به‌های ژیانی هاوڵاتی و دوو ئه‌گه‌ری تاڵ
5/25/2019 5:28:00 PM
ئارام قادر كۆكۆیی
ساڵی ١٩٧١ كۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلی جۆری پینتۆی به‌رهه‌مهێنا. چیرۆكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێبڕكێكردن لەگه‌ڵ كۆمپانیاكانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا كه ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌پێی پێوه‌ری ساڵی حه‌فتاكان كه‌مترین به‌نزینیان ده‌سوتان.
له‌و ده‌یه‌دا له‌به‌ر قه‌یرانی نه‌وت كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیەوە، خواستێكی زۆر له سه‌ر ئۆتۆمبێلی مه‌كینه بچووك هه‌بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی ڕه‌واجێكی زیاتری له بازاڕدا په‌یدا كرد‌و له‌وه‌دا بوو فۆرد بازاڕ له ده‌ستبدات.
بۆ ڕێگرتن له له‌ده‌ستدانی بازاڕ فۆرد په‌له‌ی كرد له به‌رهه‌مهێنانی پینتۆ بێ له‌به‌رچاوگرتنی كێشه ته‌كنیكیه‌كانی خستیه بازاڕه‌وه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ساڵی ١٩٧٨، دوو ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرا. به‌ڵام ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ئوتۆمبێلی پینتۆی تێدا به‌شدار بوو تا ساڵی ١٩٧٦ گه‌یشته ٢٨ كه‌س‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان كۆمپانیای فۆردیان ڕاپێچی دادگا كرد.
به‌ده‌ر له‌و بڕیارەی دادگا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانی قوربانییه‌كان، پرسه‌كه ئه‌وه‌بوو ئایا بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره له پینتۆ له بازاڕدا بده‌ن یان به‌هه‌مان شێوه‌ی ٢٨ قوربانیه‌كه‌ی پێشوو قه‌ره‌بووی گیانی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی داهاتوو بده‌نه‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی كه پرۆفیسۆر ڤیسكوسی له زانكۆی هارڤارد كاری له‌سه‌ر ده‌كرد بوو كه به‌های ژیانی تاك به كاش ده‌خه‌مڵێنێ له كۆتاییدا بۆیان سه‌لمێنرا كشانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره له ئۆتۆمبێلی پینتۆ باشتره له به‌های ژیانی هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی كه له‌و ساڵه‌دا به ٤٠٠ هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنرا.
ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌ها مرۆیی‌و سۆزدارییانه‌ی تر وه‌لا بنێن‌و وای دابنێن بۆ به‌خێوكردن‌و پێگه‌یاندنی كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو ئه‌و تێچووانه‌ی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ هه‌ر له كڕینی شیر‌و دایبییه‌وه تا خستنه به‌ر خوێندن‌و كڕینی جلوبه‌رگ‌و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌و خۆراك، بۆ كه‌سێك مانگانه ٢٥٠ هه‌زار دیناره واته كه‌سه‌كه تا ده‌گات به ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵان، سه‌د و بیست ملیۆن دینارى پێویسته.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر به جۆرێكی تر لێكبدرێته‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌های هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌ی هه‌رێم سه‌دو بیست ملیۆن دیناره ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه بێكاربێ یاخود ئه‌و كاتانه‌ی باوانی هه‌ژمار نه‌كرێت كه له په‌روه‌رده‌كردنیدا به‌سه‌ری ده‌به‌ن. چونكه هه‌ژماركردنی كار‌و كات به‌های ژیانی هاوڵاتیه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه. له كۆتاییدا، وه‌ك ئه‌وه وایه كه باوانی ئه‌و هاوڵاتیه ١٢٠ملیۆن دیناریان خستبێته وه‌به‌رهێنانه‌وه.
ئێستا هه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م به‌هایه سه‌یری ئه‌م دوو ئه‌گه‌ره بكه؛
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م؛ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له‌ناكاو ده‌ستی به ئامێرێكی ژه‌نگاوی ببڕێت یان پێ به بـزمارێکی ژه‌نگاویدا بنێت، لـــه‌وانـــه‌یـــه تـــوشـــی نــه‌خــۆشــی (ته‌یته‌نس Tetanus) ببێت كه نه‌خۆشیه‌كه ده‌بێته هۆی گرژبوون‌و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان‌و له زۆربه‌ی كاته‌كاندا كه‌سانی تووشبوو ده‌كوژێت. ته‌نها ڕێگریش له‌م نه‌خۆشیه ڕاسته‌وخۆ كوتانی كه‌سه‌كه‌یه به ڤاكسینی ته‌یته‌نس كه به‌هاكه‌ی له‌نێوان ٤٠ -١٢٠ دۆلاردایه‌و ئێستا له هه‌رێمی كوردستان له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم بوونی نیه‌و ته‌نها له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ٤ هاوڵاتی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون و سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڤاكسینێك كه به‌هاكه‌ی په‌نجا هه‌زار بۆ ١٥٠هه‌زاره ده‌توانێ به‌های ژیانی یه‌كێك بپارێزێت كه ١٢٠ ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه ئه‌مه بۆ سرنجی دژه ژه‌هریش ڕاسته كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمدا نیه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌سێك به پێوه‌دانی دووپشك یان مار گیانی له ده‌ستبدات زۆره.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: ڕۆژانه له ناوه‌نده میدیاییه‌كانه‌وه گوێبیستی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌بین كه به‌داخه‌وه زۆربه‌یان قوربانیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌و له چه‌ند شوێنێكی دیاریكراویش ڕووده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه له شه‌قامه‌كه هێنده‌ی به‌های ژیانی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌ی تێنه‌چێت و ژیانی سه‌دان كه‌سی كه‌ی پێبپارێزرێت سه‌دان هێنده‌ی ١٢٠ ملیۆن دیناره.
ئایا ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم بێبه‌هایه یان تا هه‌نووكه حكومەت بیری له به‌های تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌كردووه‌ته‌وه كه دێته سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان یان دابینكردنی پێداویستیه‌كان؟