41 ئابوری

وەزارەتی دارایی هاتنی مووچەی ڕاگەیاند

04:04 - 11/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هاتنی بڕی ٦٦٣ ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دیناری وەک گوژمەی یەکەمی مووجەی مانگی نیسانی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند.

 دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:
بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ١١ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٦٦٣،٨٠٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو شەست و سێ ملیارو هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 
چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و  دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان  دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
١١ ی ئایاری ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن