20 کوردستان

بەپەلە.. ئاسایش باندێکی مەترسیداری نێودەوڵەتی دەستگیرکرد

04:40 - 05/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دەزگای ئاسایشی هەرێم، بڵاویکردەوە، گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی دەستگیرکردنی گروپێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەرەوە ڕایگەیاند:  لەماوەکانی ڕابردوودا و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەچەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و ( ١٠٠ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و ڕێگری لەناردنە دەرەوەی ماددەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بەماددەی (٢٨) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە(٥٠)ی ساڵی ٢٠١٧ی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵێنەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن