بازاڕی كاری هه‌رێم‌و كرێكاری بیانی
7/5/2019 10:47:00 AM
ئارام قادر كۆكۆیی
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێم له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بوویه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌كان بێکاریی له هه‌رێم هه‌نوكه ١٧% یە، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ناو گه‌نج‌و لاوان‌دا نزیكه‌ی ٢٧%.
پێموایه ئه‌م ڕێژەیە دروست نییه چونكه هه‌م میتۆدی كۆكردنه‌وه‌و هه‌م رێژه‌كه به رۆژ نییه. رێژه‌ی بێکاریی هێمایه‌كه بۆ ته‌ندروستی ئابوورییه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزبێ مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئابوورییه‌كه‌ت له كێشه‌یه‌دایه‌و پێویسته نه‌ك هه‌ر حكومه‌ت به‌ڵكو كه‌رتی تایبه‌تیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن هه‌لی كار بره‌خسێنن‌و ئه‌و ڕێژه‌یه كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئاستی سروشتی خۆی كه هه‌ندی ئابووریناس به ٣ تا٤% ده‌یخه‌مڵێن.
خودی ڕێژه‌ی بێكاریش به ڕاپرسیكردن به‌نێو خه‌ڵكدا ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كارایی به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن‌و كاریان ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌وانه هه‌ژمار ناكات كه له گه‌ڕان به‌شوێن كاردا بێ‌ئومێد بوون‌و چیدی به‌دوای كاردا ناگه‌رێن.
كه‌میی ئه‌م ڕێژه‌یه له بازاڕی كاردا وا لێكده‌درێته‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خستنه‌ڕووی ده‌ستی كاردا هه‌یه له كاتێكدا خواست له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستی كاره نییە، داینامیكی بازاڕ وا ده‌كات به‌ره به‌ره نرخی ده‌ستی كار (كه كرێی كرێكاره) دابه‌زێت. تا به‌مشێوه‌یه هه‌تا نرخی ده‌ستی كار دابه‌زێت خواست له‌سه‌ر ده‌ستی كار به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی “كه‌می كرێی كرێكار”و به‌م شێوه‌یه تا ڕێژه‌ی بێکاریی ده‌گاته ئاستی سروشتی خۆی به هه‌مان داینامێك به‌ره به‌ره نرخی ده‌ستی كار به‌رزده‌بێته‌وه. چونكه خواست له‌سه‌ر ده‌ستی كار به‌رزه.
ئه‌مه‌ش ڕێگه به كرێكار ده‌دات مامه‌ڵه له سه‌ر ئه‌و ده‌ستی كاره بكات كه پێشكه‌ش به‌خاوه‌نكاره‌كه‌ی ده‌كات كرێیه‌كی زیاتری ده‌ستكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و داینامیكی هه‌موو بازاڕێكی كاره بێجگه له بازاڕی كاری هه‌رێم، هه‌نووكه یاسا‌و ڕێساكانی كار له هه‌رێم كار ئاسانییەكی زۆری بۆ كرێكارانی بیانی كردووه كه له بازاڕی كاری هه‌رێمدا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كرێكاری ناوخۆدا بكه‌ن‌و بازاڕێكی كاری كراوه‌ی بێبه‌رستی ڕه‌خساندووه‌و به‌مه‌ش:
یه‌كه‌م: كرێ كرێكار داده‌به‌زێ له‌وانه‌یه ئه‌مه دۆخه له مه‌ودا كورتەکەدا به‌قازانجی خاوه‌نكار بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام له مه‌ودای درێژخایه‌ندا هه‌م زیان به‌ئابووری هه‌رێم‌و هه‌م خاوه‌ن كار ده‌گه‌یه‌نێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌و كرێیه‌ی كرێكاری بیانی وه‌ری ده‌گرێت به‌شێوه‌ی پاره له بازاڕدا ته‌داول بكات كه‌مه، به‌ڵكو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت‌و بۆ خاوه‌نكارێش پشتی به‌هه‌بوونی كڕیار‌و به‌رزی توانای كڕینی كریار ده‌به‌ستێ بۆ فرۆشتنی كاڵاكه‌ی .
دووه‌م: كرێكاری بیانی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و كرێیه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یدا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ده‌كات‌و به‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ زیان به‌ئابووری هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ.
سێیه‌م: هه‌بوونی كرێكاری بیانی‌و كێبڕكێكردن له سه‌ر كار ته‌نگه‌ژه‌ی له نێوان خه‌ڵكی بیانی‌و لۆكاڵدا دروست ده‌كات
له‌وانه‌یه هه‌ندێك وه‌ك گوتاری دژ بڵێن ئه‌و كاره‌ی كه كرێكاری بیانی له هه‌رێم ده‌یكات هه‌رگیز كرێكاری خۆماڵی نایكات، ئه‌مه بۆ هه‌ندی كار ڕاسته به‌و پێیه‌ی كه خه‌ڵك به‌هۆی فه‌رهه‌نگی كار، لێره پێی عه‌یبه‌و ڕازی نییه هه‌ندی كار بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرێكاری بیانی نه‌بێ كرێی ئه‌و جۆره كارانه به‌رز ده‌بێته‌وه، پێموانییە كرێكارێك كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت فرسه‌تی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند هه‌زار دینارێكی زیاده له كیس خۆی بدات. ئه‌گه‌ریش توانایی‌و كارامه‌یی كریكاری ئێره له ئاستێكدا نییه هه‌ندی كار ڕاپه‌ڕێنێت ده‌توانرێت ڕێگه به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی كرێكاری بیانی بدرێت كه له بازاڕی كاردا كار له‌و پیشه تایبه‌تانه‌دا بكه‌ن.
پێشووتر كرێكاری ئاواره‌و هه‌نووكه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاری بیانی‌و به‌تایبه‌تیش هه‌ندێ وڵاتی دراوسێ به‌هۆی خراپی باری ئابوورییه‌كه‌یانه‌وه بازاڕی كاری هه‌رێمیان داگیركردووه‌و هه‌لی كاریان بۆ كرێكاری ناوخۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و كرێیی ده‌ستی كرێكاریان هێناوه‌ته خواره‌وه.
كرێكاری ئاواره ده‌توانرێ ببه‌خشرێن به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی كه تێكه‌وتوون‌و به‌ڕێگه‌یی یاسایی‌و له ڕێگه‌یی نووسینگه‌كانی نشینگه‌وه، به‌ڵام هیچ بیانویه‌ك نییە به‌ڕێگه‌دان به‌كرێكاری وڵاتانی دراوسێ به‌داگیركردنی بازاڕی كاری هه‌رێم‌و كاركردن له‌و سێكته‌رانه‌ش كه كرێكاری هه‌رێم ده‌توانێ كاریان تێدا بكات وه‌ك سێكته‌ری خزمه‌تگوزاریی‌و بۆ نموونه ئارایشگاكان، كرێكاری بیناو ڕێگاوبان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك هۆتێل‌و كافێ‌و ڕێستوڕانته‌كان.