پارتی و یهكێتیی له راگهیهندراوێكی هاوبهشدا
04:42 - 24/11/2026
زەمەن_هەواڵ
پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا دژ بە بڕیارە نوێکانی بەغداد ڕایانگەیاند: جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە.
دهقی راگهیهندراوی هاوبهشی پارتی و یهكێتیی لهبارهی بڕیارهكانی ئهمڕۆی عهلی زهیدی سهرۆك وهزیرانی عێراق:
راگەیەندراوی کە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە و پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.
هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستوری عێراقدا هاتوە زیاتری داوا نەکردوە و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستوریەکانی پێشێل کراون.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدرالیدا هەبێت دەبێ دەستور حەکەم بێت لە نێوانیان. جگە لە دەستور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لەدژی هەرێمی کوردستان دژی دەستورە.
هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێلی سوورن.
ئێمە لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن و بڕیاری تاک لایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عێراق ناکات.