوو بە تیڕۆڕستی داعشیش.

وەھاشم بیر دەکردەوە چەندی ئەمەریکا لە بەرامبەر چین و ڕووسیا لە ھەموو ڕوێکەوە ، ڕووی لە شکستی بێت ، پێیەوە زیاتر مەجبوری دۆزی کورد دەبێتەوە.

لە خولی یەکەمی ترەمپە سور پشتلێکردنێکی ترەمپ لە کورد ڕووی دا ئەگەر کۆنگرێس لێی نەھاتبانە دەنگ ھەر بۆ ئەو کاتی کوردی بە تەواوەتی دەفرۆشتە تورکیاو چەتەکانی داعش. 

لە دەسەلاتی دووەمی ترەمپ پشیم بەوە خۆش بوو کە ئیسرایل لە بەر ئەوەی وەھا خۆپیشاندەدات کە دژی تورکیایەو پێیەوە ھەموو شتێ بە دلی تورکان ناکات ، کەچی ئەوەش ڕووی نەدا و بۆ تورک و چەتەکانی ئەحمەد شەرع پشت لە کورد کرا. 

بۆ ئێستای شەڕی ئێرانیش من ناڵێم ھەر ھەموو ھێلکەکان لە سەبەتەی ئەمەریکی لابەین و بیخەینە سەبەتەی ئێرانی ، بەلکو دەبێ کورد ھەستیارانە مامەلە بکات و وەک لە سوریا شەڕی بە وەکالەت بۆ ئەمەریکیەکان نەکات . شەڕەکە شەڕی کورد نیە بەرزکردنەوەی ئەو ھەموو دروشمە نیشتمانیانە بە ڕووی ئێران لە زیان بەو لاوە ھیچ سوود بە کورد ناگات .با خۆشیان نەخەنە ناو بازنەی قسەکردن بە قازانجی نە ئەمەریکا وە نە ئێرانیش ئەوقسانە زیاتر کوردی ڕۆژھەڵات دەگرێتەوە . کۆبوونەوەکەی لەندەنیان بۆ یەکخستنی تواناکانیان  چ بۆ پاش رووخانی ڕژێمی ئیسلامی چ بە مانەوەشیان . یانی با کورد خۆی تووشی ھیچ نزیک بوونەوەیەک نە لە گەڵ ئەمەریکیەکان نە لە گەڵ ڕژێم بە تەنیایی نەکات ھەمیشە لە سەر ھێڵ بێت لە گەڵ تەواوی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە جیاوازەکانیشیانەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن