مووچەی مانگی چوار گەیشتە هەرێم
12:57 - 11/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، سەرچاوەیەک
لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دیناری
مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان گەیشتووەتە هەولێر.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار، وەک
داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نیسان (4) بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی
دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.