609 عیراق

زیاتر لە ٤٠ هەزار تۆن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە عێراق

04:51 - 12/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە عێراق گەیشتنی ٤١ هەزار و ٧٠٠ تۆن برنجی تایلاندی راگەیاند و بڕیارە وەک بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، لومە هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە عێراق، ئاشکرایکرد، "بارێکی نوێی برنجی تایلاندی لە بەندەری لازقییەی سووریاوە گەیشتووە کە بڕەکەی ٤١ هەزار و ٧٠٠ تۆنە."
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمە تایبەتمەندەکانیان سەرقاڵی رێکارە تەکنیکی و یاساییەکانن بۆ وەرگرتنی بارەکە بەپێی ئەو رێنمایی و مەرجانەی دیاریکراون.

لومە هاشم موسەوی روونیکردەوە، کە کۆمپانیاکە بەردەوامە لە رێکارە لۆجیستییەکان بۆ گواستنەوە و دابینکردنی ئەم بڕە برنجە و خستنە نێو پلانی دابەشکردن، تاوەکو رەوانەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بکرێت.

حکومەتی عێراق ساڵانە لە رێگەی گرێبەست لەگەڵ وڵاتانی وەک تایلاند، ڤێتنام و ئەمریکا، بڕێکی زۆر برنج هاوردە دەکات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن