نەك لە هەرێم؛ لەتەواوی عێراق گەرما پشتی شكاوە
01:10 - 13/09/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە،
دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاندو تیایدا پێشبینی
دابەزینی پلەی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی
دەستەکەدا کە كۆپیەكی بە "زەمەن" گەیشتووە تیایدا هاتووە : سبەینێ دووشەممە،
ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوچەکانی باکوور، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
هەروەک پێشبینی
بەرزترین پلەی گەرمای بۆ سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە
کردوە : لە دهۆک و سلێمانی 37،و لە هەولێر 39،و نەینەوا 41،و کەرکووک 40،و ئەنبار
42،و سەڵاحەدین و بەغدا و دیالە و بابل و کەربەلای پیرۆز 43،و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە
44،و واست و موسەنا و زیقار و میسان و بەسرە 45 پلەی گەرمی دەبێت
وەک راگەیەندراوەکە
ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک
پەڵە هەور لە ناوچەکانی باكور (هەرێمی كوردستان)، و پلەکانی گەرماش کەمێک لە چاو ڕۆژانی
پێشووتر دادەبەزن.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا
هاتووە : بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی
گەرماش نزیک دەبێت لە ڕۆژانی پێشوو.