56وتار

بەس بە من بڵێن تاران بڕوخێ چ سودێکی بۆ کورد پێوەی؟

4/16/2026 9:50:00 AM
مەهدی کاوانی


ئەردۆگان لە بەردەم شاشەی تەلەفزیۆن ھەر ئەوڕۆکە نیە  بە دڵی ئیسرایل قسان ناکات دیارە ئەوانەی کە لێرەو لەوێ لێدوان لە سەر نێوانی تورکیاو ئیسرایل قسان دەکەن ، تەماشای دەمی بەرپرسانی تورکیاو ئیسرایل دەکەن و لە ڕوانگەیەوە لێدوان دەدەن .  

بە ڕێکەوتنێکی سێ قوڵی ئیسرایل و ئەمەریکاو تورکیا ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و ئیسرایلیش ھەر لە کاتی ڕووخانەکە و بە بێدەنگی تورکیا ھەر ھەموو ئالیاتی جەنگی پێشتری ڕژێمی بەشار ئەسەدیان تێک و پێک شکاند نەوەکا لە دوا ڕۆژ تورکیاو چەتەکانی سودی لێ وەربگرن  دیسان بە بێدەنگی تورکیا ، ئیسڕایل کۆنترۆلی خۆی بە سەر خواڕوی سوریا کە دەکاتە سوەیداو تا نزیک دیمەشق سەپاند . دە ئیسرایلیش ئەمەریکاشی لە گەڵ ، گلۆپی سەوزیان بۆ تورک و جۆلانی و داعشە نھێنیەکانیان پێ کرد بۆ لێدان لە کورد . دە بڕوا بکەن تورکیا ھەمدیسان بەشدارە لە ژێراوژێرەکانی بۆ ڕوخانی ڕژێمی تاران .
ھەر ئەوەندە نا دە بڕوا بکە تەواوی ولاتانی کەنداو و داعشە ئاشکەراو نھێنیەکانیش ھەر ھەمووانیان یەکانگیرن ھەم بۆ پڕۆژەی داودی ھەم چەپەر گرتن لە دژی ئێران و عیراقی شیعەو کوردیش لە گەڵی . دە بە من بڵێن لە کوێندەرێی پڕۆژەی لەو بابەتەوە شوێن بۆ کورد کراوە . نوسەرەکانی ڕۆژنامەی ھاوڵاتیش قسەی ئەوەل و ئاخیریان ئەوەیە کە سبەی دوسبەی ئێران دەڕوخێ . بە نھێنی و ئاشکەراش چین و ڕووسیا دەڵێن بەڕووخانی ئێران دەکاتە ئەوەی کە ئەمەریکا کەلەگایی بە سەر ئێمەشەوە بکات کەواتە شتی وا ھەرگیز قبوڵ نیە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن