بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و چەند بریار راسپاردەیەک دەردەکات
04:41 - 18/04/2026
زەمەن - هەواڵ
پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠٢٦/٤/١٨ کۆبونەوەی ئاسایی باژێڕوانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمەکۆی سەرەکی گردی زەرگەتە ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبونەوەکە هەلومەرجی سیاسی ناوچەکەو دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و هێرش و پەلاماری سەربازی بۆسەر هەرێم سەرکۆنەکرا، بەتایبەتی کەهەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتاوە بێلایەنی خۆی لەو ململانێیەی ناوچەکە راگەیاندوە.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆیی و ئەو رێکارو پێویستیانەی قۆناخی ئایندە بەوردی باسکران دواتر کۆبونەوەکە بەدەرکردنی جەند بریار و راسپاردە بۆ ئەنجومەنی مەکۆکان و ژوروئۆرگانەکان کۆتاییهات.