بومەلەرزەكەی زەیدی..!!!
11/25/2026 12:35:00 PM
محەمەد رەئوف
بڕیارەكانی زەیدی ، پیرمامی
ناچار بەتەلەفۆنكرد بۆ دەباشان و بەیاننامەیەكی هاوبەشی بە دامەزراوەكەی سەعدی پیرەو
فازڵ میرانی دەركرد، سیاسەتی دووساڵی رابردووی پارتی و یەكێتی وایكرد، "ئەمریكا" موهتەم نەبێت بە هەرێم و ئێرانیش
"گوڵەخانە"ی لامەبەستتر بێت لە هەرێم، توركیاش چاوی لە "ئەجێنداكەیەتی"
لە كەركوك و بەریتانیاش پلانداڕێژەرەكەیە بەسودی (BP ).
دواجار عەلی زەیدی،
ناوماڵی سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی شڵەژان، دەستیبرد بۆ دوو پنتی هەستیار پارەو
نەوت "گەندەڵی و قاچاغچی" بەتایبەتیش (سەرچاوەی كۆكردنەوەی داهات و
سامانی حزب و بەرپرسە باڵا دەستەكانی هەرێم)، خورمەڵەی پارتی و كۆرمۆری یەكێتی،
باشماخ و پەروێزخانی یەكێتی و حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلی پارتی، نەوتی پارتی
و غازی یەكێتی "ئەوان بە موڵكی خۆیانی دەزانن نەك گەل"، خۆتان چەند ساڵە
كارلەسەر دابەشكردنی ناكەن، هەركەسەو بۆخۆی بفرۆشێت و بۆخۆی بەرێت، نەوت بۆ تۆو
غاز بۆ من، توركیا بۆ من ئێران بۆ تۆ، پەرلەمان بۆ تۆ، حكومەت بۆ من، نەوت و غازو
پارەو داهات و سەرمایەو كۆشك و تەلار بۆ ئێمەو هەرچی خەم و نەهامەتی و بێ نەوت و بێ
موچەیی و نەهامەتیش بۆ میللەت..!!
دەیان ساڵە موچەخۆران
هاوار دەكەن، فەرمانبەران دەقیژێنن، هاوڵاتیان دەپاڕێنەوە، تانكەری نەوتی قاچاغ،
قاچاغچی سنورەكان، ئاوودیوی نەوت و ئامدیوی كەلوپەل، كواداهاتەكەی، نەوت بە 380 هەزارو
بەنزین بە 2500 دینار و بوتڵی غاز هەندێك جار 33 هەزارو موچەش هەندێك جار 90 رۆژ،
ئیتر بۆچی دڵناخۆش بێت بە بڕیارەكانی زەیدی..!! ئێوە خۆتان گۆڕەپانەكەتان بۆ زەیدی
تەختكردووە، بە ئاسانی دەتوانێت گۆڵی تیابكات..!! بەپێی ئاماری فەرمی (32) دەروازەی
نێودەوڵەتی لە هەرێم هەیە (62%)یان نایاسایین نە حكومەتی عێراق نە حكومەتی هەرێم
دانیانپێدا نەناوە، ئەی بۆچی داتان نەخستووەو چاوەڕێی زەیدین بۆتان دابخات..؟؟؟
دوو ساڵە ململانێ حزبی
و كەسەكان، نە پەرلەمانی سەرپێخست و نە حكومەتی پێكەوەناو دامەزراوەكانیشی كردە دامەزراوەیەكی بەسەرچوو بێ
كار، هەرێمی كوردستانیان كردووەتە كاسبی خانە، بۆ كوڕی ملیاردێر و بەرپرسی ملیۆنێر
و حزبی خاوەن میدیای زەبەلاح و بەرپرسی خاوەن پرۆژەو هاوڵاتی بێماڵ و حاڵ و بێ موچەو
بی نەوت و بێ ژیان.
چی روو دەدات؟
گۆمی وەستاوی پڕ لە
ناكۆكی هەرێمی شڵەقاند، رەنگە ترس لە شڵەقاندنی، بەرەو رێككەوتنیان بەرێت و ناكۆكی
نێوان پارتی و یەكێتی چاكبكاتەوە، دواجار پیرمام دانی بەخۆیداناو پەیوەندی بە دەباشانەوەكرد
سیداد بارزانی تەلەفۆنەكەی بۆ بافڵ تاڵەبانی كردو پەیامەكەی مەسعود بارزانی پێگەیاند"
كاكم دەڵێت ئێستا كاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێیەو ئەمڕۆ كاتی پێكەوە كاكردن و وەلانانی
ناكۆكیەكان و رووبەرووبوونەوەی مەترسیەكانە"، بۆیە ئیتر بەیاننامەی هاوبەشی یەكێتی
و پارتی بەدواداهات و چاوەڕوان دەكرێت هەنگاوی تر بەدوای خۆیدا بهێنێت.
عەلی زەیدی زۆۆر وورد
و بە دیقەت چەند بڕیارێكی دەركردووە بۆ مامەڵە لەگەڵ هەرێم، بەڵام هەرێم ترسی
(جورف سەخر) چۆتە جەستەیەوە، پێی وایە ئیتر "سیناریۆكەی رۆژئاوای كوردستان
دووبارە دەبێتەوە لە "باشور"، ئیدی ئێستا نە ئەمریكا موهتەمە بە هەرێم
"تۆم باراك" پلانداڕێژەری سوریا و رۆژئاوا لە عێراقەو هاوشێوەی ئەحمەد شەرع،
لە پشتی زەیدی وەستاوە، ئێرانیش خەمی "گوڵەخانە"ی زیاترە وەك لە چارەنووسی
هەرێم، لە شەڕەكەدا داخی هەرێمی لە دڵ دەرناچێت، توركیا لە خەمی ئەجێنداكەی خۆیەتی
لە "كەركوك" پارێزگاری لە پارێزگارەكانی دەكات، بەریتانیاش پلانداڕەێژەری
سیاسەتەكەیە بەتایبەت لە مەسەلەی "خۆرمەڵەو كۆرمۆر" بۆ "BP"یەكەی خۆی لە كەركوك.
ئەوەی تا ئێستا عەلی زەیدی
بڕیاری لێداوە:
- نەوتی ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە
ئیدارە دەدرێت
- دەستگرتن بەسەر دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان
- دەروازە نایاساییەكانیش دادەدەخەم.
- داخستنی دەروازە نافەرمییەكان لەلایەن فەرماندەی هێزەكانی
پاسەوانی سنور دەبێت
ئەگەر ووردی بكەینەوە
عەلی زەیدی دەستی بردووە بۆ چەند بابەتێك كە دەستور رێگای پێدەدات، لە پرسی دەروازە
سنورییەكان و نەوت و كێڵگە نەوتییەكان و رووبەروونەوەی گەندەڵی، "من قسەم لەسەر
باشی و خراپی بڕیارەكان نیە"
دەستبردن بۆ نەوتی
ناوچە جێناكۆكەكان سنوری مادەی 140
ئەوەی عەلی زەیدی دەستی
بۆ بردووە، باس لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم نیەو بەڵكو ئەو كێڵگانەیە، كە دەكەونە
سنوری ناوچە جێناكۆكەكانەوە لە سنوری مادەی (140)ی دەستور، تەنانەت باسی لە یەك كڵێگەی
هەرێم نەكردووە، ئەو كێڵگانەی لە سنوری پارێزگاكانی (كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین،
دیالە)ن:
- لە سنوری دیالە:
- كێڵگەیەكی گەورەی نەوت نیە كە لە دەستی هەرێم بێت جگە لە چەند بیرە نەوتێكی
بچوك كە هەندێكیان كارناكەن
- گێڵگەی نەوتی چیاسورخ سەربە قورەتوو، پێت ئۆیلی توركی بەڕێوەی
دەبات.
-
- لە سنوری سەڵاحەدین:
- كێڵگەی غازی خۆرمەڵە گازی سروشتی رۆژانە (452 ملیۆن) پێ سێجا، كۆندێنسەیت: رۆژانە (22 هەزار) بەرمیل، گازی شل (LPG): بڕی (1050) تۆن.
- كێڵگەی پەڵكانە كە (9) بیری نەوتی لێیەو چەند بیرێكی لای
هەرێمی كوردستانەو بەشێكیشی ناوچە قەدەغەكراوە.
- كێڵگەی نەوتی نەوجول چەند بیرێكی لای هەرێم بەرهەمی نیە.
لە سنوری كەركوك:
- كێڵگەی نەوتی جاستان لە سنوری دبس بەدەست هەرێمەوەیە بەرهەمی تێدا ناكرێت، 21 بیرە نەوتە
- خورمەڵەی 64 بیرە
زیاتر لە 20 بیری نوێش هەڵكەندراوە، تا 2008 بەدەست حكومەتی عێراقەوە بووە، لەو
كاتەوە كۆمپانیای كار كاری تێدا دەكات و بەرهەمی هەندێك جار گەیشتووەتە (170) هەزار
بەرمیل.
سنوری نەینەوا:
- كێڵگەی نەوتی سوفەیە ، 46 بیری نەوتە لە نزیكە رەبیعەیەو
لە سنوری نێوان هەرێم و سوریا.
بەشێوەیەكی گشتی زەیدی
و كۆمپانیای نەوتی باكور كە گرێبەستیان لەگەڵ (بی پی) بەریتانی هەیە، چاویان لە (خۆرمەڵەو
كۆرمۆر)ە بە پلەی یەكەم و كڵێگەی سوفیە لە سنوری نەینەوا، دەستبردن بۆ ئەو كێڵگانەش
نوێ نیەو چەندین جاری تر بەرپرسانی نەوتی بەغداد باسی ئەو پلانەیان كردووەو داوای
ئەو كێڵگانەیان كردووەتەوە.
لە دوای ئازاری 2023ەوە
كە نەوتی بە شێوەی فەرمی لە رێگەی بۆرییەوە وەستا، بەرهەمی نەوتی هەرێم و بەرهەمی
پاڵاوگە نەوتییەكانی هەرێم دیارنیەو چۆن و چۆن مامەڵەی پێوە دەكرێت و داهاتەكەی چی
لێدێت و چۆن خەرج دەكرێت، وەزارەتی دارایی دەڵێت، بەرهەمی نەوت لە خەزێنەكەی سفرە،
بەڵام رۆژانە بە هەزاران تانكەر دێن و دەچن، بەشێكی لە هەرێمەوە دەچێتە ئەفغانستان
و پاكستان و بەرمیلی بە نزیكەی (60) دۆلار و كەمتر دەفرۆشرێت، بەڵام لە هەرێم بەرمیلی
نەوت بە (390) هەزار دینارە، بۆیە بەشێكی خەڵكی
دەروازە سنورییەكانی هەرێم
بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق (32) دەروازەی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەیە،
كە ئەوانیش فەرمی و نافەرمی و نیچمە فەرمین، (62%)ی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان
نافەرمین و نایاسایین، بەپێی دانپێدانانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، پرسیارەكە
ئەوەیە بۆچی حكومەتی هەرێم لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا ئەو دەروازە نافەرمیانەی
دانەخستووەو ئێستا حكومەتی عێراق دەیەوێت دایان بخات، هەمووی دەزانین نەك لە دەرەوازە
سنورییەكانەوە لە دەروازە فەرمییەكانیشەوە قاچاغی بە ئاشكرا دەكرێت، بۆچی رێكگریتان
نەكرد و ئەو بیانووەتان دایە دەست حكومەتی عێراق تا بەهێز دایانبخات.
دەروازە نێودەوڵەتییەكانی
هەرێمی كوردستان كە (32) دەروازەن دابەشی (3) جۆر دەروازەی سنوری دەبن، ئەوانیش؛
یەکەم؛ دەروازە فەرمییەکانی
دانپێدانراو لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقەوە کە ژمارەیان (6) دەروازەیە
بە ڕێژەی (19%)، ئەوانیش؛
1. دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ تورکیا.
2. دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە پارێزگای هەولێر، لەگەڵ ئێران.
3. دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ (پێنجوێن)، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
4. دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
5. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
6. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
دووەم؛ دەروازە نێودەوڵەتییە
نیمچە فەرمییەکان (دانپێدانراوەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم و دانپێدانەنراوەکان لەلایەن
حکومەتی عێراقەوە) کە ژمارەیان (6) دەروازەیە بە ڕێژەی (19%)، ئەوانیش؛
1. دەروازەی کێلێ، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
2. دەروازەی سەیرانبەن، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
3. دەروازەی شوشمێ (تەوێڵە)، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
4. دەروازەی پشتە، لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئێران.
5. دەروازەی سەرزیری، لە پارێزگای دهۆک.
6. دەروازەی سیمالکە، لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ سوریا.
سێیەم؛ رێگاكانی بە
قاچاغبردن و دەروازە نافەرمی و دانەپێدانەنراوەكان، لەلایەن حكومەتی هەرێمی
كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق. کە ژمارەیان (20) دەروازەیە بە ڕێژەی (62%)، ئەوانیش؛
1. دەروازەی گمۆ
2. دەروازەی پەروین
3. دەروازەی بیمارۆك
4. دەروازەی بیارە
5. دەروازەی هاوار.
6. دەروازەی دەرەی مەڕ.
7. دەروازەی وشیاری.
8. دەروازەی بادلان.
9. دەروازەی داروخان.
10. دەروازەی كونە میرو.
11. دەروازەی ئەحمەد ئاوا.
12. دەروازەی كۆڵ وشك.
13. دەروازەی میشیاو.
14. دەروازەی سیرین.
15. دەروازەی بارێ.
16. دەروازەی شایدین.
17. دەروازەی چۆمان.
18. دەروازەی موسك.
19. دەروازەی قندۆل.
20. دەروازەی زەڵێ.
بەشێك لە دەروازەكان
بوونەتە شوێنی قاچاغی كۆمپانیا حزبییەكان، چیان بوێت ئاوو دیو و ئامدیوی دەكەن، چەندین
ساڵە یەك بەرپرسی حكومی نیە هەست بە قاچاغی و كاری نایاسایی نەكات لەو دەروازانە ئیتر
كە رێگریان نەكردووەو خۆیان بیانوویان داوەتە دەست زەیدی هەنگاو بنێت، زەیدیش داخستنی ئەو دەروازانەی سپاردووە بە هێزەكانی
پاسەوانی سنور، كە هەر لەسەرەتاوە لە هەرێمی كوردستانن و خەڵكی هەرێمی كوردستانن و
لە سنوورەكانن، واتا هێزی نوێی نەناردووە، هەڕەشەو مامەڵەی هەڵەشەو خۆ گیڤكردنەوە
دادی دۆخەكە نادات، دەیان ساڵە خۆتان ژینگەیەكتان خوڵقاندووە بۆ دەستوەردانی بەغداد،
دەبێت باجی ئەو هەڵانە بدەن..!!