کاریگەری كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئابووری
4/23/2019 10:14:00 PM
ئارام قادر كۆكۆیی
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه هه‌ندی سێكته‌ر، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو سێكته‌ری كشتوكاڵ‌و وزه‌ی هه‌رێم توشی گرفت هاتبوون، كه هه‌ردوكیان سێكته‌ری گرنگی ئابوورین.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌وردی له كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی بكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م دیارده‌یه نه‌ك هه‌ر گرفتی بۆ كشتوكاڵ‌و وزه به‌ڵكو سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سێكته‌ری ته‌ندروستی، به‌هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی كۆلێراو گه‌شتوگوزاریش، به‌هۆی زیادبوونی پله‌كانی گه‌رماو كورتی وه‌رزی به‌هاره‌وه كردووه‌و ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مساڵ به جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم زۆر زیاتر بووه‌و ده‌ریاچه‌كانی هه‌رێم سه‌رڕێژ بوون. لافاو زیانی زۆری له ڕێگاوبان‌و پرد‌و شه‌قامەكان داوه‌و چه‌ندین پرد به‌وهۆیه‌وه ڕوخاون‌و به‌شێك له‌ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شاره‌كان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو بووه‌ته هۆی داپۆشینی بەشێک لە كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان‌و ناوچه گشتیارییه‌كانی نزیك به‌نداوه‌كان. له هه‌مان كاتدا به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارینەوە وه‌رزی گه‌شتوگوزار دواكه‌وتووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و بازرگانیانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به گه‌شتوگوزاره‌وه هه‌یه سست بوون. باران حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانی ناچاركرد له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاوڵاتیان چه‌ند ڕۆژێك بكه‌نه پشوو.
چه‌ندین پرۆژه‌ی بیناسازیی بۆ ماوه‌یه‌ك كاركردن تیاندا وه‌ستا. هه‌ر به‌هۆی زیاده‌ی بڕی بارانه‌وه خاكی چه‌ندین ناوچه داماڵراوه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆپۆگرافیاو به‌پیتی خاكه‌كه‌ی كردووه‌و ده‌كات.
به‌ڵام كه ده‌وترێت كه‌شوهه‌وا ته‌نیا مه‌به‌ست باران‌و پله‌كانی گه‌رما نییه، به‌ڵكو ڕووداوه سروشتیه‌كانی وه‌ك بومه‌له‌رزه‌و رەشەبا و تادوایی ده‌گرێته‌وه. گرنگه له‌كاتی پلاندانان بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر چالاكییه‌كی ئابووری به‌وردی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا لەبەرچاو بگیرێت.
هه‌نوكه كه دێینه سه‌ر باسی پێشگیری كردن له زیانه نه‌رێیه‌كانی كه‌شوهه‌وا هه‌موان ئاماژه به‌دروستكردنی به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌و باراناوه زیاده‌و به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاودێری‌و به‌رهه‌مهێنانی وزه ده‌كه‌ین.
به‌ڵام وێرای ئه‌وه فاكته‌رێكی كه‌ی گرنگ هه‌یه كه تا هه‌نوكه بایه‌خی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه ئه‌ویش پێشبینی كردنی كه‌شوهه‌واو هه‌ژماركردنێتی له كاتی پلان دانان بۆ هه‌ر چالاكیه‌كی ئابووری له داهاتوودا، ئه‌و چالاكیانه چ تاكه كه‌سی بن چ كۆمپانیا یان حكومی بێت.
گرنگیدان به پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕێگر ده‌بێ له زیانگه‌یاندن به‌ژێرخانی ئابووری‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی تێچووی پرۆژه‌كان، بنیادنانی پرد‌و ڕێگایه‌ك كه به‌رگه‌ی ڕووداوه سروشتیه‌كان بگرێ هه‌م گه‌ره‌نتی ده‌دات به به‌رده‌وامی هاتوچۆو هه‌میش له داهاتوودا لایه‌نی جێبه‌جێكار ناچار نابێت دووباره بنیادی بنێنته‌وه، بیناكردنی شوێنێكی نیشته‌جێبوون كه به‌رگه‌ی لافاو بومه‌له‌رزه بگرێت هه‌م گیانی هاوڵاتیان ده‌پارێزێت هه‌م تێچووی پاككردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌و دووباره دروستكردنه‌وه‌ی له‌سه‌رشانی هاوڵاتی كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌وردی چاودێریكردنی كه‌شوهه‌وا یارمه‌تی هاوڵاتی‌و كۆمپانیاكانیش ده‌دات كه پلانه‌كانیان به‌پێی ئه‌و فاكته‌ره كۆنترۆڵ نه‌كراوانه دانێین، وه‌ستانی كار له پرۆژه‌یه‌كدا به‌هۆی باران‌و به‌فره‌وه تێچوویه‌كی زیاده‌یه‌و ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه‌ت به‌هۆی گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا كۆتایی پێهێنا ئه‌وه پاره‌یه‌كی زۆرت به‌هه‌ده‌ر داوه.
له‌م ڕوه‌وه شاره‌وانییه‌كان ده‌توانن كۆدێكی تایبه‌ت به‌بیناسازیی به‌پێی كه‌شوهه‌واو ستانداردی ناوچه‌كانیان دابنێن به‌هه‌مانشێوه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ده‌توانێ ڕێنمانی تایبه‌ت به‌جوتیاران ده‌ربكات له ڕووی به‌كارهێنانی شێوازه‌كانی ئاودێری‌و كاتی تۆ ناشتن‌و چاندنی نه‌مام‌و ئه‌گه‌ریش كرا دڵنیایی (Insurance) كاره‌ساتی سروشتی بۆ جوتیاران دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیانه نه‌رێیه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئابووری كه‌م بكرێته‌وه.