86 کوردستان

ئەم هەواڵە خۆشە بۆ دەیان هەزار فەرمانبەری گرێبەستە

03:08 - 22/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە عیراق لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ دەکرێنە هەمیشەیی و فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، دیلان غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بارەی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە ڕایگەیاند: ئێمە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری گرێبەستەکان هەبووە لە لیژنەی دارایی، لەسەر داوای ئەوان نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد کە بە هەمیشەیی کردنی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق و ناوی  ئەوانیش لە یاسای بودجەدا جێگیر بکرێت.
هاوکات، ئەو پەرلەمانتارە، داوا لە وەفدی حکومەتی هەرێم دەکات، کە لە ئاستی حکومەتدا کاری جدی بکەن دەربارەی ئەوەی کە سەرجەم ئەو گریبەستانە جێگیر بکرێن بکات.
دیلان غەفور مژدە بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات بەوەی جێگیر دەکرێن و رایگەیاند: هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر گریبەستێک لە عیراق جێگیر کرا، ئەوە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە دەبێت.
 دیلان غەفور دووپاتی کردەوە، بە هەموو شێوەیەک لە ناو لیژنەی دارایی پشتیوانی لە فەرمانبەرانی  گرێبەستی هەرێمی کوردستان دەکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن