649 عیراق

حکومەتی عێراق ئاراستەی کارەکانی بۆ ساڵی دووەم دیاریدەکات

11:30 - 07/09/2019

"زەمەن"

سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکەی عەبدولمەهدی ئاراستەکانی کارەکانی بۆ ساڵی دووەم دیاریدەکات و ڕایگەیاند، دیارترین کارەکانیشی چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لەعێراق.

باسی لەوەشکردوە، کێشەی زۆر هەیە لەناوخۆی ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق لەدیارترینیان جیاوازی بیروبۆچونە.

هەروەها دەڵێت، کێشەی گەورە چاوەڕێی ئەم حکومەتە دەکات لەساڵی دووەمیدا بەتایبەت داڕشتنی یاسای چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا یان گۆڕانکاری کردن لە ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ واشنتۆن، کە ژماترەیەک لایەن و هێزی سیاسی عێراقی بەشدارن تێیدا.

ئەو سەرچاوەیە وتویەتی پێداگری ژمارەیەک پەرلەمانتار دەکرێت بۆ لێپرسینەوە لە ئەو وەزیرانەی کابینەکەی عەبدولمەهدی کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی، ئەمەش ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە نیگەران دەکات.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن