26وتار

بۆ دژی سەردار عەبدوڵا-ن؟

5/9/2026 2:07:00 PM
محەمەد نوری

دەنگۆی كاندیدكردنی سەردار عەبدوڵا بۆ پۆستێكی وەزاری لەبەغدا ،هەر لایەن وكەسایەتییەكی سیاسیی كردوبێتی، هەواڵێكە جێی دڵخۆشییە.( جا سەربگرێت یان سەرنەگرێت گرنگ نییە).

بەڵام بۆ هەواڵەكە جێی دڵخۆشییە؟

سەردار پیاوێكی كوردپەروەر و وریایە ،كەسێكی عاقڵ و ورد و پڕ زانیارییە.
لەدنیای ئێستای ئێمەدا كەم كەس هەن خەریكی كاروباری سیاسەتكردنبن بەڵام  بەعاقڵی وخوێندەواریی چووبونەناو ئەو بوارە، سەردار لەوكەسە دەگمەنایە،كە پێش ئەوەی كەسێكی سیاسیی بێت رۆشنبیر و خوێندەوارە ودنیابینی تایبەت و تێگەیشتووی هەیە،خۆزگە نوسین و چاوپێكەوتنەكانی ببینن،ئینجا خوێندەواریی سیاسیی ئەم مرۆڤەتان بۆ دەردەكەوێت.

ئەی بۆ شەڕی پێدەفرۆشرێت؟

ئەو شەڕەی ئێستاپێدەفرۆشرێت هۆكارەكەی ئەو تەوژمە ناشرین ونائەخلاقییە كە خەریكە دەچەسەپێت لەناوماندا،بەرگریكردن لەكوردبون و كوردپەرەوەری دەبێتە شورەیی و جێی تانەدان،كە ئەمە بۆ شكاندنی رۆحی بەرگرییە لەكوردبون ،ئەوەی دوژمن بە تانك وكوشتن نەیكرد،ماوەیەكی زۆرە دەیەوێت بەدروستكردنی تەوژمێكی سیاسیی ومیدیایی و گشتی بیكات وكوردپەروەری وبەرگریكردن لەكیانی كوردی بكاتە شورەیی،لەهیچ مێژووی گەلێكدا نەبوە هێندەی ئێستای كورد تەوژمی بەرگریكردن لەگەلی خۆت بە شورەیی دابنرێت،بەڵام موتیع بوون و سازشكردن بۆ بەرامبەر ونەیارەكان بە وریایی ولێزانی ئەژماربكرێت.

تاكە تاوانی سەردار لەناو ئاپوڕەی ئەو لەشكرەدا ئەوەیە كە كەسێكی كوردپەروەرە.

خۆشەویستی وڵات دور لە لایەنداریی كارە مەزنەكەی مرۆڤە،چەرچڵ دەمێكە وتوویەتی:ئەو تاوانانەی كە بۆ گەلی بەریتانیام كردوە ،ئەگەر بەتاوان دابنرایە دەبوایە هەموو ژیانم لەبەندیخانە بوومایە.
بەرگری لەكوردبون و وڵات جۆرێكە لە مەردایەتی دەرونی ،كە زۆرن ئەوانەی ئەو شەرەفەیان پێ نابڕێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن